کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەمنەكانى پارتى بە شێوەیەكى تر ئەندامانى ئەیكگرتوو تیرۆر دەكەن

Friday, 27/02/2009, 12:00

1822 بینراوە


پاش ئەوەى كە یەكگرتوو بە لیستى جیا لە ساڵى 2005 بەشدار بوون لە هەڵبژاردنى سەرتاسەرى عێراق، ئیدى هەردوو زل حیزبى (3) پارێزگاكەى باكوورى عێراق بە شێوازى ناشرین و دوور لە هەموو بەها و عورفێكى مرۆڤانە كەوتنە دژایەتى ئەو پارتە و ئیهانەكردنى ئەندامان و لایەنگرانیان، تا دواتر پەنایان بردە و هێرش بردنە سەر بارەگاكانیان و تیرۆركردنى ئەندامەكانیان، كە ئەوەش بویە پەڵەیەكى رەش بە ناوچاوى پارتى هێرشبەر و خاڵێك لە تاوان و خیانەتەكانیان زیاد بوو.
لە سلێمانیش بە هەمان شێوە بەرزانى قالەى خەڵوز لە تەلەفزیۆنى خاك بەرنامەیەكى تایبەتى بۆ هێرشكردنە سەر یەكگرتوو دانا، كە تێیدا كۆمەڵێك گەنجى كۆیلەى حیزبى كۆكردبوویەوە و جۆرەها وشەى ناشایستە و رستەى مەزادخانەكەى سلێمانیان بەرامبەر بەو پارتە بەكار دەهێنا، بەرزانى قالەى خەڵوزیش وەك ئەوەى كە لە ناو بەرنامەى بەرنامەدا بێت، بازاڕیانە دەدوا.
ئێستاش كە وادەى هەڵبژاردنى پارێزگاكانى باكوورى عێراق نزیك بۆتەوە و یەكگرتوو و چەند حیزبێكى تر بە لیستى جیا بەشدار دەبن، هەردوو زل حیزب بە تایبەت پارتى كێچ چۆتە كەوڵى و ترسیان لە تێكچوونى تەكیەكەیانە و گومانیان لە لەدەستدانى دەروێش و موریدەكانیانە! بۆیە ئێستا پ، د، ك پەنا بۆ هەموو شێوازێك دەبات، تا بتوانێت ئەو سەنگەى كە یەكگرتوو لە ناو (3) پارێزگاكەى باكورى عێراقدا هەیەتى كاڵى بكاتەوە و سۆز و ساویلكەیى زۆرێك لە كورد بۆ لاى خۆى رابكێشێت و لەوانى بتەكێنێتەوە، ئەمەش بە هەڵدانەوەى فایلى چوونى مامۆستا سەڵاحەددین بەهائەددین، كە لە كاتێكدا چوونى ئەویش بە پرسى ئەوان و رازى بوونى ئەوان بووە. نەزانى پ، د، ك و مەوالیە ئەقڵ لە قاڵب دراوەكانیان لێرەوە دەردەكەوێت! ئەویش بەو پێیەى كە پ، د، ك لە دروستبوونیەوە تا ئێستا بازى بەسەر خیانەتدا نەداوە و بەڵكو شانازیشیان پێوە كردووە، نموونەى 31ى ئاب كە چەند كۆیلەیەكیان بە بڕیارى حەكیمانە و ژیرانە لە قەڵەمیانداو زۆر بێ شەرمانە بە داستانیان ناو دەبرد!
ئێستا پ، د، ك شێوازێكى ترى تیرۆرى ئامادەكردووە بۆ ئەوەى كە ئەندام و لایەنگرانى یەكگرتووى پێ بخەسێنێت، ئەویش دەستگیركردنى رۆژنامەنووسەكانیانە، وەك سەرەتا و دەسپێكیش بۆ ئەو كارەیان لە شارۆچكەى زاخۆ دەستیان پێكردووە، بۆ نموونە ئەمنى پ، د، ك هەستاون بە دەستگیر كردنى دوو ئەندامى یەكگرتوو بە ناوەكانى (مامۆستا جاسم محەممەد) بەرپرسى راگەیاندنى مەڵبەندى زاخۆ و (مەهدى ساڵح عەلى) پارێزەرى مەڵبەند، كە تەنها تاوانیان نووسینى وتار و دیمانەیەكە لە رۆژنامەى ئاوێنە، كە بەرپرسێكى ئەمنەكەى پارتى سەبارەت بە دەستگیركردنیان بەو شێوە لێدوانى داوە و دەڵێ: "ئەوان تەشهیریان پێكردووین و دیمانەیان لە ئاوێنە كردووە ئێمە پێمان ناخۆش بووە، چونكە هەندێك شتیان وتووە"! ئەم ئەمنەى پارتى ئەوەى نەزانیوە كە رۆژانە پارتەكەى سوكایەتى و تەشهیر بە مرۆڤەكان دەكەن! ئەم ئەمنە هێشتا لە ئەدا و هەڵسوكەوتى ئەندامانى یەكگرتوو نەگەیشتووە، كە هەرگیز تەشهیر لە ئەندامانى یەكگرتوو نەبینراوە و نابینرێت، رەنگە خوێنەر یاخود كۆیلەكانى پ، د، ك پێیان وابێت كە من لایەنگرى یەكگرتووم، نەخێر من لایەنگرى هیچ حیزبێك نیم. بەدەر لەوەى كە ماوەیەكیش لەمەوبەر ئەندامێكى ترى یەكگرتوو لە لایەن ئەمنى دهۆكەوە دەستگیركرابوو، كە تەنها تاوانى ئەوەبووە پێش نوێژى لە یەكێك لە مزگەوتەكانى ئەو شارەدا كردووە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشنوێژى ئەو مزگەوتە لەوێ نەبووە و نوێژەوانانى ئەو مزگەوتە داوایان لەو ئەندامە كردووە كە پێشنوێژییان بۆ بكات. ئەم ئیهانە و دەستگیركردنانەى كە لە لایەن ئەمنەكانى زەردەوە دەرهەق بە ئەندامانى یەكگرتوو دەكرێت، تاكە هۆكار ئەوەیە كە لە بادینان ئەو پارتە رۆژ لە دواى رۆژ لە هەڵكشاندایە، لە بەرامبەردا پ، د، ك روو لە هەرەسە.
ئەوەى كە جێى پرسیارە و دەبێت ئاراستەى سەرجەم ئەمنەكانى پ، د، ك ى بكەینەوە، ئەوەیە كە سەرۆكەكەى خۆیان واژۆى لەسەر یاساى كارى رۆژنامەوانى كردووە و كە دەستگیركردن تێیدا نییە، لێ چۆن ئەو ئەمنە توانى ئەو رۆژنامەنووسە و پارێزەرە دەستگیر بكات؟! دیارە راستیان وتووە كە سەرۆكەكەیان تواناى بەسەر كوڕەكانیشیا نییە، چ جاى ئەمنێك! ئایا دەستگیركردنى رۆژنامەنووس وەك ئەمنەكەى پ، د، ك وتبووى یا دەبێت پارە بدات، یاخود لە زینداندا بمێنێتەوە!
دەبێت ئەمنەكانى پارتى ئەوە بزانن كە بەو جۆرە كارانە و كارە دزێوەكانى تریان كە كردوویانە، هەمان كارە كە حیزبی بەعس دەیكرد، بەڵام ئەمان شەقى خۆماڵى ئەوەشێنن، كە ئاكامەكەى ئەو شەقە دەگۆڕێت بۆ شەق و تۆڵەى گەل لە خۆیان.

[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)