کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە قسەى حەمە قاشتى بێت نیو ملێون كورد خائینە

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


گێلێتى و نەفامى ئەم دەسەڵاتە بۆگەنەى كورد ئالەوەدایە ئەگەر لەگەڵیان نەبویت ئەوا خائین كوڕى خائینیت , ئەمڕۆ لەم دنیا سەیرو سەمەرەیەى كوردستاندا و لە سایەى ئەم دەسەڵاتەدا خائین نیشتمان پەروەرو نیشتمان پەروەریش خائینە , ئیتر هەركەسێك بێت , كێشە نیە , یەكێك لەوانەى خۆى فریشكى بە خیانەت و جاشایەتى هەڵداوەتەوە حەمە قاشتى لێپرسراوى تڕۆر كراوى مەڵبەندەكەى دەربەندیخانە كە لە سەر دزین و دیار نەمانى 30 دەفتەر دۆلار بە پێى ئەو لیژنەى لێكۆڵینەوەیەى لە لایەن مەكتەبە سیاسیەوە بۆ ئەو مەبەستە دیارى كرابوو ئەم دزە ئەو پارەیەى بە سەرداساغ بۆتەوە ,بەڵام بۆ بیر بردنەوەى ئەو دزیە گەورەیە ئەمڕۆ بانگەشەى ئەوە دەكات كە لەسەر ئەوە دەركراوە كە مەڵبەندەكەى دۆڕاوە , بەڵام خاڵى سەرەكى ئەو دزیە گەورەیەیە , من لە ڕێگەى برادەرێكى نزیك لە مەكتەبى سیاسیەوە ئەوەى پێ ووتم كە بە بڕیارى تاڵەبانى لەسەر دزى و دیار نەمانى پارە لابراوە نەك شتى تر , ئەوانەى ئەو پیاوە گرگنە بە خائینیان دائەنێ ئەو دەنگە شەریفانە بوون بۆ بنەبڕ كردن و ڕێگە گرتن لە و دزانە تا لەوە زیاتر دەست نەخەنە بینە قاقاى ماڵ و منداڵەكانمانەوە , ئەوەى دەنگى داوە بە گۆڕان ئەوە دەنگى داوە بە گۆڕینى ئەم سیستەمى حوكمەى هەزاران كۆنە جاش و دزى كردوە بە كەڵەگا بە سەر ئەم خەڵكە داماوەوە , ئەبێت ئەو پەنجانە ماچ بكەین كە بۆ گۆڕان مۆریان كرد , جەنابت لەناو گەرمیاندا ئیشت ئەكرد لەبەر ئەوە خەڵكى دەڤەرەكەى ئەنفالستان دەنگیان نەدایتێ چونكە مەڵبەندەكەى تۆو حیزبەكەى مامەش تەنها شوێنى ئەوانەى تیا مابوو كە ئەو خەڵكەى ئەنفال كرد , كوڕە ئەنفالێك ئەیبنى ئەوەى باوكى ئەنفال كردوە لەسەرى سەرەوە لەناو بارەگاكانى ئێوەدا دانیشتوە و دەمانچە لەبەر پشتێنى و بە مۆنیكا جام ڕەشەكانى ئێوە پۆز بەسەر كەس و كارى ئەنفالەكاندا لێ دەدات , ئیتر خەڵك چۆن دەنگ بدات بەو لیست و حیزبەى شوێن بە خاوەنەكانى لێژ كراوە , حەمە ئەڵێ ئەوەى دەنگى داوە بە گۆڕان خیانەتى كردوە لە خوێنى شەهیدان , لەم قسە بێ مانایە زۆربەى ئەوانەى دەنگیان داوە بە گۆڕان باوك و براو دایك و هاوسەرو مناڵى ئەو شەهیدانەبوون كە ئێوە هەژدە ساڵە بازرگانى بە خوێنى ئەوانەوە دەكەن و هەرچى ڕێز بێت لەو كەس و كارەیان نەگیراوە , هەر بە جیاوازى خانوى شەهیدەكاندا دیارە كە بۆ ئەوانەى كراون بە شەهیدى سەركردە هەر خانوەكانیان ملێونەها دۆلارى تێچوە كەچى مامە ڕیشە سەركردە نەبوو بەڵام ئەو سەركردانەى بە جەڵتەى دڵ مردن شەهیدى سەركردەن , ئێوە ئاوا ڕێزتان لە شەهیدەكان ناوە , ئەوە ئێوەن هەژدە ساڵە خائینن بەرامبەر بە یەكێتى وخوێنى شەهیدان , خەڵك چۆن دەنگ ئەدات بۆ حیزبێك كە بانگەشە بۆ گەورەترین خائین بكات و دەستى سوربێت بە خوێنى زیاد لە دەهەزار شەهیدى شەڕى ناوخۆ , توسەرى ئەو قاشتیە دەنگ دان بە مەسعود خیانەتە یان دەنگ دان بە گۆڕان ؟ دەنگ دان بە لێپرسینەوە لە دزو گەندەڵ و فایلدارەكان خیانەتە یان بە مانەوەى ئەم وەزعەى ئێستا , سەیر بكەن خەڵكینە لاى ئەمانە ئەبێت خیانەت چ مانایەكى هەبێت تا ئێستا ئەم حەمەیە ڕۆژێك نەهاتوە تەنانەت لە دڵى خۆشیدا بڵێت خاوەن فایلەكان خائینن كەچى ئەوەى دەنگى دابێت بە گۆڕان لاى ئەم گرگنە هەمووى خائینە , بۆیە من پێشنیار دەكەم كە لیستى گۆڕان شكات لەم خائینى خائین زادەیە بكەن و بە ناوى نیو ملێون پشتیوانان و دەنگدەرانى لیستى گۆڕانەوە و ڕاپێچى دادگاى بكەن , ئەگەر یەكێتى و لێژنەكەى مەكتەبى سیاسى نەیان توانیبێ لە سەر دزینى ئەو سى دەفتەر دۆلارە بیدەنە دادگا ئەوا لەسەر ئەوەى نیو ملێون كوردى كرد بە خائین هەقە بدرێ بە دادگا , بۆ ئەوەى هیچ خائینێكى تر زاتى ئەوە نەكات ئێمە بكات بە خائین ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە