دەربارەی دکتۆر کەمال میراودەلی !
Monday, 17/08/2009, 12:00
لە ژینگەیەکی سەقەتکراو و لە خاکێکی بە زۆلکاوکراو کێبڕکێ لەگەڵ کێ ؟
لێرەدا ئەم پرسیارە بۆ خوێنەری خۆشەویست بەجێ دەهێڵم با خۆیان وەڵامی ئەو (کێیە؟)یه بدهنهوه. من لە قەناعەتی خۆشمەوە دەیڵێم کێبڕکێی دیموکراسیەتێکی ڕاست لەگەڵ دیموکراسیەتخوازانی ڕاست دەکرێت لەگەڵ وورچی موهەریجی بازنە لەمل و قۆچ وەشان ناکرێت، بەڵام بەهەر حاڵ ئەوەش قەناعەتی دکتۆر کەمال خۆی بووە، چونکە دڵنیا بوو لە کەفائەت و جورئەتی خۆی و تاڕادەیەکی زۆریش سەرکەوتو بوو ، توانیشی سنوری هەیمەنەی ترس و ئەو تەرسانە وەهمیانە تێکبشکێنێ، بەڵام سەرکەوتو نەبوو لە بەرابەر ساختەکار و ناڕاستیدا.
لێرەدا نامەوێت لەسەر ئەمە بڕۆم چونکە ئەمانە باسی زۆری لێکراوە، بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگە ئەو پەلهاویشتنە بێ ئینسافەیە بۆ لەکەدارکردنی کەسایەتی دکتۆر کەمال میراودەلی و دەمەوێت بڵێم :
لەپاش ئەوەی ئەو وێنە میدیاییە تەشهیرییەی بەڕێز دکتۆر کەمالم بینی .... زۆر سەرنجی ڕاکێشام و ویژدانمی جوڵاند و سنووری بێدەنگی بەزاند، چونکە هەستم دەکرد بێدەنگی لەئاست کار و ڕەفتارێکی وەها قێزەوەن وبەدڕەوشتی سیاسی دەسەڵاتی دوور لە مۆراڵ، مانای قبوڵ کردنی کۆیلایەتی و کەمی و بێنرخیی مرۆڤی کورد دهگهیهنێت، نیشانهی مرۆڤی کۆیلەو کەم و بێنرخه که ئاوای بهرامبهر دهکرێت، بۆیه من بەئەرکێکی ویژدانی خۆشم دەزانم کە هەڵوێستەیەکم هەبێ و ئەم کورتە ڕوونکردنەوەیە دەربارەی دکتۆر کەمال میراودەلی بدەم، بەڵام پێش ڕوونکردنەوەکە حەزدەکەم بۆ خوێنەری خۆشەویست ئەم ڕاستیەش بڵێم : کە ئەم هەڵوێستەیەم (دوورلە بەرژەوەندیە) .. و وەک کەسایەتیش لە ئێستادا دوورەو پەرێزم لەو بەڕێزەو هەر لە سنوری ئەو دووریەش دەمێنێتەوە.
دکتۆر کەمال میراودەلی کەسێکی گەورەیە، گهورهتر لهو سهرکرده ساختهکار و تهزویرچییانه، وەکو پێناسەی زاتیش ..! ئەمانەی خواریشهوه له کهمال میراودهلییدا دەخوێندرێتەوە:
دکتۆر کەمال میراودەلی هونەرمەندێکی سیاسییە بەهەمان شێوە هونەرمەندێکی لوتکەی ئەدەبیشە .... ڕەوشت بەرزە خاوەنی کەفائەتێکی گەورە و عەقڵێکی نوێخوازی دینامیکیە و زاتێکی شیاوە کەسایەتییەکی زۆر ئەمینیشە و هەموو سیفەتەکانی سەرۆکیشی لێ ڕائەبینرێ .... دوا پلە جورئەت وچاونەترسی تیایە بەرامبەر دژ و دبلۆماسیەتی سیاسی ، بەهیچ جۆرێک شەرمی لەبەرامبەر ناڕستیدا نییە ئەگەر لەهەر پلەو پایەیەکی سیاسی و دەسەڵاتی نێودەوڵەتیش بێت .. وە یەکەم کەسی داهێنەری ڕیفراندۆمە . وە لەئاستی سیاسیە بەرزەکانی نێو دەوڵەتیشدا ناسراوە.... بۆ بەرابەر وەڵامی وێنەکەشی کەسایەتی یەکی زۆر داوێن پاکە ، وە بەڵگەش هەموو ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا دەیناسن کە چۆن دەیان خولی پەروەردەیی کۆمەڵایەتی لەسەر ئەرک وماندوون و بوجەی خۆی وبەخۆبەخشی بۆ ڕەوەندی کوردی بەو پەڕی ئەمانەت و پاکی یەوە ئەنجام داوە . کەسایەتی یەکی پتەو و مەزنە وە من دڵنیام بەو جۆرە لادانە ڕەوشتیە کە بەرامبەری کراوە تەنها پەنجەیەکی نا لەرزێنێت و بە پێچەوانەشەوە هەر ئەو کارەی خۆیان دژیان دەبێتەوە و سەری هەموو سەرکردەکانیان دەلەرزێنێ.
لە گەڵ زۆر ڕێزو حورمەتیشم بۆ ئەو خوشکە بەڕێزە، که دهبوو گردهکه و کهناڵی KNN، به دواداچوونیان له سهر ئهو کهسه بکردایه که لهو شوێنهدا ئهو وێنهیهی گرتووه و داوێتی به پاراستن، نهک له بهر د. کهمال بهڵکو له بهر پاراستنی شهرهفی ئهو کچه و ئهوجا لهبهر کرامهتی خۆیان که چۆن دهستی پیس له ناویاندا ئاوا کنه دهکات. من تا ئیستا نهمدی که لێپرسراوانی لیستی گۆڕان و گردهکه، له سهر ئهو مهسهلهیه قسهیهکیان کردبێت، زۆر به خهمساردانهوه وهک ڕووداوێکی بچووک مامهڵهیان لهگهڵدا کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست