ئاشکرا بوونی ساخته‌کاری فاشسته‌کانی تورک له سوید
Thursday, 22/07/2010, 12:00
خودی مێژووی فاشیزم ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه که هه‌میشه وه‌ک که‌ری دێز له‌سه‌ر شکستی خۆیان و تۆپینی خاوهنهکهیانن، خۆشبه‌ختی چه‌وساوه‌کانیش له‌وه‌دایه که فاشسته‌کان هینده دوورن له ڕوداوبینیهوه، پێشیچاوی خۆیان نابینن، یاخوود وایان له خۆیان گه‌یاندوه، که ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن ڕه‌وایه و ده‌ی یاسێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌فسووس هه‌میشه سه‌رمایه‌داری جیهانیش هاوسه‌نگه‌ر و پاڵپشتی ده‌که‌ن، تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ڕه‌شه نه‌بن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیکانی سه‌رمایه‌دار. واتا سه‌رمایه‌دار به سۆشیالدیموکراتهکانیشهوه هاوسهنهگهری فاشیزمن هه‌تا ئه‌و کاته‌ی فاشیزم نه‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان.
باوه‌ڕناکه‌م که که‌سێک هه‌بێت ئه‌گه‌ر خۆی گێل نه‌کات کهنهزانێت، فاشیزمی تورکی زۆر زۆر له فاشیزمی ئیتالی و ئه‌ڵمانی ترسناکتر و دڕنده‌تره.
که‌چی به‌هه‌ق ناهه‌ق ئه‌مه‌ریکا، به ئه‌وروپای پارێزه‌ری مافی مرۆڤیشه‌وه، هه‌میشه پاڵپشتی فاشستی تورکییان کردوه، هه‌ر بۆ نموونه تیرۆرکردنی عه‌بدولڕه‌حان قاسملو به هه‌زران به‌ڵگه‌وه سه‌لمێندرا که پیاوه‌کانی کۆماری مه‌رگی ئیسلامی ئه‌ویان تیرۆرکرد، ئیترهه‌ر له جێ په‌نجه‌ی پیاوکوژه‌کان به‌و ده‌مانچه‌ی که قاسملویان پێکوشت، له‌گه‌ڵ ده‌یان دڵۆپه خوێنی ووشکه‌وه بوو، له‌گه‌ڵ ده‌یان سه‌دان به‌ڵگه‌ی دیکه. که‌چی هیچیان ده‌رباره‌ی ئێران نه‌کرد، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکوو له‌داوی ئه‌و کاره تیرۆریه‌ی ئێران ٥٠% ڕێژه‌ی بازرگانی نێوان ئێران و نه‌مسا زیادیکرد!
مه‌به‌ستم نیه که داکۆکی له قاسملوو بکه‌م، به‌ڵکوو باوه‌ڕی موتڵه‌قم به‌و لینکه‌یه که‌له سه‌ر قاسملوو نوسراوه، هه‌روه‌ها له هزریشمدا قاسملووش وه‌ک یاسر عه‌ره‌فاتی فه‌له‌ستین دهجوێنم. عه‌ره‌فات مرد، سه‌روه‌ت وسامانی نه‌ته‌وه‌که‌ی بۆ ژنه‌که‌ی به جێ‌ما، قاسلمووش تیرۆرکرا، سامانی نه‌ته‌وه‌که‌ی بۆ ژنه‌که‌ی و کچه‌که‌ی به‌جێما، که یه‌ک دوو ساڵی دیکه هه‌رگیز په‌یوه‌ندیان به‌کورد و کوردستانیشه‌وه نامێنێت.
لێره مرۆڤێک کوژراوه، له نه‌مسای ناودار به‌دادوه‌ری بۆ خوێنی هاو ووڵاتیهکهی به‌فیڕۆ بڕوا؟
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9f98aabf
له‌کاتێکدا نه‌مسا به‌وه ناوداره که که هه‌میشه په‌نا بۆ خه‌ڵک ده‌بات، له باره‌ی گۆڕین و دابه‌زاندنی یاسای نوێ، نه‌ک وه‌ک ووڵاتانی دیکه پشت به ئه‌ندام په‌رله‌مانی ببستن.
بۆیه هه‌رگیز خۆم به‌هه‌له نازانم که باوه‌ڕم وایه له هه‌موو ئه‌ورپاشدا دیموکراسی بونی نیه،ئه‌گه‌ر دیموکراسی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری تێدابێت.
ئیتر باسی ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو ووڵاتانی دیکه هه‌ر نه‌کرێت باشتره، خودی ئولۆف پاڵمه خوای شۆسیال دیموکراته‌کان ڕیپێوانی سازده‌کرد دژی جه‌نگی ڤێتنام، دژی جه‌نگی عێراق ئێران، یا ئه‌و ووڵاتانه‌ی کێشه‌یان له نێواندایه وه‌ک هیند و پاکستان. که‌چی ڕۆژنامه‌ی پرۆلیتاریا نوسیوی که(بۆفۆش) کارخانه‌یه‌کی چهکسازیه، لهیهککتادا چه‌کی به‌هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت فرۆشتوه که له جه‌نگدان هه‌روه‌ها کێشه‌ی قوڵ و مێژوویییان، ته‌نانه‌ت (بۆفۆش سکه‌نداڵ) بابه‌تێکی زیندوه له مهدییاو ئامارگیری سویدا که سوید لهسهرددهمی ئولۆف پاڵمه‌دا چه‌کی فرۆشتوه به هیند و پاکستان که‌چی هه‌رخۆشی خۆپیشاندانی سازده‌کرد، دژ به چه‌نگ!
سوشیال دیموکراته‌کان داهۆڵێکن بۆ خه‌له‌تاندنی گه‌لان چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک، باشترین به‌ڵگه‌ش هه‌ڵوێستی نه‌مسا، هه‌ڵوێستی خودی ئولۆف پاڵمه‌ی سه‌رۆک شالایاری سویدی ساڵانی:١٩٦٩تا ساڵی ١٩٧٦.
http://en.wikipedia.org/wiki/Olof_Palme ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت که بیسه‌لمێنن که سه‌رمایه‌دار و سۆشیالدیموکرات هه‌ردوو دوژمنی گه‌لانن، سه‌دان بگره هه‌زره‌ها په‌ڕتووکی پێویسیته، (به‌ڵام ده‌توانن به‌کورتی بڵێن که هانسبلیکس سه‌رۆکی پشکێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌ککگرتوه‌کان، به فه‌رمی گووتی عێراق چه‌کی کۆ کوژی تێدا نیه. دووه‌م رێخراوی ڤۆڵتێر که تێری میسان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات سه‌لماندی که بنلادن ئاگای له ته‌قینه‌وه‌کانی واڵترێد سهنتتهر نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌وروپا به سۆشیادیموکراتهکانیشهوه، جه‌نگیان دژی عێراق و ئه‌فغانستان ئه‌رێ کرد. سه‌رۆک شالیاری هۆڵه‌ندا به‌فه‌رمی گووتی من نازانم كێ له هۆڵه‌ندا ئهڕێی جه‌نگی کرد! به‌واتایه‌کی دی گه‌نج و لاوی ئه‌مه‌ریکی، ئه‌وروپی له عێراق و ئه‌فغانستان به کوشتن ده‌ده‌ن له پێناو خاوه‌ن فیرمهکاندا، له‌کاتێکی دیکه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م باسه به ووردی ده‌وێن). ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی دیموکراته‌کانی و کۆماریه‌کانی ئه‌مه‌ریکای باکور ده‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که به‌ڕاستی جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان نیه، جگه له‌وه‌ی که کۆماریه‌کان که‌مێک له دیموکراته‌کان کۆنهپهرسترن، هیچی دیکه.
بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕۆکی بابهتهکهشامان دوور نه‌که‌وینه، ئه‌و توێژینه‌وه هه‌ڵده‌گیرن بۆ جیگایه‌کی دیکه.
ئه‌وه‌ی ئامانجی بابه‌ته‌که‌یه و ده‌مانه‌وێت بیسه‌لمێنین که هه‌میشه فاشتهکان به‌گشتی و فاشستی تورک به‌تایبه‌تی که هه‌ژاره له مه‌یدانی بیرکردنه‌وه و بنیاد نانی کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌وه‌یه، که له دوو مانگی ڕابردوودا، زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی ووڵاتی سوید بڵاویان کرده‌وه، که وێنه‌ی ئه‌و پیاوه به‌ساڵاچوه، که ڕیش سمێڵێکی خۆڵهمشی هه‌یه له‌سه‌ر سه‌تڵه ماستهکانی ووڵاتی سوید، گرێکی نیه‌و تورکه.
ئه‌و وێنه وه‌ک ڕیکلام به‌کار هێندراوه که پیایوێکی گرێکیه به‌ریش و سمێڵێکی خۆڵه مێشیهوه، نه‌ک تورک، به‌ڵام له‌م دوایه‌دا، ئه‌و کابرا گرێکیه کراوه به‌تورک نه‌ک گرێکی، له‌سه‌ر ڕیکڵامی سهتڵهماستهکانی سویدا!
هه‌ر وه‌کوو باسمان لێوه کرد ئه‌و وێنه له‌سه‌ر سه‌تڵه ماستی یه‌ک لیتری پلاستیکی، هه‌روه‌ها کارتۆن ڕۆژانه دانیشتوانی سویدی ده‌یکڕن و به‌کاری ده‌هێنن.
واتا کارێکی نهێنی نیه، هه‌موو ڕۆژێک ٩،٤ ملێۆن هاوڵاتی سویدی ئه‌و ڕیکلامه ده‌بینن، له‌پڕ کابرایه‌ک که ده‌یان ساڵه بهگرێکی ناسراوه، چۆن له پڕێکدا بوو به تورک؟
کاتێک خاوه‌ن وێنه‌که که ناوی (میناس کارهتۆزگلیز،٧٧ ساڵ) به‌و بابه‌ته‌ی زانی په‌یوه‌ندی به‌ست له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کاراخانهی ماستی ناو براو، که چۆن وێراویانه منی گرێکی بکه‌ن به‌تورک؟
به‌کورت، خاوه‌ن کارخانه‌ی ماست و کابرای گرێکی ڕێکه‌وتن که نه‌یگه‌یه‌ننه دادگا، ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن کارخانه‌ی ماسته‌که نزیکهی٢ملێۆن کرۆن پاداشت بده‌ن، به خاوه‌ن وێنه‌که وه‌ک ناوزڕاندن، یا بانگ کردنی گرێکیهک به تورک.
تائێستا ڕوداوێکی گرنگ نیه، تورکێک سه‌رسام بوه به وێنه‌ی گرێکیهک له‌سه‌ر سه‌تڵه ماستی سویدی، ناوه‌که‌ی گۆڕیوه به تورک گوایه ئه‌و پیاوه تورکه گرێکی نیه.
هه‌رچه‌ند خۆم هه‌رگیز به‌رووبوومی تورکی ناکڕم و به‌کاریشی ناهێنم، هیواداریشم هێج که‌س به‌رکاریان نه‌هێنێت ، چونکه به‌رووبوومی تورکی سه‌رجه‌م ساخته‌یه، باشترین نموونه‌شم به‌پێی به‌ڵگه‌کانی خۆیان بومه‌له‌رزه‌که‌ی ١٩٩٩یه، که به‌دانپێدانانی خۆیان ئه‌ڵین ئه‌و خانوانه‌ی که‌به‌ر بومهلهرزهکهوتن و ڕوخان، به‌پێی باشترین ستانداری تورکی دروستکراون، جگه‌له‌وه‌ش به‌تایبه‌ت بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کۆچئالی بۆ پیاوه‌کان و جڕوجانهوهرهکانت میت و ژیته‌م دروستکراون.
به‌ڵام ده‌رکه‌وت که له جیانتی چیمه‌نتۆ کارتۆن شڕشیتال ته‌نانه‌ت زۆرینه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی دزی له چیمه‌نتۆکه‌ی بکه‌ن، لمیان له جێگای چیمه‌نتۆ به‌کار هێناوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵه‌کان خاوه‌ن زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی باشووری کوردستان، هیچ که‌س بۆی نیه که بڵێ به‌رهه‌مه‌که‌یان که‌موو کورتی هه‌یه، چونکه تا ئێستاش له‌تورکیا جه‌نه‌ڕاڵه‌کان خاوه‌ن هێزی سه‌ره‌کی و بڕیارن.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی بابه‌ته‌که‌مان لێره‌دایه، ئایا ئه‌گه‌ر باوکێک کوڕه‌که‌ی خۆی خۆشنه‌وێت، بۆ ئه‌توانێت کوڕی خه‌ڵکی خۆشبوێت؟
که‌سێک بوێری دزی یا ساخته‌کاری لهماڵهکی خۆی بکات، ئایا چی له‌ماڵێ خه‌ڵک ده‌کات؟
مادام ئه‌وان وێرایان ساخته‌کاری له دروستکردنی خانووبه‌ره بۆ ده‌زگا هه‌ره هه‌ستیاره‌ی خۆیان بکه‌ن، ئیتر باشووری کوردستان بۆ وێران نه‌که‌ن؟
ئه‌وان به‌تایبه‌ت فه‌تحولا گویلهنهکانیان که ئیسلامی تورکین، باوه‌ڕیان وایه کهبهچهک کۆتای به نه‌ته‌وه‌ی کورد نایه، به‌ڵکوو ته‌نها چاره ڕێگای ئاینیه، بۆیه توانیان جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورکیای فاشی قایل بکه‌ن. خۆیان واته‌نی ٣٠٠٠٠ ئه‌ندامیان له باشووری کوردستان هه‌یه، زانکۆ مه‌کته‌بی عیشق ده‌نه‌وه.
سهرئهنجاکهشی ده‌بینن، ده‌یان و سه‌دان نه‌خۆشی بڵاوبۆته‌وه، که هه‌میشه نامۆ بوه بهژینهگی پاکی باشووری کوردستان.
جگه‌له‌وه‌ش خاک سووتماککراوه و ئه‌و خاکه بهپیتهوهی باشووری جوتیار نه‌ماوه، خه‌ڵک ناچار کراوه، که ته‌نانه‌ت توانای جاندنی ده‌سکه کهرهوزێکیشی نه‌بێت، چونکه هه‌موو بونه پۆلیس، به موچه‌یه‌کی که‌موو، ده‌ستیان له کێڵگه‌کانی خۆیان هه‌ڵگرتوه.
ئه‌وه‌ش واده‌کات، که ده‌ستی بێگانه به سانای دزه بکاته ووڵاته‌وه، هه‌روه‌ک سندوقه ڕه‌شه‌که‌ی تورکیا بروسک ئهڵێ١٥ فیرقه میتمان له‌باشوور چاندوه؟ دیاره ئه‌وه‌نده‌ش ئیتلاعات.
ئه‌گه‌ر وا نیه، ئه‌و ٨٠٠ کورده‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان کێ تیرۆری کردن؟
لینکی هه‌واڵی ساخته‌کاریه‌کی تورکه‌کان که پیاوێکی گرێکییان کردوه به‌تورک.
http://www.dn.se/nyheter/sverige/skadestand-till-grekisk-turk-1.1137312 هه‌روه‌ها کۆماڵێک لینکی دیکه به‌زامنی سویدی که ماستفرۆشهکهی سوید له‌گه‌ڵ خاوه‌ن وێنه‌که‌دا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر نزیکه‌ی ١،٧ ملێۆن کرۆنی سویدی که ناویان زڕاندوه.
http://www.google.se/#hl=sv&source=hp&q=Skadest%C3%A5nd+till+grekisk+turk&btnG=S%C3%B6k+p%C3%A5+Google&aq=f&aqi=&aql=&oq=Skadest%C3%A5nd+till+grekisk+turk&gs_rfai=&fp=8ef4536254ba7ba6
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست