تاڵەبانى لە ترسى چى نەشتەرگەرییەكەى نەكرد؟
Tuesday, 13/10/2009, 12:00
تاڵەبانى لە ترسى ئەوەى نەوەكو شوێنەكەى لێ بسێنەوەو بە هۆى نەخۆشیەكەیەوە نان بڕاو بێت ناڵێ نەخۆشم , چونكە ئەگەر ووتى نەخۆشم و پەكم كەوتوە ئیتر ئەبێت ووردە وردە پۆستەكانى تەسلیم بكاتەوە , بەڵام سەرۆكەكانى ئەم ووڵاتەى ئێمە و بگرە ئەوانى تریش كە بونەتە خاوەن كورسى هیچ كاتێك دان بەوەدا نانێن كە نەخۆشن یان پەككەوتەن , تاڵەبانیش وایە و گەرەكیەتى هەتا ئەو ڕۆژەى منار ئەبێتەوە نەڵێ نەخۆشم , تاڵەبانى نەخۆشە و پیرە و لەشێكى قورس و ئەقڵێكى سوكى هەیە , بێجگە لەوە لەبەر قورسى لەشى ناتوانێ خۆى لە سەر ئەژنۆكانى ڕابگرێ و بۆ دابەزین و سەركەوتن ئەبێت دووسێ كەس بچنە ژێر باڵى , ئەم جارە ئەژنۆى یان وەكو خۆى دەڵێ چوكى ئازارى زۆرى ئەدات و حاڵى خراپە , ناتوانێ بە پێوە بوەستێ , ناتوانێ بە قادرمەدا سەركەوێ , بۆ دابەزین هەر خراپە , كەواتە ئەمە بونى نەخۆشیە و پێویستە چارەسەر بكرێ , سەفەرى ئەم جارەى تاڵەبانى بێجگە لەو كۆبونەوەیەى نەتەوە یەكگرتوەكان هیچ ئیشێكى ترى فەرمى نەبوو ئەبوایە دواى ئەوە بچوایەتە لاى دكتۆر و بە قسەى خۆى نەشتەرگەرى بۆ بكرێ , بەڵام لەوێ كە چۆتە لاى دكتۆر پێیان ووتوە ئەبێت نەشتەرگەرى بكەیت و سێ مانگى پێ ئەچێ تاچاك ئەبیتەوە , تاڵەبانى خێرا ووتویەتى من شتى واناكەم سێ مانگ نەچمەوە كوردستان نەوشیروان هەموو شتێكم لێ داگیر ئەكات و یەكێتى و كوردستانم لە دەس ئەچێت بمرم باشترە وەكو ئەوەى ئەوە بە چاوى خۆم ببینم , من خۆم لەوێم دەرەقەتیان نایەم جاوەرە لەوێ نەبم وەڵا ئەمان خۆن , من شتى واناكەم بابمرم ,دكتۆر بە كۆسرەتیشى ووتوە تۆ تازە بە كەڵكى نەشتەرگەرى نایەت و پێویستە ئیتر واز لە هەموو شتێك بهێنى و پشوو بدەیت , كەواتە وەك ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى ووتیان وانیە تاڵەبانى لە ترسى نەوشیروان نەیوێراوە ئەو عەمەلیاتە بكات , ئەوەندەى ئێمە ئەم دوو زاتە بناسین مەگەر ئەو ڕۆژەى مامە ئیزرائیل دێت سەریان و ڕۆحى پیسیان ئەكێشێ واز لە پلەو پۆستەكانیان بهێنن ئەگینا واز هێنان لە مەبدەئى تاڵەبانى و كۆسرەت و سەركردە نەخۆشەكانى ترى ئەم ووڵاتەدا نیە , تاڵەبانى باش ئەزانێ وەزعى حیزبەكەى و حكومەتەكەى خراپە , بەردەوام ترسى ئەوەى هەیە ئەوەندەى تریش لێى تێك بچێت و بەیەكجارى لە دەستى فرتە بكات , بۆیە ئەم جارە خۆى فۆڕمات نەكردەوە , جار جارە تاڵەبانى ئەڵێ واز لە پۆستى سەرۆك كۆمارى ئەهێنم , بەڵام هەر تۆزێ دوایى ئەوە پەشیمان ئەبێتەوەو ئەڵێ بەخوا تەكلیفیان لێ كردووم ناچارم خۆم هەڵبژێرمەوە و دڵى ئەو خەڵكەم پێ ناشكێ , وا ئەزانێ ئیتر ئێمەئەەندە گێلین بڕواى پێ ئەكەین ناڵێ خۆم حەزم لەو جۆرە ئیشانەیە و تاپۆم كردوە هەتا منار ئەبمەوە هەر ئەبێت سەرۆك بم و بە سەرۆكیش بمرم چونكە بۆ قیامەتەكەم باشە و حسابى تایبەت بۆ سەرۆكەكان ئەكەن, دوێنێ شەو كە هاتەوە چوار كەس چوبونە ژێر باڵى ئیتر باشى چى ؟ كەواتە تاڵەبانى تەنها لە ترسا نەیوایراوە ئەو نەشتەرگەریە بكات نەك لەبەر ئەوەى پێویستى پێى نیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست