کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حزبوڵڵای لوبنانی ده‌ستی به‌سه‌ر (600) ملیۆن دۆلاری نیچیره‌ڤان بارزانییدا گرتووه‌

Wednesday, 20/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 دهۆك
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ دلێری كوری حاجی مه‌شهود گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داری بادینان و شه‌ریكی نیچیره‌ڤان بارزانی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ‌له ‌رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2012 به‌رله‌10 رۆژ، حزب وڵڵایی لوبنانی له ‌فرۆكه‌خانه‌ی به‌یروت ده‌ستی به‌سه‌ر بری (600) ملێۆن دۆلاری نێچیره‌ڤان بارزانییدا گرتووه‌، كه ‌ویستویه‌تی به ‌ڕێگه‌ی ناشه‌رعی سپی بكاته‌وه ‌و بۆ ئه‌وروپا و دوبه‌یی بنێرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ هۆكاری ئه‌و كیشه‌یه‌ی نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و نیچیره‌ڤان بارزانی بۆ ئه‌وه‌گیڕاوه‌ته‌وه‌، كه ‌رێكه‌وتنامه‌یه‌كی نهێنی له‌نێوانیاندا هه‌بووه‌، كه ‌له‌ماوه‌یی یه‌ك ساڵدا 60 ترێله‌ی بارهه‌ڵگری گه‌وره ‌چه‌ك و که‌لوپه‌لی سه‌ربازی له ‌ئێرانه‌وه‌به‌ناو خاكی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ سوریا بگوازێته‌وه‌و، پارتی له‌رێگه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانییه‌وه‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یی مۆركردووه‌، تا ئێستا 40 لۆری بار هه‌ڵگر له‌ خاڵی گومرگی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ داخڵ بووه ‌و گه‌یشتۆته ‌سوریا بۆ كوشتارگه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د دژی شۆرشگێران و خه‌ڵكی راپه‌ریی و ئه‌و ولاته‌، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا سیاسه‌تی خۆیان گۆڕی و زانیان ئه‌سه‌د روو له ‌نه‌مانه‌، ئه‌وانیش نه‌یانوێراوه ‌ته‌واویی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. له‌هه‌مانكاتدا رژێمی سوریا داوای له‌ حزبوڵڵا كردووه‌ ئه‌و هه‌ڵویسته‌ به‌رامبه‌ری پارتی وه‌ربگرێت، ئه‌وانیش ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ئه‌و 600 ملێۆن دۆلاره‌، كه ‌له ‌رێگه‌ی شێخ باز شه‌ریكی نێچیره‌ڤان بارزانی و سه‌رپه‌رشتیاری پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر گه‌یشتۆته ‌ئه‌و وڵاته ‌و حزبوڵڵاش ده‌ستی به‌سه‌را گرتووه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که‌ش ڕاگه‌یاند، كه‌ نیچیره‌ڤان بارزانی داوای له ‌ئیرانیه‌كان كردووه‌ هاوكاریان بكه‌ن تا ئه‌و پارانه‌یان له‌ حزبوڵڵای لوبنانی بسێننه‌وه‌.
شایانی باسه ‌ئه‌مه‌ دووه‌هه‌مین جاره‌ سامان و موڵكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌ ده‌دزرێت و پاشانیش له ‌لوبنان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیریت، یه‌كه‌مین جار بری 800 ملیۆن دۆلار بووه ‌به‌ناوی مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به ‌ناشه‌رعی بگه‌یه‌نرێته ‌ئه‌وروپا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە