کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئای بۆ یه‌کدوو هه‌له‌بجه‌ی دیکه‌!..تاڵەبانی بەعسیەکان ڕزگار دەکات ومیللەت بەبەعسی تاوانبارئەکات

Saturday, 12/03/2011, 12:00


چوار ڕۆژی تر میللەتەکەمان یادی گەورەترین کارەساتی کۆمەڵکوژی دەکاتەوە کەلەلایەن دڕندەترین ڕژێمەوە بەچەکی کیمیاویبەفڕۆکە جەنگیەکانی شاری هەڵەبجە بۆردومان کرا تەنها لەچاووتروکانێکدا بەهەزاران هاووڵاتی ئەوشارەبوونە قوربانی، کارەساتی هەڵەبجە برینێکە هەمووساڵێك بەهاتنی ڕۆژی یادکردنەوەی ئەم کارەساتە سەرلەنوێ تازە دەبێتەوە،گەلی کورد بەتایبەتیش خەڵکی هەڵەبجە هەمیشە لەچاوەڕوانی ڕۆژی ڕووخاندنی ئەوڕژێمەو دادگایی کردنی تاوانبارانی ئەنجامدەری ئەوتاوانە گەورەیە بوون وئەوڕۆژەش هاتەدی کەبینیمان سەددام حسێنی دکتاتۆر پەتی تۆڵەی هەمووگەلی عێراق کرایە گەردنی وبەسزای خۆی گەیشت.ئەوسەددام حسێنەی کەلەلایەن تاڵەبانیەوە بەرگری لێ دەکراو ئامادەنەبوو سزای لەسێدارەدانی بەبیانووی پڕووپوچ ئیمزا بکات ،لەوەوپاشیش بۆ ساڕێژ کردنی برینی خانەوادەی سەددام ڕەغدی دەعوەتی کوردستان کرد تالەسایەی سەروەت وسامانی خەڵکی هەڵەبجە لەخۆشگوزەرانیدا بژین هەروەك چۆن تەها محی الدین معروف لەشاری گەشتیاری دوکان ژیانێکی شاهانەی بۆ فەراهەم کردبوو

تاڵەبانی خائینی خۆزگە خواردوو بۆ دووکارەساتی تری وەك هەڵەبجە لەبری هەوڵدانی بۆدادگایی کردنی تاوانباران کەوتە سەوداومامەڵە بۆڕزگارکردنی ئەنجامدەرانی تاوانبارانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید هەروەك چۆن بینیمان تاریق ڕەمەزانی فڕۆکەوانی بەشداربوو لەوهەڵمەتی بۆرومانکردنە بۆ ڕازیکردنی کۆنە بەعسیەکانی هاوڕێ ودۆستی هەمیشەیی تاڵەبانی بەوپەڕی ڕێزەوەو بەپارەی میللەت بەرەو ژیانی خۆشگوزەرانی هاندەران بەڕێکرا،تاڕۆژگاری ئەمڕۆشمان کۆنە بەعسیەکانی بەناو مقاومە پەیوەندی تووندتۆڵیان لەگەڵ تاڵەبانیدا هەیەو بەردەوامە،هەر تاڵەبانیش بوو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ گەڕانەوەی ساڵح موتلەگ وهاوشێوەکانی وپشگیری کردنیان بۆ گەیشتن بەپلەی لێپرسراوێتی لەحکومەتی عێراق،لەگەڵ ئەم هەموو بێ شەرمی خیانەتەی تاڵەبانی ئێستا دەیەوێ ڕای گشتی چەواشەبکات وخەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان وهەڵەبجەی تووڕە لەبەرامبەر خیانەتی جلال ودەسەڵاتداران بە جێبەجێ کەری پلانی شۆڤینیەکان وبەعسیەکان تاوانبار بکات بۆ ئەوەی داواڕەواکانی میللەت لەبەر چاو دونیا ناشرین وبێ ئەهەمیەت بکات،میللەتی کورد زۆر لەجەلال ونۆکەرەکانی بەئاگاترن ودەزانن کێیە فرمێسکی تیمساحی بەبەرچاوی میللەتەوە دەڕژێ ولەژێریشەوە بەمیللەت پێدەکەنن وگاڵتە بەموقەدەساتی نەتەوە ئەکەن ،خەڵك لەوەدەرچووە کەبێ ئاگا بێ لەوەی تاڵەبانی هەر ڕۆژەو لەسەر گۆڕی دکتاتۆرێك وخوێن ڕێژێکی کورد تاجە گوڵینە دادەنێ وسووکایەتی بەنەتەوەی کوردو خوێنی شەهیدان وقوربانیانی هەڵەبجە دەکات،تاڵەبانی مەرگی نزیك بۆتەوە وکەوتۆتە قاچ گرتنی میللەت بەڵام دواجار سەری زل و وورگی زلی لەژێر پێی جەماوەرو خەڵکی برینداری هەڵەبجە پان دەکرێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە