کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ فازیل میرانى تۆ نە شەرم ئەكەیت و نە خاجاڵەتیش ئەبیت

Thursday, 09/05/2013, 12:00







فازیل میرانى نۆكەرە سەر شۆڕەكەى بنەماڵەى خاك فرۆش و میللەت فرۆشى بارزانى زۆر بێ شەرمانە لە تازەترین چاوپێكەوتنیدا دەڵێ (جارێ ئێمە لە پابەندبوونمان بە سەركردایەتیكردنی ئەو خانەوادەیە بۆ حیزب شەرم ناكەین) , بیانوەكەشى ئەوەیە كە ئەم بنەماڵەیە (ئەوان پێشتر سەركردەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی بوون) ,ئەم قسەیە تەنها لەو كەسانە دەوشێتەوە كە نمونەى فازیل میرانین , چونكە ئەو كەسەى زەڕەیەك حەیاى هەبێت , تەنها یەك زەڕە هەست بە بونى خۆى بكات و خۆى بە نۆكەرو ژێر دەستە حساب نەكات ئەم جۆرە قسەیە ناكات , بەڵام بۆ هەموو فازیلەكانى كوردستان ئەوانەى هەتا ئێستاش بە ئاغایەتى بنەماڵە ى بارزانى ڕازین و نۆكەرایەتى گەورەو بچوكى ئەو بنەماڵەیان قبوڵە ئاساییە , لەم سەدەى بیست و یەكەدا كەسێك هەبێت بە ئەقڵیەتى نۆكەرایەتى سەدەكانى ناوەڕاست قسە بكات و ئەوەندە بێ شەرمیش بێت بە ئاشكرا بڵێ نە شەرم دەكەین و نە خەجاڵەتیش ئەبین ئیتر ئەبێت چ پیناسەیەكت هەبێت بۆ ئەم جۆرە مرۆڤە بێ ئەقڵانە , كەس نیە لە كوردستان ماڵى مەلا مستەفا نەناسێ , هەر لەو ڕۆژەوە كە مەلا مستەفا وەكو چەتە و ڕێگرێك دەستى دایە تفەنگ و یەكەم كارى كوشتنى ئەو كەسانە بوو كە چەتەیەتى مەلا مستەفایان قبوڵ نەبوو , بۆیە هەرزوو كەوتە كوشتنى ئەو كەسانە و ئیتر ووردە ووردە مەلا مستەفا وەكو چەتەیەكى ترسناك ناسرا , دوای ڕۆیشتنى بۆ كوردستانى ڕۆژهەڵات و تێكدانى شۆڕشى ئەوێش ئینجا بە ئەقڵیەتى چەتە گەرایى خۆى ڕاى كرد بۆ ڕوسیا و ماوەیەكیش لەوێ وەكو نۆكەرێكى ڕووس مایەوە و دوایش بە زۆر سەپێنرا بە سەر شۆڕشى كوردا هەتا ئاشبەتاڵە ئابڕوو بەرانەكەى و تەسلیم بونى یەكجارەكى بە شاى ئێران , ئەمە یەسەركردە شۆڕشگێرەكەى فازیل میرانى , شەڕى ناوخۆ و جاشایەتى و كوشتن و تەسلیم كردنەوەى تێكۆشەرانى ڕۆژهەڵات و باكور بە میت و ساواك پیشەى مەلامستەفا بوە , نەك سەركردەى ڕزگارى خواز , دوایى ئەم مەسعودى حەرام زادەى كوڕى ئەویش لە میتەوە بۆ ساواك و دوایى ئیتلاعات و دوایش بەعس ڕۆژێك لە خیانەت نەوەستاوە , پێش پاسدار كەوتن بۆ سەر كۆمەڵە و دیموكرات , پێش جەندرمە كەوتن بۆ سەر گەریلاكنى پەكەكە , پێش بەعس كەوتن بۆ سەر یەكێتى ئەمانە خیانەت و میللەت فرۆشتنە , ئەم سەرۆكە هى ئەوەیە ڕیسوا و شەرمە زار بكرێت بە خۆى و نۆكەرەكانى وەكو فازیل میرانیەوە نەك شانازیان پێوە بكرێ , دزى گومرگ و نەوت و پارووى خەڵكى كوردستان , شەڕى ناوخۆ و بێ سەرو شوێن كردنى هەزاران دیلى شەِرى ناوخۆ , كوشتنى ڕۆژنامەنوسان و خۆپیشاندەرانى كوردستان ئەمانە ئەخلاقى سەركردەیەكى ڕزگارى خواز نیە بەڵكو ئەخلاقى ئەو خۆفرۆشانەیە كە مێژوو نەفرەتى لێ كردوون , مەسعودو بنەماڵەكەى و نۆكەر گەلێكى وەكو تۆ تەنها لە ناو كوردا جێگاتان دەبێتەوە.
 تۆیەك لە خیانەتى 31 ى ئابدا شەرمت نەكرد , خەجاڵەت نەبویت ئەو كاتەى دەبابەكانى بەعس لەبەردەم پەرلەماندا وەستابوون و حورمەتى پەرلەمان و ئەم میللەتەیان ئەتك دەكرد , تۆ ئەبوایە ئەو كاتە خەجاڵەت بویتایە بەتایبەت لەبەردەم خەڵكى هەولێردا كە بەیانى بە گرم و هوڕى دەبابە كانى بەعس و سەربازەكانى سەدام لە خەوڕاپەرین , مادام تۆ ئەو ساتەت پێ شەرم نەبوو , مادام ئەو ڕۆژە خەجاڵەت نەبویت و هەتا ئێستا نۆكەرایەتى خۆت دوبارە دەكەیتەوە و لە ئاست بچوكترین مناڵى ئەو بنەماڵەیەدا خۆت بە هیچ نازانى , ئاساییە ئێستا لەبەر دەم دنیادا بێ شەرمى خۆت ڕابگەیەنیت , بە خوا بە لامەوە سەیرە تۆیەكى ئەوەندە بێ شەرم باسى شەرم دەكەیت , سەیرە لەم سەدەیەدا كەسانى وا هەبن ئەوەندە زەلیل و بێ شەرم بن و نۆكەرایەتى خۆى ڕابگەیەنێ , بۆ مرۆڤە بە شەرەفەكان قورسە شتێكى وا بڵێ , بەڵام بۆ تۆ هیچ قورس نیە , مرۆڤى سەنگین و قورس هیچ كاتێك ئەو جۆرە قسەیە ناكات , بەڵام بۆ تۆ ئاساییە , ئێستا واى لێ هاتوە ئەوەى تۆزێك حەیاى تیا بێت پارتى نابێت كەچى تۆ نەك هەر بە پارتى ڕازیت بەڵكو بە نۆكەرایەتى ڕازیت , نۆكەرایى كێش ؟ بنەماڵەى بارزانى ئەو بنەماڵەى دەستیان بە خوێنى كورد سورە , ئەو بنەماڵەیەى جاشایەتیان بۆ كورد بە دیارى هێنا , دەك بەر نەفرەت بكەویت تۆ ى نۆكەرو ئاغاكانیشت , بەڕاستى هەقە پیرۆزباییت لێ بكەین كە نۆكەرایەتى خۆتت بە دنیا ڕاگەیاند , بەڵام باش بزانە ئێمە هیچ كاتێك نەك نۆكەرایەتى بەڵكو ئەو بنەماڵەیەشمان قبوڵ نیە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە