هیوایه‌کی شێتانه
Saturday, 20/08/2011, 12:00
شیعر
لاپه‌ڕه گانی
شیعر
له به‌ر چاوێک
ئه‌توێته‌وه
به‌ڵام دڵه‌ی خه‌مناکم
هه‌ر تۆ
ده‌خوێنێته‌وه
خاک
ئه‌ی خاکی خڕ
خۆزگه جارێک
درێژ ده‌بییت................./
ده‌ڕژێیته سه‌ر
ڕه‌گی ئازار
خۆشه‌ویست
دوو خۆشه‌ویست
یه‌کتریان
له ناکادا
دۆزییه‌وه
له به‌رده‌م یاده
وه‌ستان
ته‌نها سێبه‌ریان
ده‌ستی له‌مل
یه‌کتر ده‌کرد
خه‌ون
ئه‌و بریسکه
ووردانه
به مانگ
ئه‌یان ده‌سپێرم
هه‌ر گیز هه‌رگیز
نابچڕێت
پرسیار
کامیان جوانه
چاوه‌کانت
کاتێک
گزنگی خه‌م
دایئه‌گرێت
یاخوود
کاتیک
له کۆشی خه‌ونه
ده‌نوێت
وڵات
وڵاته‌کانی ڕه‌شه‌با
له یه‌ک ده‌چن
سه‌ر نگوومی و
چه‌قو و
خوێن و
ده‌ربه‌ده‌ری
ته‌مه‌ن
له سه‌رده‌می
خۆشه‌ویستی
زه‌مه‌نی دڵ
ڕائه‌وه‌ستێت
ده‌ستت بێنه
به هه‌موو دڵێکه‌وه
من نازانم
ئه‌م
ده‌ستبازییه
بۆ کوێ ده‌مبات
به ره‌و ئاسمانێکی
تیشکی ئازاد
یا خوود
به‌ره‌و
گۆڕی ئاوات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست