نێچیرڤان بارزانی و چارەسەرە عیراقییەکەی!
Tuesday, 09/12/2014, 12:00
هاندەری سەرەکی نوخبەی بەشدار بووی بزوتنەوەی رزگاری میللەتەکەمان، بە درێژایی مێژوو، بۆ خەبات، بەردەوام بوون و شەهیدەبوون، خۆشەویستی وڵات و گەیشتن بە ئازادیی و سەرفرازیی بووە. ئیمرۆش هەمان هاندەر بووە بە داینەمۆی جوڵێنەری هەستی نیشتمانیی و نەتەوەیی، بە سەدان پێشمەرگە لە باشوور لە سنورەکانی شەری داعشدا، ئامادەن شەهیدببن لە پیناو سنوری جوگرافیای دیاری نەکراو و ئاڵای کوردستانی ددانپێنەندراو لە نێو نەتەوە یەکگرتووەکانی جیهاندا. گەنجێک کە هەموو ئاوات و حەزەکانی خۆی لە ژێر ئاڵای کوردستاندا دەپۆشێت، بۆ ئەوە نییە روحی عیراقی و سنووری عیراقی پێبەهێزتر بکات.
نێچیرەڤان بارزانی دەبێژێت: "شاندی هەرێمی كوردستان بە نیازیی چارەكردنی كێشەكان لە بەغدایە و دەیەوێت چارەیەكی عێراقیانە بۆ كێشەكان هەبێت.
" سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی رایدەگەیەنێ: عێراق بەهەرێمی كوردستانو هەرێم و كوردستانیش بەعێراقەوە بەهێزە و هەردوولا تەواوكەریی یەكترن،".
تانەر یەڵدز وەزیری سەرچاوە سروشتیەكانی توركیا دەفەرمێت: "رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر 550 هەزار بەرمیلە، ئەو بڕە هەرچەندێك بێت پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە.
". سەبارەت بەداهاتی ئەو نەوتەی هەرێم كە ئێستا لە توركیا هەڵگیراوە یەڵدز دوبارە دەفەرموێت: " ئەو داهاتە لە 83%ی بۆ حكومەتی ناوەندی دەگەڕێندرێتەوە و هەرێم پشكی خۆی بردووە لەو داهاتە'.
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت؛ بەهۆی رێککەوتنەکەی ئەمڕۆی حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستانەوە، بڕی سێ ملیار و (٣٠٠) ملیۆن دۆلار بۆ سەر بودجەی ساڵی (٢٠١٥)ی عێراق زیاد دەکات.
عادل عهبدولمههدی رایدەگەیانێ: "ههردولا رێكهوتون لهسهر سهرجهم بابهتهكانی پهیوهست به بودجه و یاساكهی، ههرێم رۆژانه (٢٥٠) ههزار بهرمیل نهوتی خام بۆ حكومهتی عێراق ههنارده دهكات و (٣٠٠) ههزار بهرمیل نهوتی كهركوكیش لهڕێی بۆریه نهوتییهكانی ههرێمهوه دهنێردرێته دهرهوه".
لە دەرئەنجامدا دەردەکەوێت، سەڕٶک وەزیرانی هەرێم وشاندەکەی لە پایتەختی ناوەند، هەڵگری نامەی خەڵکی کوردستان نەبوون! بەڵکو هەڵگری نامەی بازرگانە نەوتفرۆشەکانی و سەرکردەی پارتە سیاسییە بەشدار بووەکانی حکومەتی بنکە فراوان بوون. چارەسەریی دۆزی رەوای کورد و داواکەی لە نامەیەکدا بە ئاوی زێرین تۆمار کراوە، هێشتا هەر لای میللەت خۆی قەتیسماوە، هیواش لای ئەو شەهیدانەیە کە تەرمەکانیان بە ئاڵای کوردستان دادەپۆشرێ و بەرەو گۆرستانی نەمران دەبردرێن.
تێبینی:
ئەم نووسینە پێشکەش دەکەم بە رۆحی پاکی هەموو ئەو پێشمەرگانەی لە سنوورەکانی شەری داعشدا لە باشووری وڵات شەهید بوون. ئەو شەهدیانەی کە سەرانی حیزبە کورد کوردییەکان خوێنەکانیان بە نەوت دەگۆڕنەوە، دەیکەن بە دۆلار و رەوانەی بانکەکانی دەرەوەی وڵاتی دەکەن، میللەتیش سەیرکەر و فەرمەنبەریش بێ مووچە، یان لە سێ چوار مانگ جارێک مووچەیەکیان پێدەدەن.
سەر چاوە:
١- شارپرێس، تورکیا پێشوازی لە رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد دەکات 4/12/2014
٢- سایتی سبەی، رێککەوتنەکەی هەولێرو بەغداد قازانجی سێ ملیار دۆلاری بۆ عیراو هەیە 2/12/2014
٣- زاگرۆس تیڤی، بەریتانیا بە رێکەوتنی هەولێرو بەغداد خۆشحاڵە ،16/11/2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست