کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لالییه‌کان، ئیتر بۆیان نییە ناوی شەهید عەلی نەبی بهێنن

Monday, 22/03/2010, 12:00


شەهید عەلی نەبی ئەو سومبلەی راپەڕینی رانیەی 1991، كە هەموو ساڵێك راگەیاندنە بێسەروبەرەكانی یەكێتی دەیكەنە رەمزی خۆیان و هیچ مۆركێكی نەتەوەیی پێوە ناهێڵن و هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە باسی بكات وا ئەمڕۆ هەر ئەو یەكێتییە نانی هەردوو كوڕە پێشمەرگەكەی دەبڕێت لەبەرئەوەی لە7/3دا دەنگیان بەلیستی گۆڕان-داوە، قەدری یەكێتی بۆ كەسوكار و بنەماڵەی شەهیدان هێندە كورتبۆتەوە بۆ دەنگ كە ئاگایان لەخۆیان نەەماوە ئەو تەزویرەش كە ئێستا ئەوان دەیكەن و پێی دەچنە سەر كورسی دەسەڵات لەسایەی شەهیدبوونی ئەو سەدان هەزار كەسەیە كە لەپێناو كوردستاندا شەهیدبوون، ئەوەتانێ یەكێتی بێشەرمانە نانی كوڕە شەهیدێك دەبڕێت كە تا دوو هەفتە لەمەوبەر هەر كەناڵێكی راگەیاندنی ئەو یەكێتییە پاشكۆیەكی بۆ راپەڕینی 5ی ئاداری رانیە دەركردبوو، وێنەیەكی گەورەی شەهید عەلی نەبی-یان لەلاپەڕەی یەكەمدا بڵاوكردبۆوە، ئەم خۆڵكردنە چاوی خەڵكی كوردستان هەروا بەئاسان بۆ زورناژەنەكانی حزب تێناپەڕێت و ئاوا رووندەبێتەوە كە نەك درۆ لەگەلأ زیندووەكاندا دەكات بەڵكو كار گەیشتووەتە ئەوەی كە درۆ لەگەڵ شەهیدەكانیشیدا بكات، دوور نییە یەكێتی بكەوێتە بڕینی مووچەی كەسوكاری شەهیدان بەبیانووی دەنگدان بەلیستی گۆڕان.

لەمانگی ئاداری2010ەوە ئیتر یەكێتی بۆی نییە ناوی شەهید عەلی نەبی بهێنێت، چونكە چەند رۆژێ لەمەوبەر یەكێتی مووچەی هەردوو كوڕەكەی شەهید عەلی نەبی دەبڕێت كە ئەوانیش شاڵاو عەلی نەبی و شەمدین عەلی نەبییە و پێشمەرگەن لەفەوجی ماكۆك لەلیوای 22ی فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگە، ئەم هەڵسوكەوتە سەیرو سەرسوڕهێنەرەی یەكێتی تازە نییە، بەڵام تازەییەكەی لەوەدایە كە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەرگریان لەپێشمەرگە دەكرد گوایە سوكایەتی پێكراوە و مەسعودی مەلا مستەفا خەتی سوری بۆ خەڵك دانا كەگوایە سوكایەتیان بەپێشمەرگە كردووە، بەڵام ئەوەتا بەئاشكرا سوكایەتی بەچەندین پێشمەرگە دەكرێت و نانیان دەبڕدرێت نەمەسعود مەلا مستەفا-ی تەزویر و نە بەرهەم ساڵحی بێبەرهەم دەنگی لێوە دێت، ئێستا دەتوانین لە سەرۆكی حكومەتی كوردستان بپرسین كە ئایا لیواو فەوجەكانی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەر بەحكومەتەكەی تۆن یان هەر موڵكی یەكێتین، چونكە ئەگەر ئێستا پیاوەكانی رژێمی جەلال بدوێنی پێتدەڵێن چۆن خەڵكێك ئەندامی حزب بێت دەتوانێت دەنگ بۆ لیستێكی تر بدات و مووچەشی بدەیتێ، بەڵام خۆ ئەمان ئەندامی حزب نین و كارمەندی حكومەتن و خۆتان ئاسا دەڵێن پێشمەرگەی هەموو كوردستانن و لەژێر چەتری یەك وەزارەتدا كۆكراونەتەوە كە وەزارەتی پێشمەرگەیە، بەڵام ئەم رەفتارەی رژێمەكەی جەلال و مەسعود دەریدەخەن نە پێشمەرگە یەكیگرتۆتەوەو نە لەژێر چەتری یەك وەزارەتدایە و لەو رەفتارەشیانەوە كە دژی كوڕەكانی شەهید عەلی نەبی كردیان دەریدەخەن كە ئەم رژێمە تەنیا بەراپەڕین لەناودەچێت و ئەو راپەڕینەش هەر ئەبێت لەدەروازەی راپەڕینەوە بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە