کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌مژده ‌مژده‌.....

Friday, 27/11/2009, 12:00


دڵم درۆی نه‌کرد له‌گه‌ڵما‌کاتێک پلینۆمی چواره‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان مژده‌ی دا به‌ئه‌ندامانی ڕێکخستن و‌پێشمه‌رگه‌ی دێرین و کادرانی خۆ فڕێده‌ر بۆ ناو حه‌وزی خۆ پاککردنه‌وه‌ به‌ئاوی (خه‌تی گشتی) که‌ پڕۆسه‌ی نوێ بوونه‌وه‌و چاکسازی به‌رجه‌سته‌ده‌کات له‌ستراکتۆری ڕێکخراوه‌ی خۆیدا.
له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا وه‌ک جه‌خت کردنه‌وه‌و پیشاندانی نیه‌ت پاکی له‌پڕۆسه‌ی نوێبوونه‌وه‌به‌ڕێز کاک عیماد ئه‌حمه‌دی مه‌کته‌بی سیاسی تازه‌به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی (ی. ن. ک) له‌ووڵاتی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا په‌یامنێری ئێستای (پیوک میدیا) و په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی (هاوکاری و نووسه‌ری گۆڤاری ئاسۆی) سه‌رده‌می حیزبی به‌عسی داگیرکه‌ر ده‌رکات له‌ڕیزه‌کانی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و سه‌رزه‌نشتی ئه‌و کادرانه‌شی کرد له‌کۆبوونه‌وه‌کی (فڕانکفۆرتدا) میتۆدی بۆکس و شه‌قیان به‌کارهێنا دژ به‌نه‌یاره‌کانیان .
باشتریشه‌کاک عیماد به‌دواچونێک بکات له‌چۆنێتی که‌سایه‌تی ئاما‌ده‌بوانی کۆڕه‌کانی ، چونکه‌یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کاتی خۆی هیوای هه‌ڵ نه‌چنیبوو له‌سه‌ر ڕه‌قه‌م ، که‌سان هه‌بووه‌ڕه‌قه‌می کورسیه‌کی زیاد کردوه‌له‌کۆڕه‌که‌تدا له‌کاتێکدا هه‌مان که‌س وه‌ک قاچاخچیه‌کی نێوان تورکیا و یۆنان ڕقه‌می تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌و پێشتریش وره‌قه‌ی خه‌فیفه‌ی هه‌بووه‌لای (مام یه‌حیا) کۆیه‌و ئێستاش قاچاخچی جگه‌ره‌و نه‌فه‌ره‌ له‌ووڵاتی ئه‌ڵمانیا ، که‌سێکی تری دانیشتووی ئه‌ڵمانیا له‌کۆڕه‌که‌تدا ‌کاتی شه‌ڕی خۆکوژی نێوان یه‌کێتی و حسک (حسک) بوه‌و ڕه‌قه‌می تایبه‌تی واته ‌(جفره‌ی نهێنی) خۆی هه‌بووه‌له‌لایه‌ن قاسمه‌کوێری کۆیه‌وه‌وه‌ک جاسوس بۆ خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕی نه‌فره‌ت لێکراوی ناوخۆ و به‌ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌زانیاری ئه‌و ئێستا له‌لیستی شه‌هیده‌سه‌روه‌ره‌کانی گه‌لدایه‌و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌شه‌وه‌ک ئه‌ندامی پلینۆمی چوار کاندید بوو .
ده‌ستان خۆش و به‌هیوای ده‌رکردنی خۆفرۆش و خائینان له‌موسته‌شاره‌وه‌بگره‌تا جاش قه‌ڵه‌م و قاچاخچی و جاسوس و هونه‌رمه‌نده‌جاشه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس له‌نموونه‌ی ئه‌کته‌ره‌سه‌ره‌کیه‌که‌ی فلیمی (حدود مولته‌هه‌به‌ی) کاتی جه‌نگی قادسیه‌ی سه‌دام حوسێن که‌هه‌نووکه‌ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه‌له‌سه‌ر مه‌لاکی یه‌کێتیه‌حه‌یاته‌که‌ی ئێستا.
بۆ پێشه‌وه‌به‌ره‌و پاکسزای و نوێبوونه‌وه‌ به‌ڵام له‌کام حیزب؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە