بەلى سەروک کومار من بى عەقلم
Thursday, 13/12/2012, 12:00
ئەمەى لیرە هەیە لەهیچ ولاتیک و لە هیچ شوینیکى سەر ئەم زەمینە نەیە.ولاتیک کە وینەکان وەک خوى نابینریت, بەلکو بەپیچەوانەوە دەبینرین, ئەوەشى وینەکان وەک خوى ببینى هەول ئەوە ئەدات نکولى لە دیمەنە راستەقینەکە بکات و پیچەوانەکەى پەسەند بکات.
ولاتیک هەمیشە راستیکان ونن تیایدا یاخوت ویلن لەدواى مەبەست و ئاکام,بەلام جیگرەوەیان کە درو و پروپاگەندەیە هەمیشە حزوریان هەیە و دانی پیدەنەن.ولاتیک راستى تیدا لە گور نراوە و درو پروپاگەندە بوتە قەوانى زوربەى ئەوانەى کە لەمەراسیمى بەخاک سپاردنى راستى ئامادەبوون و بەژداربوون لە مەراسیمەکەیدا.ولاتیک مروفى پاک و دلسوز و خاوەن هەلویست بە گیل و نەفام و بیعەقل دەزانن , کەچى مروفە ناپاک و فیلبازەکان بە پیروز و حەکیم لەقەلەم دەدرین.ئەوانەى کە ویەنەکان بە راستى نابینن و راستیکان نابیستن چاویان هەیە بەلام کویرن و گویان هەیە بەلام کەرن.هەشە کە وینەکان دەبینن و راستیکان دەبیستن , بەلام چاویان دەنوقینن و گویان دەگرن , بو ئەوەى لە راستى و دروستى نەگەن یاخوت بژین.ئەوانە کویرى چاودارن و کەرى گویدارن.
ولاتەکەى من ئەو ولاتەیە کە زور شتى بەپیچەوانەى هەمو جیهانە, ولاتیکە کەسانى پاک و ئازادى خواز و خاوەن ویژدان و خەباتگیر بە مروفى شیتى هەژمار دەکەن , کەچى کەسانى فیلباز و دز و مافیا و خائین بە کەسانى پاک و نیشتمان پەروەر ئەناسینن.
من یەکیکم لەو کەسانەى کە بە شیتم دەزانن , چونکە هەول بو ئازادى و رزگارى نیشتمانەکەم ئەدەم. من بە بیعەقل دەناسینن , چونکە هەول بو سەربەخوى نیشتمانەکەم ئەدەم.
خوزگە ئەم ولاتە هەموى بیعەقل بوایە ئەو کات ئەمانتوانى سەربەخوى خومان رابگەیەنین . خوزگە ئەم ولاتە هەموى شیت بوایە بو ئەوەى ئەو هەمو کاراساتە تراژیدیایەى توشى نەتەوەکەمان هات بەسەرمان ناهاتایە .خوزگە ئەم ولاتە هەموى بى میشک بوایە بو ئەوەى ئایندەمان دیارى بکردایە و ژیانمان بە ئارامى و خوشگوزەرانى ببردایەتە سەر دور لە داگیرکارى و ملکەچى و ژیردەستى.
بەلى من لەو بى عەقلانەم کە ئامانجمان تەنها و تەنها سەربەخوییە . بەلى من لەو شیتانم کە هەول بو ئازاد کردنى نەتەوەکەم ئەدەم . بەلى من لەو بى میشکانەم کە تیدەکوشم بو رزگار کردنى نیشتمانەکەم و سەربەخوى ولاتەکەم.کەواتە مایەى شانازیە کە بیعەقل بین و هەولى ئەوە بدەین هەمو دانیشتوانە ئەم هەریمە بی عەقلبن بو ئەوەى بتوانین سەربەخوو بین.دەبیت هەمومان خومان شیت بکەین بو ئەوەى بە ئازادى بژین , دەبیت هەمو تاکیکى ئەم هەریمە بە تایبەتى دەسەلات دارەکان خویان بى عەقل ە بى میشک بکەن بو ئەوەى ئەم هەریمە سەربەخووى خوى رابگەیەنیت.
هەروەها دەبیت لەمەو بەدوا وشەى بى عەقل مانە فەرهەنگیەگەى و باوەکەى بگوردریت و مانا نویکەى جیکیر بکریت, ئەویش ئەوە کە بى عەقل ماناى پاک و ئازادى خواز و خەباتگیرە.
من دلنیام روژیک دیت چاوەکان زور بە روونى دەروانن و وینەکان بە راستى دەبینرین و راستیکان لە گور هەلدەستن و لەشوینیاندا درو و فیل و ناپاکى لەگور دەنرین.ئەو کات هەموان دەزانن کى شیت بو و کى عاقل بو ,کى پاک و ئازادى خواز خەباتگیر بو کى ناپاک و خوپەرست بو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست