فیرعەونە گەندەڵەكانى سەردەمى سینۆهە و سەرۆك و بەرپرسە گەندەڵەكانى سەردەمى عەولەمە
Saturday, 12/03/2011, 12:00
كاتێك دەسەڵات بەرەو ئیفلیجى دەڕوات سەركردەو سەرۆكەكان پەنا بۆ چارەسەرى ئیفلیجییەكەى خۆیان دەبەن ئایا چۆن ؟ عادەتەنە سەرۆكە دیكتاتۆرەكان لە هەچ كوێیەكى ئەم دنیایەدا بێت پاساوى جۆراو جۆرو دیكتاتۆرانە دەهێننەوە لەپێناو مانەوەیان لە كورسى دەسەڵات چۆن ؟ هەمیشە سەرۆكە چاوچنۆكەكان كە پارە و سەروەت و سامانى میللەت دەدزن و چاویان كوێر دەبێت ئیدى وادەزانن عومریى نوحیان دەبێت و وەك فیرعەونیان لێدیت كاتێك فیرعەونەكان دوابەدواى یەك دەهاتنە سەر حكوم یەكسەر ئۆتۆماتیكى دەگۆڕان و دەبوون بە (خوا) ئێستا بەهەمان شێوە سەدەكانى سەردەمى فیرعەونەكان گەڕاوەتەوە بۆ ئێستا ئەمەش ئێمە نەمان گێڕاوەتەوە بەڵام لاى هەردوو پارتى یەكێتى و پارتى گەڕاوەتەوە چونكە ئەوانە دیكتاتۆرن مێشكیان لەسەدەكانى شاخدایەو لەشاخیشدا مێشكیان لە سەردەمى فیرعەنەكاندابوو بەڵام بەهەمان شێوەى شاخ ئەوە ماوەى بیست ویەك ساڵە لەناو شاریشدان حكوم دەكەن حاكمن بكوژو ببڕن وەك سەردەمى فیرعەونەكان حكوم دەكەن و چۆن حكوم دەكەن؟ لەسەردەمى فیرعەنەكان كائینەكان وسەروى كائینەكان و هەتا فیرعەونەكانیش خەریكى تەكەتول بوون خۆمەو خۆتەوە لەهەمووشى گرنگ تر ئەوە بووە ئەوان بەسەر شانى كۆیلە ڕەش پیستەكانەوە بوون لوتیان بەرزو چاویان تەبەقەى خوارەوە كە دەكاتە چینە هەژارەكەى خوارەوە نەدەبینى و خانوى فیرعەونى و بەسەر گردەكانەوە و سەروەت و سامانى میللەت بۆ خۆیان لەهەموو بەروبومێكى ئەو سەردەمەدا كامل مولكى خۆیان بوو تەنانەت دەمردیشن زێڕو گەوهەریشیان بۆ دەبردن بەڵام بۆ چینە هەژرەكە گۆڕیش نەبوو دەبوو فرێیان بدایە بەڵام لێرەدا بیرمان نەچێت ئێمە باسى زۆردارى و زڵم دەكەین باسى بەرهەم و ئاسەوار ناكەین كەتائێستاش ئەوەى فیرعەونەكان لەدواى خۆیان جێیان هێشت ئەمانەى لاى خۆمان بەیك ملێۆن ساڵ بۆیان ناكرێت بەلام باسى زۆردارییەكان دەكەین كە ئەمانەى لاى خۆمان زۆردارى و ناعەدالەتییەكانى ئەوانیان هەڵگرتووە، بیرمان نەچێت بێنەوە سەر لێك چوونەكانى ئەو سەردەمەو ئەم سەردەمەى دەسەڵاتدارانى خۆمان ئەوانى فیرعەونەكان كردویانە لەسەروە باسم كردووە بەلام بەهۆى پێشكەوتنى دنیاوە شتەكان گۆڕاون چۆن؟ باسى گەندەڵیمان كرد كە لەو سەردەمەى فیرعەون و ئەمسەردەمەى خۆمان چۆنە،وتمان فیرعەونەكان و كائینەكان لەو سەردەمەدا بەسەرشانى كۆیلە ڕەش پیستەكانەوە چاویان خوارى خۆیان نەدەبینى لەم سەردەمەشدا مەئولین و سەرۆكەكان لەناو وەنەوشەو تاهۆ جام رەشەكاندا چینى خوار خۆیان نابینن وەك كۆیللە سەیرى خواروى خۆیان دەكەن لەو سەردەمەدا كائینەكان هەریەك لەلایەك خەریكى تەكەتول تەكەتول كارى بوون بۆ ئەوانەى سەروى خۆیان و بەرپرسەكانیان لە پێناو پارەو تێركدنى ورگیاندا ئەمانیش ئێستا بەبەخشینەوەى پارە و دەمانچە و سەیارە خەریكى كۆیلە كردنى خەلكن و تەكەتول و تەكەتول بازیان پێدەكەن و هەریەك لەلایەك لەناو حیزبەكانى خۆیاندا سەرۆكن بكوژو ببرن پارە خۆرن پارە دزن كە سەروەت و سامانى ئەمیللەتەیە فیرعەونەكان پارەو سەروەت و سامانى میللەتیان دەدزى و هەتا ناو گۆڕەكەشیان دەبرد ئێستا ئەمانیش بەهەمان شێوە دەیدزن دەیبەن بۆ بانقەكانى وڵاتانى درەوە خەزنى دەكەن فەرق لیرەدا ئەوەیە ئەمان نایبەن بۆ گۆڕ دەیدەن بە كوڕ توتەكەى دواى خۆیان بەڵام ئەوان دەیانبرد بۆ گۆڕ بۆ ئەوەى لە دنیایەى ئەوى تیدەچیت بە دەوڵەمەندى پێى تیبخات ئەمانیش دەڵێن دەیدەین بە كوڕو توتەى دواى خۆمان بۆ ئەوەى بەدەوڵەمەندى بژین، فیرعەونەكان لەسەردەمەدا دەسەڵات بەبنەماڵە بووە ئەمانیش بەهەمانشێوە لە باوك و باپیرەوەیە واتە مەسعود بارزانى لە باپیرە گەورەیانەوە بۆیان ماوەتەوە دەست مەسعود بارزانى كەوتووە مەسعودیش بۆ كوڕەكەى و كوڕەزاكە جێدەهێڵێت لەسەردەمى فیرعەونەكان و كائینەكان كوڕەكانیان دەبوو بەرپرس و هەموو شت بونایە لەم سەردەمەشدا بەهەمان شێوە مەسئولینى لاى خۆمان كوڕەكانیشیان بەچكە فیرعەونن لەسەردەمى فیرعەونەكاندا و كائینەكان ئەوان بەسەر گردو بەرزى گردەكانەوە كۆشك تەلاریان هەبوو دروست دەكرد ئەمانیش ئێستا گردێك نەماوە لەم كوردستانە داگیریان نەكردبێت بۆ خۆیان و كوڕو توتەیان نەیانكردبێت بە كۆشك تەلار بۆ ڕابواردن و شەوى سوور لەو سەردەمەدا بازرگانى هەربۆ كائینەكان و بنەماڵەى فیرعەون هەبووە بیكات ئێستاش بەهەمان شێوە مەسئولینى لاى خۆمان لە زێڕو گەوهەروە هەتا دەگاتە كولەكەو باینجان بەبازرگانى لە وڵاتانى چورادەور دەیهێنن بۆمان خۆیان بازرگانن خۆیان تاجرن هەمووشتیك خۆیان ،،، بابیرمان نەچێت باسم كردووە لەسەروە كە ئەمانە یەكى یەك ملێۆن ساڵ تەمەنیان بێت و دەسڵات بەرن بەڕێوە ئەوەى فیرعەونەكان بەجێیان هێشتووە وەك ئاسەوار لەدواى خۆیان ئەمان ناتوانن یەك مەتر لەو ئاسەوارە دروست بكەن و بمێنێتەوە بۆ مێژوو لەگەڵ ئەوەى بیست ساڵە حكوم دەكەن كاریان كردووە بۆ وڵات بەقەت یەك چارەكە ڕوعبێكى ئەوە بیست ساڵە نابێت دەیدزن و خەزنى دەكەن لە بانقدا، ئەوەى فیرعەونەكان كردویانە و ئێستا بووە بە ئاسەوار و جێگاى سەرسوڕمانى هەموو جیهان بۆ ملێۆنەها سالى تر دەمینێتەوە بە سەرسورماوى ئەى ئەمان چى جیدەهێڵن لەدواى خۆیان وەك ئاسەوار بۆ مێژوو ؟؟ بەس دزى گەندەڵى ، بەڵام ئێستا كە دەبینین لە كوردستان ئیدى میللەت لەوە گەشتن بەسە دزى و گەندەڵى لە سلێمانى لە (17) شوباتەوە دەستى پێكرد خۆپیشاندان لە دژى فیرعەونەكان هەتا ئێستا بەردەوامە لەوە دەچێت عەقڵ لەسەردەمى فیرعەونەكاندا لاى میللەت كەم بوو بێت بەهۆى برسێتى و نەزانین و نەبوونى هیچ عەولەمەیەك وەك ئێستا بەڵام دەتوانم بڵێم لەم سەردەمەدا دنیا ئەوەندە پێش كەوتووە بە یەك كلیك دەتوانیت هەموو دنیا ئاگاداربكەیتەوە بڵێت پیاو كوژەكانى لقى چوار خوێنى ڕێژوانیان ڕشت دەتوانیت بەیەك كلیك دنیا ئاگاداربكەیتەوە بڵێت پیاو كوژەكانى ناو لقى چەمچەماڵ خوێنى گەرمیانى یازدەساڵیان ڕشت بەهەمان شێوە لە كەلار خوێنى بیلال ڕژێنرا دەشتوانین بڵێن سەرۆك تۆ مەدالیاى ئاشتیت وەردەگرت لێرەش پیاو كوژەكانت خوێنى ئێمەیان دەڕشت بەڵام لەسەردەمى فیرعەوندا نەدەتوانرا خەڵك بڵێت تۆ خوا نیت بەڵكو سوجدەشیان بۆ دەبرد بەڵام ئێستا سەدەى بیست و یەكەو بەشەرەكانى ئەم سەردەمە نەوەى ئیتەرنیت و فەیسبووكن دەشتوانن بڵێن (ئیرحل ئیرحل)سەرۆك ،سەردەمەكان یەكیان بەجێهێشتووە بەڵام عەقلى دیكتاتۆرەكان یەك بەرنامەن چ لەكۆن بێت چ ئەمانەى ئەم سەردەمانە بەڵام تانەڕۆن نازنن چی بوون چۆن بوون، كاتێك بن عەلى رۆشت گەندەڵیەكانى ئاشكرابوو عەقلیەتى ئەمەندە دیكتاتۆر بوو ئەوەندە پارە دز بوو بە بانقەكانیشەوە نەوەستا بوو پارەى لێدانابوو پارەى لە ناو دیوارى ماڵەكەشیدا شاردبووەوە ئایا مەسیرى چى بوو؟ ئایا بەرپرسانى كوردستانەكەم دەتانەوێت ئێوە لە بن عەلى باشتربن مەسیرتان،، واجوابى میللەتەكەتان نادەنەوە یان وەك فیرعەونەكان چاوتان لەئاست خوارەوە كوێرەو گوێتان كەڕە بەس دەبیستێت كورسى و پارە لە كۆتایدا دەڵێم كورسیى و پارەكانى حوسنى موبارەك توانى موبارەك ڕزگاربكات كە یەكێك بوو لەپیاوەكانى ئەمریكا، هەرگیز ئێوە لە موبارە خۆشەویستر نابن بادڵنیابن، كوا بن عەلى كە یەكەم پیاوى فەرەنسا بوو ئایا فەرنسا فریاى كەوت ئایا ئێوە خۆشەویسترن پێمان بڵێن بابێدەنگ بین بەڵام بابزانن بێدەنگ نابین تا بێدەنگتان دەكەین ئێمە هێزى گەلین نەگ هێزى دواى پارە و دزى شەوى سور، ئەو هێزەین تا ئێوە هاتنە خوارەوە ئەمنە سورەكە ڕزگار كرا تا ئێوە هاتنە خوارەوە كوردستان ڕزگار كرا كە ئێوەش هاتنە خوارەوە و سەرحازر كوردستانتان خوارد و دزى بە سەروەت و سامانى و نەوت و ئاوى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست