ئاگادارى بۆ / سێڵ نێت لە شارى سلێمانى
Friday, 20/03/2009, 12:00
1398 بینراوە
ئێمە وەك كۆمەڵێك هاووڵاتى شارى سلێمانى كە سودمان لە هێڵى سێڵ نێت وەرگرتووە كە كۆمپانیایەكى بە ناو خزمەتگوزارە ,بەڵام لە راستیدا نەك هەر خزمەت بە بەشداربووانى ناكات بەڵكو ماوەیەك رێگە نادات بەكردنەوەى ئەو ماڵپەرانەى كە راستگۆن و كۆمەڵانى خەڵك چەواشە ناكەن وەك نموونە (كوردستان پۆست)لەلایەكى دیكەوە رێگە نادات بە بەشداربووانى بچنە زورەكانى پاڵتاك .
ئەوەى لێرەدا ئەمەوێت بیڵێم ئەوەیە كە ئەچیت بەشدارى هێڵى نێت ئەكەیت لەو كۆمپانیایە دوو جۆر هێڵیان هەیە هێڵى زیو _هێڵى ئاڵتونى هێڵى زیویان ئەبێت لەماوەى چركەیەكدا 32 كیلۆبایت خێراى بدات بە بەكارهێنەر بەڵام نەك نیوەى ئەوەش نادەن بە بەشداربوانى بەڵكو لەماوەى ئەو چركەیەدا تەنها 5 بۆ 10 كیلۆبایت دەدات بە بەكارهێنەر ,پاشان زانیاریم وەرگرت لەسەر ئەوە كارمەندێكى سێڵ نێت ئەوەى وت كە ئەمان لە ئێستادا بەشداربوویان زۆرە بەڵام ئامادە نین لەو كۆمپانیا سەرەكیەى هێڵى نێتیان لێوەرگرتووە خێراییەكەى زیاد بكەن ,كەئەمە وادەكات بەشداربوى نوێ لەسەر هێڵى بەشداربویەكى تر بێت بۆیە ئێمە داواكارین لەو كۆمپانییایە ئەم گرفتە چارەسەر بكات ئەگەر نا بە بەڵگەوە رووبەروى یاسایان دەكەینەوە .
لەكۆتایدا سێڵ نێت لە رابردوو كۆمپانیایەكى خزمەتگوزارى باش بوو بەڵام گەر وا بروا ئەوانیش فت.