کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسایش بۆتە قەسری نهایەت

Monday, 16/04/2012, 12:00







ئاسایش كەئەبوایە بۆ ئارام وپاراستنی ئەمنی میللەت بێت, بۆ پاراستنی كوردستان لەدوژمنان وخراپەكاران بێت, بۆتە رێگای چوون ونەهاتن, رَێگای هات ونەهات بۆ لاوانی ئەم میللەتە, ئاسایشەكەی پارتی ویەكێتی بۆتە قەسری نهایەتەكەی بەعسیەكان كە بەدەگمەن میوانەكانی بەسەلامەت رزگاریان بووبێت. ئەوەی بەزیندوویی لێی هاتبێتە دەرەوە بەختەوەرە.
هەمو شتێكی ئەم هەرێمە ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە لەدنیادا بێوێنەیە.لەباتی تۆمەتبارێك ببرێتە دادگا دەبرێتە ئاسایش. بردنی قایمقامی سلێمانی بەهەر تۆمەتێكەوە بێت بۆ ئاسایش نایاسایی ونائاساییە. بردنی قایمقام بۆ ئاسایش بەنیازی خراپەوە بووە.
بەهیچ شێوەیەك ناچێت بەعەقڵەوە كەسێك بەگەندەڵی تۆمەتبار بێت خۆی بكوژێت. ناچێت بەعەقڵەوە كەسێك لەناو ئاسایشدا خۆی بخنكێنێت. گوریس وقەنارەكەی چۆن پەیدا و ئامادە كرد. لەوانەیە بەمردوویی هەڵواسرابێت.. بەڵام بۆچی كوژرا یان دەڵێن خنكێنرا؟
وادیارە زانای قایمقام زۆر شتی زانیوە, وادیارە هەرَەشەی دەمكردنەوە وقسەكردنی كردووە كەواتە خەتەر بووە بۆ هەندێ باڵادەست وبەرپرس وگەندەڵ ودزی گەورە بۆیە هەتاهەتا دەمیان گرت ونقیان برَی.
تاڵەبانی ومەكتەبی سیاسی یەكێتی برَیاری بەدواچوون ولیژنە پێكهێنان دەكەن.ئەمەش وەكو لیژنە بێئەنجام وتەماوییەكانی بەرزانی دەبێت كەواتە مەسەلەكە بە درۆ وچەواشە وندەبێت وئەویش لەكیسی خۆی وكەسوكاری چوو. ئەم كردەوە ترسناك ونارَەوایە بێحورمەتییەك وبێبایەخدانە بەمرۆڤ, زەنگێكی تری خەتەرناكە بۆ هەمو خەڵكی كوردستان ونابێت لە ئاستیا بێدەنگ وبێدەسەڵات تەنها تەماشاكەر رَاوەستین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە