کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باهۆزى گۆڕان و كۆتاى ستەمكارى

Monday, 07/02/2011, 12:00




باهۆزى گۆران لەئاكامى ستەمكاریدا ناوچەكانى رۆژهەڵاتى ناوینى گرتووەەوەو تانەگاتە ئامانجەكانى خۆى مەحاڵە هیچ هێزێك بتوانیت رایبگریت ؟ چونكە ئەوەى لەتونس رویدا سەرئەنجامى نغرۆبونى ئەو ولاتەبو لەفەسادى بەهەموماناكانەیەوە, ئەوەى ئیستا لەمیسر بەردەوامى هەیە , ئەنجام گیرى ئەوداگیركردنە ئابوریى و رۆشنبیرى و كولتوریە رامیارسانەیە,كە پارتەكەى موبارەك و بنەمالەكەى لەمیسردا سەرپەرشتى دەكەن , ئەوەى لەدژى ئەو زۆڵم و ستەمەى ئەورژێمە دەنگى هەڵبریى و بریارىداوە تاكۆتاى هاتنى بەردەوام بیت ئەوگەنج و هاولاتیانەن كە هەموشتیكیان لەدەستداوە لەژیر سایەى ئەو دەساڵاتەدا كە زۆریك بە پلان و پیلانى رۆژئاواى ناوزەند دەكەن .
بەدەر لەهەمو ئەو گۆرانكاریە خیرایانەى كەلەناوچەكەدا روئەدەن و لەهەریمى كوردستانیش زۆركەس ئارەزوى دوبارەكردنەوەى دەكەن جۆریك لەتایبەتمەندیتى لەخۆیدا كۆكردوەتەوە ؟ چونكە ئەگەر لە(تونس و میسر) ناڕەزایەتى و شۆرش سەرئەنجامى گەندەلى و پاوانكردنى بازارو هەمو كایەجیاجیاكانى كۆمەڵگابوبێت لەلایەن یەك پارت و بنەماڵەی یەوە ئەوا لەكوردستانیش هەمان سیناریۆ بونێكى گەورەیان هەیە و زۆریك لەهاوڵاتیان و لایەنە نەیارەكانى حكومەت بەمانا تەندروستەكەى تامەزۆرى ئەو باهۆزەدەكەن كە ئیستا بوەتە دۆزەخێك بۆ ستەمكاران و ئاسۆیەك بۆئازادیخوازان .

گەلى كورد لەباشورى كوردستان دژبەستەمى بەعسیەكان و حوكمى ئاگرو ئاسنى عەربەشۆڤینستەكان بەرلە هەرگەلێكى ترى رۆژهەلاتە ناوین كۆدەنگانە شۆرشى بەرپاكردو ستەمكارى لەگۆڕنا , هەربۆیە هەرجوڵاندنەوەیەك لەرۆژهەلانى ناوین و هەرشوێنكێى ترى ئەم جیهانە ئەنجام بدرێت دژ بەستەمكارى پێشوازى لێدەكات و پشتگیرىدەكات , بەڵام لەدواى 19 ساڵ لە ڕزگاربون لەحوكمى یەك پارت و داگیركەرانى بەعس , جاریكى تر بەهۆى حوكمى نادروستى یەكێتى و پارتى توشى ستەمكارییەكى كرایەوەو هەموساتیك بەشیكى زۆرى ئەو میللەتە بەتایبەتى ئەو هاوڵاتیانەى هەرێم كە سودمەند نین لەمانەوەى ئەم ڕەوشە پرلە ناعەدالەتیە خۆزگەیەكى پەنخواردو لەگەرویاندا هاوار بۆ گۆڕانكاریەك دەكات كە بۆهەمیشە دەستى ستەمكارى لە یەخەى بكاتەوەو مافى هاوڵاتى بون بۆهەموو تاكەكان بەبێى جیاوازى یەكسان بكات .
19ساڵى تەواوە,میللەت هاوار بۆ خۆشنودى و سەربەستى دەكات , 19ساڵە هاوار دەكات بەسە گەندەڵى و ناعەدالەتى , بەسە یەكتر سرینەو دیكتاتۆریەتى , كەچى هیشتا گوێكانى دەسەڵات هیچ نابیستێت جگەلەو دەنگانەنەبێت بونەتە مارش و لەزانكۆكانى حیزبدا ئاوازیان بۆدانراوە .
كوردستان لەسایەى خراپ بەرێوەبردن و ستەمكاریو پاوانكردنى بازاڕادا, پربوە لە كائینى بچوك و گەندەڵ, پربوە لە سەرمایەدارى دڕوو برسى , پڕبوە لە بێمتمانەی و مڕۆڤى خەسیو , پربوە لە فەسادى ئەقڵ و ئەقڵ فاسدەكان , خراپ ئەداكردن لەگەمە سیاسیەكاندا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە , كورد تادیت لەبەردەم نەیارەكانیدا بچوك دەبیتەوەو و گیانى شۆرشگیرى و بەرخودان لاى گەنجان بەرو خاوبونەوەیەكى ى بەردەوامى پێ هەڵدەگرێت .

گۆرانگارى لەهەریمى كوردستان حەتمى یەو ئەمرۆبیت یان سبەى دەبیت دەسەلاتدارانى كوردستان لەوە تیبگەن كە سەبرى میللەت ماناى رازی بونى میللەت نیە بە دەسەڵاتى ستەمكارى ئەوان , بەلكو ماناى بەخشینى كاتیكى زیاترە بۆ خۆچاككردن و پاككردنەوەى ئەو ئەقلانەى نیو كایە جیاجیاكانى خۆى لە خەونى پیس و شەیتانى , میللەت هەمیشە كاتى زیاترى لەسەر حسابى ناخۆشیەكانى خۆى بەخشیوەتە دەسەڵات و چاوەروانى ئەوەى لێدەكات كە بەچاویلكەیەكى لێڵەوە لە گۆرانكاریەكانى چواردەورى خۆى نەڕوانیت و ببینێت كە سەردەمەى ستەمكارى چەند بخایەنێت ئاكامەكەى لەبەرژەوەندى ئەواندا نابێت .

تیبینى : ئەم وتارە لە ژمارە (42)ى 7\1\2011لە رۆژنامەى (چەتر) بڵاو كراوەتەوە .


 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە