له نێوان هه‌ڵوێستگرتن و له‌کۆڵ خۆ کردنه‌وه دا
Monday, 25/05/2009, 12:00
هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ئێران‌دا به‌ره به‌ره له واده‌ی خۆی نزیک ده‌بێته‌وه. دوا به دوای حیزبی دێمۆکراتی کوردستان وا خه‌ریکه هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دید و بۆچوونی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و لایه‌نه سیاسییه‌کان بوو و هه‌یه هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیی حدکه که بۆ زۆربه‌ی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو. به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌و حیزبه دا زۆر که‌س و لایه‌ن به چاک یا خراپ هه‌ر کام له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ناویان برد و شرۆڤه‌یان بۆ کرد. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌یشدا لایه‌نه‌کانی تر وا خه‌ریکه هه‌موویان یه‌ک به دوای یه‌کتریدا هه‌ڵبژاردن بایکۆت ده‌که‌ن؛ یا به وته‌ی خۆیان شه‌رعییه‌ت ناده‌ن به هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی سه‌رکۆماری له ئێران دا!!
له بابه‌تێکدا که له‌لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌م دێرانه‌وه و هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه نووسراوه و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بڵاوکرایه‌وه، پێشنیاری ئه‌وه کراوه که ئه‌گه‌ر کورد نیازی به‌شداریکردنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریدا هه‌بێت، پێویسته گفت و به‌ڵێنی له لایه‌نێکی جێ متمانه وه‌ربگرێت، یانیش هه‌وڵ بدات کوردێکی شیعه (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر به باڵی توندڕه‌ویش بێت) بۆ ئه‌و پۆسته بپاڵێوێت؛ واته کورد تێبکۆشێت خۆی له ناوه‌ندی بڕیاردان نزیک بکاته‌وه. دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر مه‌هدی که‌ڕووبی به‌رنامه هه‌شت خاڵییه‌که‌ی خۆی له‌مه‌ڕ جێبه‌جێکردنی مادده‌کانی 3_12_13_15_19_26_41_44_ 48 ی قانوونی بنگه‌هی ده‌رکرد؛ که تێیدا گفتی داوه هه‌موو توانا و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکۆمار به‌کار بهێنێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌مینه نه‌ژادی و ئایینییه‌کان و پێشخستنی هه‌رێمه‌کانیان و نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن. به شوێن ئه‌ویشدا میر حوسێنی مووسه‌وی به‌رنامه‌یه‌کی دوازده خاڵیی به چه‌ند جیاوازییه‌که‌وه هه‌ر له‌و بواره‌دا بڵاوکرده‌وه.
ڕاسته که‌ڕووبی و مووسه‌وی هه‌رکام یه‌کێکن له‌و که‌سانه‌ی که سی ساڵه له خزمه‌ت ئه‌م ڕێژیمه‌دان و له ڕوانگه‌ی گه‌لی کورده‌وه کارنامه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده پاکیان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ باوه‌ڕی به گۆڕانی هزر و هۆش و سه‌رده‌م هه‌بێت، ئه‌گه‌ر بڕوا به‌وه بکرێت که هه‌موو شته‌کان شیاوی گۆڕانن، تێگه‌یشتن له په‌یامی ئه‌و دوو مه‌لایه ئه‌وه‌نده چه‌توون نییه. نه‌خاسمه بۆ که‌سانێک که له بواری سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵناسیدا به شێوه‌ی جۆراوجۆر خه‌ریکی کار و چالاکین. ئه‌وانه گه‌ره‌که باشتر و وردتر له بابه‌ته‌که نزیک بنه‌وه؛ نه به ئه‌رێ، و نه به نه‌رێ پێشداوه‌ری نه‌که‌ن. وه‌ک چۆن باوه‌ڕ ده‌کرێت که له پازده بیست ساڵی ڕابردوودا ئاڵوگۆڕێکی قووڵ و فراوان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و هتد... له ئاستی جیهانیدا کرابێت، پێویسته به هه‌مان دیدیش به‌ڵام له ئاستێکی نزمدا سه‌یری گۆڕانه‌کان له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کاندا بکرێت. به‌ڵی، ئاستی گۆڕانکارییه‌کان له ئێران‌دا ئه‌وه‌نده به‌رز نه‌بووه به‌ڵام حاشاکردن لێی، خۆ و خه‌ڵک فریودانه.
باوه‌ڕ ناکرێت که‌ڕووبی سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رووی هاتبێت بڵێت من لوڕم؛ به‌ڵام ئێستا به لهحنێکهوه که شانازیکردنی پێوه نومایانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "من خۆم لوڕم!". (پریس تیڤی، مه‌ی 2009). له سیسته‌مێکدا که کاکڵه‌که‌ی بریتییه له شۆڤێنیزمی فارس و قاپۆڕهکهیشی شیعه‌ی دوازده ئیمامی، باسکردن له ئایین و نه‌ژادی جیاواز وه‌ک هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بونیاتی ڕێژیم باسی لێوه کراوه؛ به‌ڵام ده‌کرێ بێژین به‌رنامه هه‌شت خاڵییه‌که‌ی که‌ڕووبی له‌وه‌دا جێگای باس و سه‌رنجه که ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های نه‌ته‌وه‌ی فارس ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و ده‌یه‌وێت سنوورێک بۆ ئه زێده‌ڕه‌وییه دابنرێت؛ هه‌رچه‌نده به‌رنامه‌که هه‌ر ئه‌و شتانه‌ن که له قانوونی بنه‌ڕه‌تیی سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا نووسراوه. له هه‌مان کاتیش‌دا هوشدارییه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌ی که له‌ده‌ست تورکه‌کان دایه له سیستمی کۆماری ئیسلامی‌دا. که‌ڕووبی به هێنانه گۆڕی ئه‌و به‌رنامه‌یه که جێبه‌جێکردنی به‌نده فهرمۆشکراوهکانی نێو قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ساڵی 1979یه، گه‌ره‌کییه‌تی هێژمۆنیی تورکه‌کان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ناوه‌ندی بڕیاری ئێران که‌م بکاته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌ڵێ لوڕم؛ واته به‌ر له هه‌موو شتێک پشت به هاونه‌ژاد و هاوزمانه‌کانی خۆی ده‌به‌ستێت و داوای ده‌نگی ئه‌وان ده‌کات. هه‌رچه‌نده به‌راوردکردنی که‌ڕووبی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییوبی شتێکی بێجێ و نه‌شیاوه و که‌ڕووبی زۆر له‌وه که‌متره که له‌ته‌ک وه‌ها گه‌وره‌پیاوێکی مێژووی کورد و ئیسلام بخرێته تای ته‌رازووه‌وه، وه‌لێ ئه‌گه‌ر سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییوبیش له سه‌رده‌می خۆیدا کوردایه‌تیی به بیریدا گوزه‌ری بکردایه و بیگوتایه من خۆم کوردم، ئاوا گۆڕغه‌ریب نه‌ده‌بوو.
خامه‌نه‌یی له سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ پارێزگای ئه‌رده‌ڵان به ئاشکرا دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی که‌ڕووبی ده‌ربڕی. بۆ گه‌لێ که‌س جێگای پرسیار بوو که بۆچی ده‌بێت ڕێبه‌ر پشتیوانی له یه‌کێک له کاندیداکان بکات؟ زۆر که‌س و لایه‌ن ئه‌وه به فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئاخونده‌کان داده‌نێن و لایان وایه ته‌نیا شانۆگه‌رییه‌کی نێوان مه‌لاکانه و بۆ فریدانی زه‌ینی مه‌ردم وه‌ها نمایشێک ده‌ده‌ن؛ به‌ڵام ده‌شێ ڕاستییه‌که شتێکی تر بێت. ئه‌وه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به نزیکایه‌تیی شه‌خسیی کاراکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی نێو ڕێژیمه‌وه. پشتگیریی خامه‌نه‌یی له ئهحمهدینهژاد نابێت ببێته جێگای سه‌رسوڕمان یان زه‌ین خه‌ڵه‌تان بۆ نه‌یارانی ڕێژیم؛ چونکه له‌لایه‌که‌وه هه‌ردووکیان له باڵی بناژۆی ڕێژیمن و له‌لایه‌کی تره‌وه و له هه‌مووی گرنگتر له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووکیان تورکنهژادن. به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت به ئاسانی ده‌رده‌که‌وێت که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووسه‌ویش وه‌ک چاکسایخواز به‌رنامه‌ی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌مایه‌تییه ئایینی و نه‌ژادییه‌کان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام خامه‌نه‌یی ئاوا بێپه‌رده و ڕاشکاوانه هێرشی نه‌کردووه‌ته سه‌ری؛ چونکه ئه‌ویش تورکنهژاده و له خۆیانه. ڕه‌نگه پرسیار بکرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆره گرنگ و بڕیارده‌رانه‌ی ڕێژیم له به‌رژه‌وه‌ندیی تورک و تورکنهژادهکاندا کار ده‌که‌ن، بۆچی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تورک‌دا مادده فهرمۆشکراوهکانی قانوونی بنگه‌هی سه‌باره‌ت به مافی که‌مایه‌تییه‌کان جێبه‌جێ ناکه‌ن؟ له وه‌ڵامدا ده‌بێ بگوترێت که به‌ردی بناغه‌ی وڵاتی ئیران له‌لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه دانراوه و یه‌که‌مین ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی سیاسیی ئه‌م وڵاته له ته‌ورێز بنیاتنراوه، که تا ئیستایش ناوه‌ندی سه‌ره‌کیی تورکه‌کانه؛ و نزیک به ته‌واوی شاره‌زایانی بواری ئێرانیش له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که بوونی ئێران به بوونی ته‌ورێزه‌وه به‌نده. به‌ڵام تورکه‌کان به ئه‌ندازه‌ی کورد سته‌میان لێنه‌کراوه. تورکه‌کان به پێچه‌وانه‌ی کوردان هه‌میشه خۆیان به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه به‌ستووه‌ته‌وه و دڵیان به پانتورکیزمی جیهانی خۆش نه‌بووه، چونکه نزیکه‌ی ته‌واوی تورکه‌کانی ئێران شیعه‌ن و فه‌رمان و بڕیاره ئایینیه‌کان له قوم و مه‌شهه‌ده‌وه وه‌رده‌گرن، نه‌ک له ئه‌سته‌مبووڵ و قاهیره و مه‌ککه‌وه.
لێره‌دا و به شیته‌ڵ و شیمانه کردنی ئه‌و باسانه ده‌شێ مرۆ به‌و قه‌ناعه‌ته بگات که سیستمی کۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای لێکهه‌ڵوه‌شان دایه؛ و ناوچه و خه‌ڵکانی په‌راوێز خه‌ریکه لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له په‌یوه‌ندییه‌کانیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. ئه‌م لاپه‌ڕه تازه‌یه‌ش بۆی هه‌یه شه‌ڕێکی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ناوه‌ند و په‌راوێز دا بێنێته کایه‌وه؛ که بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندیی کورده بچێته نێو ئه‌و جه‌نگه‌وه. ناکرێت ئه‌وه ڕه‌ت بکرێته‌وه که له‌ژێر کاریگه‌ریی ڕووداوه جیهانی و هه‌رێمییه‌کاندا هه‌ستی نه‌ژادپه‌ره‌ستی و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی له توانایدا بێت دزه بکاته نێو کۆزی مۆره سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێبه‌رایه‌تیی ڕێژیمه‌وه. سه‌یریش نییه ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان به‌و قه‌ناعه‌ته‌مان بگه‌یه‌نێت که ئه‌م دوا ئیمپراتۆرییه‌ی جیهان خه‌ریکه وه‌ک ئیمپراتۆریی ڕۆم له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێت؟ هه‌روه‌ک ژیده‌ره مێژووییه‌کانیش ئاماژه‌یان پێداوه، ئیمپراتۆریی ڕۆم ئیمپراتۆرییه‌کی به‌رفراوانی ئایینی بوو که چه‌ندین نه‌ژاد و تۆره‌مه‌ی جیاوازی له هه‌ناوی خۆیدا خه‌فه کردبوو، به‌ڵام کاتێک ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئایین به‌سه‌ریدا کاڵ بووه‌وه، و گیروگرفته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کان ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند، جیاوازیی نه‌ژاد و زمانه‌کان سه‌ریان هه‌ڵدا. سه‌ره‌نجام له سه‌ر که‌لاوه‌کانی ئه‌و ئیمپراتۆرییه، ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه مه‌زنانه‌ی ئوروپا دامه‌زران.
مێژوو پڕه له وانه‌گه‌لی جۆراوجۆر. گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ڕووداوه مێژووییانه زۆر شت ڕوون ده‌کاته‌وه و له داڕشتنی به‌رنامه‌کانی ئێستا و دواڕۆژدا یاریده‌ر ده‌بێت. سی ساڵه کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هه‌ڵبژاردنه‌کان بایکۆت و ته‌حریم ده‌کات! چی لێ شین بووه‌ته‌وه؟ ئایا له ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌دا که‌مترین گۆڕانکاری له سیاسه‌ت و شێوه‌ی کاری ڕێژیم‌دا ڕووی نه‌داوه تا ببێته هۆکاری گۆڕان له شێواز و ڕه‌وتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حیزبه کوردییه‌کاندا؟ ئایا ڕێژیم نه‌یتوانیوه شه‌رعییه‌ت به خۆی و ڕێبه‌رایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بدات؟ ئایا ڕێژیم سی ساڵه له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌موو ده‌زگا و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لانی ئێران ناکات؟ ئێستا که ده‌رفه‌تێک هاتووه‌ته به‌رده‌م، بڵا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌مان سوودی لێوه‌ربگیرێت. با هاونیشتمانانی کورد و لوڕ و هه‌موو خه‌ڵکی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازی ئێران هان بدرێن بۆ ده‌نگدان به که‌ڕووبی. ده‌با کوردی خۆرهه‌ڵاتیش دوای سی ساڵ خه‌باتی بێ ئاکام تێبکۆشێت ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌ی خه‌بات تاقی بکاته‌وه؛ ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ی که چه‌ندین ساڵه دوژمنان به ئه‌نقه‌ست لێمانیان قه‌ده‌غه کردووه. با ئه‌و پره‌نسیپه‌ی خۆمان بێنینه‌وه یاد که هه‌رده‌م گوتوومانه (دوژمنه‌کانمان به چ چه‌کێک په‌لامارمان بده‌ن، ئێمه‌یش به‌و چه‌که وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه). ئه‌مڕۆ که خه‌باتی چه‌کداریمان خه‌واندووه و له تاراوگه ده‌ژێین، به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی بایکۆت، سه‌ر له خۆمان و خه‌ڵکه‌که‌مان نه‌شێوێنین و ئه‌و کهرهستهگهلهی که له سه‌ر خه‌رج و مه‌سره‌فی نه‌یارانمان ده‌ستمان ده‌که‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل به‌کاریان بهێنین. بڵا ڕێگه بۆ چالاکانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیی نێوخۆ خۆش بکه‌ین به پله‌کانی ده‌سه‌ڵات و کارگێڕیی ئێران‌دا هه‌ڵزنێن.
له سی ساڵی ڕابردوودا به کرده‌وه ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و جۆره به‌یاننامانه هیچ کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن دانانێن؛ و به پێچه‌وانه‌وه چالاک و هه‌ڵسووڕاوانی نێوخۆ دوچاری نائومێدی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی پتر ده‌که‌نه‌وه. له ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا تا ئێستا هیچ کۆڕ وکۆمه‌ڵێک و تاکێکی به‌توانای بیانی و ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن نفووز سه‌ره‌ڕای بوونی ڕه‌خنه‌یان له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان، په‌سنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه کوردییه‌کانیان نه‌کردووه و نرخێکیان بۆ دانه‌ناوه. که‌وابوو ئه‌و بایکۆت کردنه، به‌تایبه‌تی ئه‌مساڵ که دیارده‌یه‌کی تازه‌تر هاتووه‌ته پێشه‌وه بۆچی؟
[email protected] http://khandarash.net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست