به‌رهه‌م ساڵح راستگۆ نییه! بۆ نازانێت، که مه‌سرور به ده‌ستی خۆی ناوده‌می زه‌رده‌شتی پڕکردووه له گولله؟
Monday, 10/05/2010, 12:00
جوانترین دیمه‌نی ووشه کاره (ئه‌رنه‌ستۆ گیڤارا) به‌رهه‌م ساڵح پیاوێکه سه‌رتاپای قسه‌کانی دوورن له راستییه‌وه، ئه‌و پێی وایه مادام ئیستا بووه به سیاسیی، ئیتر ده‌بێت درۆ بکات، پێشی وایه هه‌رچییه‌کی وت خه‌ڵکی هێنده ساویلکه‌یه یه‌کسه‌ر بڕوای پێده‌کات، ئاخر ئه‌مه کاره‌ساتیشه، نه‌ک ته‌نها ته‌نها گاڵته‌جاریی، سه‌رکرده سایسییه‌کانمی جیهان له جارجاره درۆده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌ت و خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یاندا به موو درۆی له‌سه‌ر ناکه‌ن، ئه‌مانه خیانه‌تیش به سیاسه‌ت ده‌چوێنن.
ئه‌م سه‌رۆکی حوکمه‌ته‌ی کورد درۆ به‌درۆ سواغ ده‌دات. وه‌ک وه‌ستاعه‌لی له شانۆگه‌ری لانه‌وازاندا به‌عه‌باسی ده‌وت (ئه‌گه‌ر درۆ نه‌کات ژان ده‌یگرێت)، کاک ه دکتۆر به‌رهه‌رمیش ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کی کرد، ئه‌گه‌ر درۆی تێدا نه‌کرد، ئه‌وه ژان ده‌یگرێت. به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی خه‌ڵکدا و گه‌وره‌بوونی که‌یسی شه‌هید سه‌رده‌شت وا ده‌یه‌وێت درۆ به درۆ سیواخ بدات. به‌رهه‌می ساڵح دێت که‌یسی سه‌رده‌شت تێکه‌ڵ به‌که‌یسی قوتابیه‌کی فڕێنراوی شه‌هید کراو ده‌کات . که ئه‌م دووکه‌یسه هه‌ردووکیان هێنده‌ی ئه‌رزو ئاسمان له‌یه‌ک جودان. ڕاسته شێوازی تراژیدیایه‌که هاو شێوه‌ن، لێ ئه‌م دوو کێسه تێکه‌ڵ کردنیان ته‌نها بۆ داپۆشینی تاوانه‌کانی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی زانیاری و پاراستنه
محه‌مه‌دی لاو کوڕی مام شێخ ، جودایه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت ، چونکه ئه‌مه‌یان نه په‌یامنێری کوردستانپۆست بووه، نه نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسیش بووه، نه حه‌زی له‌کچی سه‌رۆک کردووه و نه‌ویستوویه‌تی ببێت به زاوای مه‌سعود بارزانی . تێکه‌ڵ کردنی ئه‌م دوو که‌یسه ، شێوه‌یه‌کی تره له‌دووروویی و خۆ دزینه‌وه‌ی به‌رهه‌م.
تاڵه‌بانی نه‌خۆش به‌هه‌ڵه‌داوان چووه بۆ میسر له‌ناو فڕۆکه‌که‌دا پرسه نامه‌یه‌ک بۆ باوکی محه‌مه‌دی جوانه‌مه‌رگ ده‌نێرێ ، به‌ڵام سه‌رانی ترسنۆکی کورد نایه‌نه‌سه‌ر خه‌ت و تۆزێک که‌رامه‌تیان نییه بێن و له‌که‌یسی شه‌هید بوونی سه‌رده‌شدا قسه‌یه‌ک بکه‌ن .
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌گه‌ر تۆزێک خاوه‌نی که‌رامه‌تی هه بوایه ده‌بوو هه‌رئیستا هه‌موو وه‌زیره مشه‌خۆره‌کانی کۆکردایه‌ته‌وه و حوکمه‌ته‌که‌یان هه‌ڵبوه‌شانایه‌ته‌وه، یان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێنه‌ده‌کرا، خۆی ده‌ستی ده‌کێشایه‌وه و وازی له‌و سووکایه‌تییه ده‌هێنا، به‌ڵام ئایا ئه‌و ئیستا هه‌ست به‌وه ده‌کات، که ئه‌میش وه‌کو هه‌موو سه‌رکرده و سه‌رۆک و به‌رپرسه‌کان سووکه، ئا ئه‌مه‌یه پرسیاره‌که و وه‌ڵامه‌که‌ی هه‌موو ده‌یزانین.
ئێمه کاتێک منداڵ بووین ده‌یان تیپی تۆپێنمان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جدی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه ، که‌چی ئێوه به‌پێڵاوه لاستیکه‌کانی ئه‌و منداڵانانه ناگه‌ن که هه‌ڵوێستیان ده‌نواند. به‌رهه‌م ڕاست ده‌کات، ئاده‌ی کامه‌یه ئه‌م سه‌ره داوه ئاڵۆزه؟ با نه‌وه‌ستێ و بیڵێت و کاتمان نه‌کوژێت.
درۆ لای به‌رهه‌م وه‌ک پیشه‌ی لێهاتوه. مه‌گه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه نه‌بوو، که په‌یمانی دا (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)مان بۆ بهێنێته هه‌ڵه‌بجه و له داری بدات؟. به‌رهه‌م له وه‌ڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامه‌یه‌که‌ی تورکاندا ده‌ڵێ: موراد قه‌ره‌یلان درۆده‌کات. ئه‌مه چ شه‌رمه‌زاریه‌که، که ئه‌م که‌سه به‌خۆی ده‌کات له‌به‌رده‌می تورکیای فاشیستدا . مه‌سعودی ته‌زویر داوای لێکۆڵینه‌وه و به‌دوا چون ده‌کات. ئه‌مه‌یه ووڵات به‌دواچونی چی؟ ئێوه خۆتان پلان داده‌ڕێژن و دوایی ده‌تانه‌وێت بۆ فریودان قسه‌یه‌کی بێ تام و درۆ به‌رهه‌م بهێنن و کات بکوژن.
سه‌رۆکه ته‌زویره‌که‌ی هه‌رێم ئه‌وه کۆیله‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌تانه به‌و کاره هه‌ستاون، ئه‌وه مه‌سروری کوڕته که خۆی هاوبه‌شی تیرۆرکردنه‌که‌ی کردووه و ناو ده‌می زه‌رده‌شتی پڕکردووه له گولله و به‌ئاگای تۆی ترسنۆکیش، به‌لام ئه‌مڕۆ فرمێسکی تیمساحیمان بۆ ده‌ڕێژن. ئێوه بۆیه سه‌رده‌شتان شه‌هید کرد ئاوا به‌نامه‌ردی چونکه داوای کردبوو
دانه‌یه‌ک له‌کچه‌کانت بخوازێت. به‌واتایه‌کی تر ئێوه و مانان ناخوازن زاوای سۆرانیتان هه‌بێت.
من له یه‌کێک له ڕۆژه سه‌خته‌کانی ژیاندا بوومه هاوڕێی کوڕێک که خه‌ڵکی بادینان بوو له عه‌شیره‌تی منزوری، ئه‌و کوڕه بۆی گێڕامه‌وه ناوی عیسمه‌ت بوو ووتی له‌گه‌ڵ مه‌سعود چوین بۆ بادینان له ڕاژانه‌وه به ئۆتۆمۆبێل، که تورکه‌کان ئاماده‌یان کردبوو ، بۆ خۆمان له‌ده‌شتی مه‌رگه‌وه‌ڕه‌وه تا سه‌ر سنور به‌پیکابه شینه‌کانی مه‌کته‌ب ڕۆیشتین دوای تورکان چاوه‌ڕێیان ده‌کردین عیسمه‌تیش یه‌کێک ده‌بێ له حیمایه‌کان ووتی کاتێک دابه‌زین له ئۆتۆمۆبێله‌کان، ئیتر بواریان نه‌ده‌دا له‌به‌ر سه‌ختی بهاوێژرێن ، به‌پێ ده‌که‌ونه ڕێگه عیسمه‌ت پشتوێنه‌که‌ی به سافی به‌ستبوو، به ڕێکه‌وت مه‌سعود ده‌یبینێ له‌سه‌ر کانیه‌ک لاده‌ده‌ن که‌پرێکیان بۆ مه‌سعود دروستکردبوو ،حیسمه‌ت بانگ ده‌کات ده‌ڵێ: ئه‌وه بۆچی (شوتک)ه که‌ت وه‌ک سۆرا به‌ستوه ، زۆر لێی توڕه‌ده‌بێت، ئه‌ویش هیچ ناڵێت و له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌چێ بۆ ورمێ و له‌وێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کرمان و ئیتر واز ده‌هێنێ له‌پارتی ، چونکه بۆ عیسمه‌ت سۆرانی و بادینی مانایه‌کی نابێت و ئه‌و خۆی به‌کورد ده‌زانێت.
خزمینه...
مه‌سعود بارزانیی، ئه‌و تانه‌و هه‌ڕه‌شه له به‌ستی پشتێنێک ده‌گرێت ، ئیستا کاکه سه‌رده‌شت ده‌یه‌وێت به نووسینێکی ئه‌ده‌بیی، که کچه‌که‌ی مه‌سحودیشی نه‌دیوه و به‌خیاڵ ده‌یه‌وێت ببێته زاوای مه‌سعود لاتان وایه قابیلی قبوڵ بێت ؟
به‌رهه‌م چاک ئه‌مه ده‌زانێت و یه‌کێک له حیمایه‌کانی پێی ووتم: که به‌رهه‌م ووتوێتی چاک له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زعه توش بووین ناتوانین هیچ له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌ماڵه دواکه‌وتووه‌دا بکه‌ین ، ئاخری خر بێت.
به‌رهه‌م و سه‌ره‌داوی تیرۆره‌که‌ی سه‌رده‌شت لای مه‌سعود و مه‌سروره وه‌ک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن به‌ر له‌ته‌سلیم بونه‌وه‌ی ده‌یووت، ده‌به‌نگی مه‌سعود له‌وه‌دایه که نازانێ مه‌سعود و مه‌سرو یه‌ک مانا ده‌ده‌ن. سه‌ری دا‌و لای مه‌سعود و بنه‌ماڵه خوێنڕێژه‌که‌ن ئیتر به‌دوای چیدا ده‌گه‌ڕێن؟ به‌ڵام ئێوه پیاوی ئه‌وه نین ئه‌وه باس بکه‌ن به‌تایبه‌ت تۆی ترسنۆک و خۆ فرۆش و فریوده‌ر . ئه‌و سه‌ره داوه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت سه‌ری جامانه سوره‌که‌ی مه‌سعوده و بارزانییه، پیاو به و بیڵێ . له‌چی ده‌ترسی ؟
ئه‌ی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فای ئۆپۆسیزوێن قسه ناکات؟ ئه‌ویش خۆی لێمان کردووه به سیستانی و ده‌یه‌وێت ببێته مه‌رجه‌عی ئۆپۆزیسیۆن، بۆ ئێمه نازانین ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنی خنکاند و وا ده‌یه‌وێت له‌ناوی به‌رێت؟ له‌و گه‌مه‌یه‌مان زۆر بینیوه! گه‌ر وا نییه، ئه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاره‌کانی گۆڕان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه؟
سه‌ره‌داو درۆیه ته‌نها ئه‌گه‌ر درێژه بکێشی ئه‌وه شانۆگه‌رییه‌کی تری وه‌ک شێخ زانامان بۆ قوت ده‌که‌نه‌وه و خۆ هێنده‌یان زیندانیی هه‌یه له جێگه نادیاره‌کاندا ، درامه نوسی زۆریشیان له‌به‌ر ده‌ستایه.
دوا هه‌واڵ که خوێندمه‌وه مه‌کته‌بی پارتی و مه‌لا حیکمه‌ته که باسی ئه‌م ترا ژیدیایه ده‌که‌ن و داوای بکوژه‌که ده‌که‌ن
پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆر شه‌رمه‌زار و قه‌رزداری مێژووی کورد
ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست