نەفرەت لەبارزانی....
Sunday, 08/05/2011, 12:00
بنەماڵەی مسعود بەباوکیشیەوە مێژوویەکی پڕ خیانەتیان لەمێژووی نەتەوەکەماندا تۆمارکردووە کەتاماون وەك جامانە سوورەکەی سەریان لێیان نابێتەوە،ئەوان بوونەتە کۆسپی بەردەم پێشکەوتن وگەیشتن بەمافەکانی نەتەوەکەمان ،خیانەتی مسعودو باوکی وبنەماڵەکەی هەمووسنورێکی ئەخلاقی بەزاندووەو ئامادەن بۆ پول وپارە هەموو سەوداومامەڵەیەکیش بکەن گەر لەچوارچێوەی بنەماڵەکەشیاندا بێت چونکە خائینەکان خاوەنی هیچ شتێك نین تەنها خاوەنی پارە نەبێ ئەوانەشی بەدویان کەوتون بەهەمان شێوەی وەچەکانی بنەماڵەی بارزانی لەباوەشی گوماناویدا پەروەردە کراون ،دەسەڵاتی بۆگەنی بنەماڵەی خۆفرۆشی بارزانی بەپارەوپولی میللەت ودراوی قورسی بێگانە کەلەپای ووڵات فرۆشی بەدەستیان هێناوە تەمەنی درێژ نابێت وچارەنوسێکی ڕەشی شایستە بەخائینان چاوەڕێیانە،هەوڵەکانی بەپیرۆزکردنی بنەماڵەی مسعودی خائین وسەرە گەورەدزەکانیان وسنووردانان بۆیان لەئەنجامی ئەوهەستکردن بەسوکێتی وتێڕوانینە قێزەونانەی دوژمنانە بۆیان کەدەیانەوێ بەم کارەیان تۆزێك لەهەیبەتی نەماویان بگەڕێننەوە٠
بەزاندنی ئەوسنورە وەهمیەی پیرۆزی بنەماڵە لەلایەن سەردەشت عوسمانەوە ئەوپەیامەی دا بەبنەماڵە کەلەم هەرێمەدا هیچ کەس وولایەن وخێڵ وبنەماڵەیەك پیرۆز نیە ئەوەی کەپیرۆزەو سنووری بۆ دانراوە نەتەوەو خاکە کەبنەماڵەی بارزانی هەمووسنوورەکانیان بەزاندووە،سەردەشت عوسمان بەخەیاڵ وێنای ئەوڕاستیەی کرد کەبنەماڵەیەك لەم کوردستانە دەستیان گرتووە بەسەر هەمووجومگەکانی ژیان وژیانی شاهانە بەسەردەبەن لەڕێی دزینی سەروەت وسامانی میللەت وفرۆشتنی ئەوخاکەی کەشایستەی ئەوەنین ژیانیشی لەسەر بگوزەرێنن.پیاوە بودەڵەکان وبنەماڵە خائینەکان بۆ مانەوەو بەپیرۆزڕاگرتنی بنەماڵەکانیان هەمووشێوازێکی ترسنۆکانە دەگرنە بەر بۆ بێدەنگ کردن وتیرۆرکردنی ئەودەنگانەی هەقیقەت وماهیەتی ئەوان دەخاتە بەرچاوی خەڵکی وهانیان دەدات کەچیتر ئەوناعەدالەتیە قبوڵ نەکەن و سنوورێك بۆ خیانەتەکانیان دابنێن کەدواجار گەر بەریان پێ نەگیرێت نەهامەتی گەورە بەسەر میللەتدا دێنن وەك ئەوەی بینیمان باوکی مسعود ئاشبەتاڵی بەشۆڕشێكی کورد کرد تەنها لەپێناو مانەوەی خۆیی وخانەوادەکەی٠
دواجار بۆ یادی شەهیدی هەمیشە زیندوو هەرئەوەندە ماوە بڵێین نەفرەت لەبارزانی کەدەستی سوورە بەخوێنی تۆ ..نەفرەت لەکچەکەشی کەویستت خوازبێنی بکەیت ونەیان هێشت مانگە هەنگوینیەکەت لەپاریس بەسەر بەریت وخەونەکانی دیکەت بێنیتە دی..نەفرەت لەبارزانی..نەفرەتی هەرەگەورەش لەکچەکەی بارزانی٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست