کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کێشەی بنەڕەتی نێوان مالیکی و بارزانی

Sunday, 11/11/2012, 12:00


با لەوە بگەڕێین، که‌ مەسعود بارزانی پیاو و کلكگرێدراوی ڕاستەوخۆی تورکیایە و ئەجنداکانی تورك و سوننە مەزهەبەکانی ووڵاتە عەرەبیەکان جێبەجێ ئەکات.
با لەوەش بگەڕێین، که‌ مالیکی بەهەمان پێوەر هەرچی مێزەر بەسەرەکانی ئێران و شیعە مەزهەبەکان داوای لێبکەن لێی دەرناچێ و وەك خۆی جێبەجێی ئەکات.
با لەوەش بگەڕێین، کە هەریەك لە مالیکی و مەسعود کار بۆ مانەوەی خۆیان ئەکەن تا حوکمی ڕەها لە ناوچەکانی خۆیان درێژە پێبدەن، لێ لەوەش گرنگتر ئەوەیە، کە کێشەی سەرەکی و بنەڕەتی ئەم دوانە ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خیانەتی ٣١ ئابی ١٩٩٦.

مەسعود کابرایەکی ترسنۆك و درۆزنە، کاتێک سەدام لە ژیاندا نەماوە. مەسعود شوڵی لێهەڵکێشاوە و بەئارەزووی خۆی درۆ ئەکات و شه‌رم ناکات، ئەم ئەڵێ؛ ئێمە سوپای عێراقمان کردە جاشی خۆمان . جا بۆیە بەرانبەر ئەو کارەی سوپای عێراق توانیمان بەرگری لە خۆمان بکەین و نەیەڵین ئێران زیاد ڕەویی بکات. لەڕاستیدا یەکێ خۆی هەردەم جاش بووبێت ئەوا حەتمەن ناتوانێ کەسی تر وەك جاش لای خۆی مۆڵ بدا و بەکاری بێنێ.
ئەو کاتەی سوپای عێراق هێنرایە سەر شاری هەولێر بۆ دەرکردنی هێزەکانی یەکێتی، سەدام بەرانبەر بەو هاوکارییەی بۆ مەسعود داوای لێکردبوو کە هەرچی بەناو موعارەزە و ئۆپۆزیسیۆنی شیعە هەیە ڕادەستیان بکاتەوە. دیارە لەمەشدا مەسعود ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەو کارەدا و هەر لەدوای هاتنی سوپای عێراق بۆ سەر شاری هەولێر، چەنده‌ یەکێتی زەرەرمەند بوو، ئەوەندە و زیاتریش هێزەکانی عەرەبی و موعارەزەی عێراقی زەرەریان لێکەوت و پەرتەوازە بوون. بەمەش دەلاقەیەکی کردە نێوان هەرچی هێزی ئیتلافی عێراقی بۆ رووخاندنی ڕژێمی بەعسی عەفلەقی.

٣١ ئاب گەر وەك خیانەتی کوڕەکانی مەلا مستەفا بناسرێ دژ بەگەلەکەمان، ئەوا بەهەمان شێوەش ئەم خیانەتە دووفاقی و دوو سەره‌ ئاڵایە گیانی عەرەبیش ، بەتایبەتی(شیعە)کان. لەو ئۆپراسێۆنانەدا زیاتر لە ١٠٠٠ کەس سەر بە هێزەکانی موعارەزە کورژان و ڕادەستی هێزەکانی سوپای بەعس کرانەوە. مەسعود تەنها خیانەتی لە کورد نەکرد، بەڵکو لەو هێزانەش کرا کە لە خاکی کوردستانەوە دژی بەسەدام و بەعس بوون بەتایبەتی شیعەکان کە هیچ کەمتر لە کورد زوڵم و زۆری سەدامیان لێنەکرابوو. ئەوەی لە ساڵەکانی هەشتاکانی سەردەمی ڕابردوو سەردانی زیندانی بەدناوی(ئەبو غرێب)ی ناوچەی شاری ڕومادی کردبێ، ئەزانێ ئەوەندەی زیندانی(شیعە)ی عەرەبی تیا بوو، ڕەنگە ئەوەندە کوردی تیانەبوبێ.
لە ٣١ ئابدا گەورەترین گروپی موعارەزەی عێراقی کە زیاترین کوژاران و قات و قڕی تیاکرا، هێزەکانی هەریەك لە(ئەحمەد چەلەپی و مالکی) بوو. نەك هەرئەوەندەش، بەڵکو دوای دەست پێکردنی پرۆسەی گواستنەوەی ئەو هێزەی کە مابوو لەگەڵ ئەو کارمەندانەی لەگەڵ (NGO)کاندا کاریان ئەکرد بەرەو تورکیاو دواتر بەرەو ئەمریکا. لەکامپەکانی (Anderson airforce) و(Guam) و پێش دەرچونی ئەو ئاوارانە بۆ ئەمریکا. جارێکی تر، پارتی و پاراستن توانیان بە درۆ و دەلەسەی خۆیان چاڵ بۆ هەندێ لەو موعارەزانە هەڵکەنن و وەك ئیتلاعات بەئەمریکیەکانیان ناساندن و نەیان هێشت بەرەو ئەمریکا ڕەوانە بکرێن. ئەوان هەستان بەدروست کردنی چەندین مەلەفی ساختە دژ بەو عەرەبانەو هەندێکیان بەرەو ئێران ڕەوانە کرانەوە.
ئەگەر چی مەسعود لە ڕێگای نێچیرەوە لەکاتی کابینەی پێنجدا پارچەیەك زەوی دا بەکوڕەکەی مالیکی لەشاری هەولێر وەك دەم شیرینکردن، لێ مالیکی ئەو دڕکە لەژێر پێی مەسعود هەر دەردێنێ و لەبیری نەچۆتەوە کە چۆن کەسە نزیکەکانی گوللەباران و دەربەدەرکران لەسەر دەستی ئەم جاشە گەورەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە