کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Friday, 08/05/2009, 12:00


ڕۆژگارێك ئەوانەی وێنەی ڕوخانی دیواری بەرلینیان گرت,لەگەڵ هەر ناو هێنانێكی سۆسیالزم و یەكسانی و ماركسیزمێكدا,ئەو وێنەیەیان بەجەماوەر نیشان دەدایەوە,بەمەشیان بە خەڵكیان دەووت:چۆن ئەو شورایە بۆ هەتا هەتایە ڕوخا,ئیتر هەڵسانەوەی بیری یەكسانیخوازی بوو بە خەون , وەلێ ئەوانە گێل یان فێڵ باز بوون,كەی مرۆڤایەتی بێخەون ژیاوە؟,خۆشترین ساتەكانی مرۆڤ ئەو كاتەیە كە خەیاڵە كات و خەون بە دواڕۆژێكی باشترەوە دەبینێت.
كەسێك نییە لەم ڕۆژئاوایە كە من تیایدا ژیان بەسەرە بەم ,لە چین و توێژە هەژارەكان,هەست بەوە نەكات ڕوخانی دیواری بەرلین,ڕاستە دكتاتۆری لە ناو برد,وەلێ دنیایەك هەژاری و دابەزینی ئاستی ژیانی بە دواوە بوو,باشترین بەڵگەش ئاكامی دەنگدانەكانی خودی دانیشتوانی شاری بەرلینە,ئەوانەی دەرد و مەینەتییەكانی ئەو شورایەیان چەشت,بڕوات و نەیاتەوە .
با زۆر خۆش باوەڕیش نەبین,فرۆشتنی زۆری پەرتووكی سەرمایەی ماركس و قەیرانی سەرمایەداری,مانای كۆتایی سستەمی سەرمایەداری نییە لە شەو ڕۆژی داهاتوو,چونكە هێِشتا تارمایی بیری یەكسانی خوازییەكە لەو ئاستەیا نییە پاپا و برلۆنسكی و میركل و میدیف و .... بترسێنێت .
جگە لە چەپەكان سیاسییەكانی دی هەموو لە هیندستان لینگە پێڵاویان خوارد لە بانگەشەكانی هەڵبژاردندا,لە نیپاڵ هەفتەی ڕابردوو ماویەكان لە دەنگدان بۆ 6 كورسی سیانیان بردەوە,دووی دیش هەر چەپەكان لەسەری دانیشتن,لە سلفادۆر لە هەڵبژاردنەكان بە پێچەوانەی جارەكانی پێشوو,ئەمجارەیان جیا بوو , ماوریسیۆ فۆینیوس بردییەوە.
ڕیگان لە ساڵی 1980 وتی: سلفادۆر زیاتر لە تیكساسەوە نزیكە وەك تكساس و مستاتشۆسن,كەچی هەڵبژاردن سلفادۆری بەرەو ئەمەریكای لاتینی برد , ڕیگانیش با هەر سیر بخوات و زوڕنا لێدات.
ماوریسیۆ فۆینیوس كوڕی خەباتی چەكداری ساڵانی هەشتا نەبوو,دەرچووی قوتابخانەی شەڕی ناو جەنگەڵەكان و خەباتی گەریلایی نەبوو, ڕۆژنامەنووسێكی بەناو بانگ بوو,گەریلاكانی خەباتی چەكداری بەسەر شانی خۆیان بردیانە سەر كورسی سەرۆكایەتی.
لە دوا هەڵبژاردنەكاندا بەرەی فارماندۆ مارتی چەپگەرا,هەڵبژاردنی پارلەمان و سەرۆكایەتی لە ژێر دروشمێكی جیهانێكی باشتر بۆ هەژاران بردەوە,لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ژمارەی دەنگەكانیان لە 734469 ەوەلە كۆی
2,061,518 كردە 1,349,142 لە كۆی 2,630,137 دەنگ,لە پارلەمانیش لە 624635 دەنگ لە كۆی 1,573,779 بۆ 943936 لە كۆی 2215589 دەنگ.
بۆیە ئەم جیهانەی ئێستا سەرەڕێیەكی گوزەرە بۆ جیهانێكی دی, مافی خۆمانە خەوی پێوە ببینین و خەیاڵی بۆ بكەین,بڵێین هەموو جارەكان یەك ئەنجام نابێت, ئەگەر شۆڕشی پرتەقاڵی پەمبەیی و زەرد و بەنفسەجی هەبێت ,ئەوا سورەكان لە هەمووان جوانترن, كەی مرۆڤایەتی بێ سوور ژیاوە ؟, بۆیە هاتنى بەردەوام دەبێت .

*گۆشەیەكە دوو هەفتە جارێك لە ڕۆژنامەی ڕێگای كوردستان بڵاو دەكرێتەوە :
http://www.regaykurdistan.com/chapemeny/regaykurdistan/2.pdf


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە