کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزێکی تایبه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ناوچه‌ی خانه‌قین به‌رده‌باران و ڕاوده‌نرێت

Friday, 12/02/2010, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست (10)
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ12 / 02 / 2009 هێزێک ‌ به‌سه‌رپه‌رشتی که‌سێکی (ئیبراهیم عه‌لی ڕه‌زا)، که‌ نوێنه‌ری تاڵه‌بانییه‌ له‌و ده‌ڤه‌ڕه‌ هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر (سڵێمان فه‌رمان) باوکی
شه‌هیدان (هاوار و مه‌لا شوکور)، که‌ نیشته‌جێی گوندی (باوه‌کڵاو)ه‌. هێزه‌که سه‌ره‌تا به‌ناوی
سه‌ردانه‌وه‌ ده‌چن، دوایی هه‌وڵده‌ده‌ن تاکو سڵێمان فه‌رمان بگرن و بۆ شوێنی نادیاری به‌رن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن ئامانجه‌کانی خۆیان جێ به‌جێبکه‌ن.
په‌یامنێرمان له‌خانه‌قینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه‌، که‌ جه‌لالییه‌کان له‌م شاره‌دا ئارامیان لێ بڕاوه ‌و که‌سیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌، بۆیه‌ په‌نایان بردۆته‌ به‌ر هه‌موو که‌سێکی ڕابردوو خراپ و خۆ فرۆش.
ئیبراهیم عه‌لی ڕه‌زا، که‌ نوێنه‌ری تاڵه‌بانییه‌، ئه‌و که‌سه‌ نیشتمانفرۆشه‌یه‌، که‌ ڕاسته‌و خۆ په‌یوه‌ندی توندو تۆڵی به‌ (سه‌باح میرزا) ی پاسه‌وانی تایبه‌تیی سه‌ددامدا هه‌بوو، ئه‌مڕۆ جه‌لالی و مه‌لاییه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنیان له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌موو کارێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گرنگ نییه‌ لایان هانا بۆ کێ ده‌به‌ن.
په‌یامنێره‌که‌مان ڕایگه‌یه‌ناد، که‌جه‌لالییه‌کان گره‌و له‌سه‌ر خانه‌قین ده‌که‌ن، له‌م ڕووداوه‌دا ده‌رده‌که‌وێت ، ه‌ک که‌سیان له‌گه‌ڵدا نه‌ماوه‌، چونکه‌ یه‌کسه‌ر خه‌ڵکی له‌و هێزه‌ هاتنه‌ ده‌ست و هێزه‌که‌ی تاڵه‌بانیان به‌رد باران کرد و جامی ئۆتۆمۆبێله‌که‌یان شکاندن، ئه‌وانیش له‌ ترساندا له‌ ناوچه‌که‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌، دوای ئه‌و ڕووداوه‌ خه‌ڵکی باوه‌کڵاو خۆیان ئاماده‌کردووه‌ و چاوه‌ڕوانی هه‌موو پێشهاتێکن.
په‌یامنێرمان به‌وردی له‌ ڕووداوه‌که‌ ده‌ڕوانێ و له‌هه‌موو گۆڕانکارێکان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە