کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەگەزپەرست ئەو ووشەی کە بەهەڵەبەکار دەهێنرێت لە زمانی کوردی دا!

Wednesday, 11/04/2012, 12:00


بەداخەوە لەزۆربەی هەرە زۆری کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بەبینراو بیستراو ڕۆژنامەو گۆڤارەکان و ماڵپەڕکانەوە دەکەونە بەکارهێنانی ئەم ووشەیە بەهەڵە، سەرەتا بابزانین بۆچی ئەم ووشەیە و ئەو ووشانەی دیکە کە ڕەگەز تیادا بە کار دەهینن هەلەیە؟!
بائێمە بێین بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی ئەم بابەتە کەمەبەستمانە لێرەدا بەراوردێ بکەین لەگەڵ زمانێکی کەدا من لێرە دا پێم باشە بەراوردی بکەم لەگەڵ زمانی ئینگلیزی دا ، ڕەگەز بەزمانی ئینگلیزی واتا (Gender) بائێمە بزانین ڕاگەیاندنەکان ووشەی ڕەگەزپەرست بۆ مانای چ شتێک یان کرداریک بەکاردەهێنن؟
ڕەگەزپەرست بۆ مانای ئەو ئەو کەسە یا خود ئەو کۆمەڵە کەسەی ڕەفتارو هەڵس و کەوتی نەشیاو بنوێنن یاخود کردارەن نیشانی بدەن وەک هێرش کردنە سەر کەس یاخود کۆمەڵی بەرانبەر لە سەر بنەمای رەنگی پێست یان نەژاد بەبێ جیاوازی ڕەگەزی نێربێت یان مێ بێت ، کە بەزمانی ئینگلیزی پێ دەوترێت  (racist) خۆ دەکرێت پیاوێکی ئینگلیز ڕەیسست بێت بەرانبەر بە پیاوێکی فەڕەنسی گەجیاوازی یەکی ئەو تۆیان نی یە لە ڕەنگی پێست دا وە هەردووکیشیان ڕەگەزی  نێرن ئەی ئیتر چۆن پێ بوترێت ڕەگەزپەرست خۆ ئەم ڕقە لەسەر بنچینەی جیاوازی ڕەگەزی نی یە بەڵکو لەسەر جیاوازی(نەژادی) یە یان بە ئینگلیزی یەکەی   (ethnic)ە لێرەدا ئەمەوێ بڵیم کە ووشەی(نەژادپەرست) یان(نەژادویست)یاخود(نەژادپەسەند)گونجاوەو بێ هەڵەیەو ئەو مانای یە دەگەیەنێت.
کاتێک بەپیاوێکی تورک دەوترێت ڕەگەزپەرست بەرانبەر بە کورد خۆ ئەم کەسە ڕقی نی یە لە ڕەگەزی بەرانبەری کە مێ دەکات بەو مەرجەی تورک بێت مێینەکە بەڵکو لەسەر جیاوازی نەژادە.
خۆ ئەگەر بێتو ئیمە ڕەگەزپەرست وەربگێڕینە سەر زمانی ئینگلیزی ئەوا دەبێتە (sexist) سێکسیست کێیە یاخۆد بەکێ دەوترێت ؟سێکسیست کە ناو و ئاوه‌ڵناویشه‌. 
لەزمانی ئینگلیزیدا بەو کەسە دەوترێت جیاوازی بکات لە نێوان رەگەزی خۆی و ڕەگەزی بەرانبەری بۆنمونە لەکۆمپانیایەک دا چەندکەسێک داوای کار بکەن لە ڕەگەزی نێرو مێ بەڵام سەرئەنجام ئەو کەسەی کە کاربەدەستە تەنها ئیش بداتە ڕەگەزی هاوشێوەی خۆی لەو کاتەدا ڕەگەزی بەرانبەر دەتوانیت پێی بڵیت (you sexist)یان(He's sexist)(کە ناو)ە کەشی (sexism) کە بەداخەوە زۆر فەرهەنگی ئینگلیزی بۆ کوردی گەڕام ئەم دوو ووشەم تیا بەدی نەکرد، ئەی ئەگەر سبەی ئەم ووشەیە خرایە نێو فەرهە نگ بۆ واتای چ ووشەی یەکی بۆ دا دەنرێت لە کاتێک دا واتای ئەم ووشەیە بۆ ووشەیەکی دی  بەهەڵەباکردێت؟!!
بابێینە سەر ووشەیەکی دی ئەویش ووشەی(بەڕەگەز)ە بۆ نمونە کاتێک مامۆستا ئەمریکی یەکە کوژرا لە سلێمانی دەگوترا مامۆستایەکی بەڕەگەز ئەمریکی ئەی باشە بۆ دەبێت بەڕەچەڵەک بەکارنەهێنرێت کە ووشەیەکی جوانی ڕەسەنی کوردی یە و پراو پڕ بۆ ئەو واتایە و بێ هەڵەیە؟!
لەکۆتایی دا دەڵێم گەر هەر خوێنەرێکی بەڕێز وا هەست بکات نەژادپەرست فارسی یە کە ئیمەی کورد و فارس چەندین ووشەی هاوشێوەو هاو واتامان هەیە لە کاتێک دا چەندین کورد هەیە کەناوی(نەژاد)ە ، وەهەروەها گەر ووشەیەکی بێگانە بەکاربهێنرێت باشترە لەوەی ووشەیەک بەهەڵە بەکاربهێنرێت هەڵبەت وا تێنەگەن کە من لەگەڵ بەکار‌هێنانی ووشەی بێگانەدام گەر خوا دەرفەت بدات بابەتی داهاتووم لەسەر تێکدانی زمانی کوردی دەىێت بە بەکارهێنانی ووشەی زمانی بێگانە لەلایەن کەناڵەکانی
ڕاگەیاندنەوە بەتایبەتی.
پێم باشە لێرە دا باسی شتێک بکەم لە سەرزمانی ئینگلیزی کە بەو دەوڵەمەندیەی پێی ناسراوە چەندین ووشەی بێگانەی تیادایە بۆ نمونە (mustache) کە بەواتای سمێڵ دێت لەبنچینەدا ووشەیەکی فەرەنسی یە ،ڕۆژیک بۆ خۆشی بە یەکێک لە و ئینگلیزانەی کە پێکەوە کاردەکەین گووت:
باشە لەڕابردوودا ئینگلیزەکان سمێڵیان نەبووە وا ووشەیەکی ڕەسەنی ئینگلیزیتان نی یە؟ لە وەڵام دا ووتی هەر وا هاتووە دەی مەگەر پیی بڵێین مووی ژێر لووت نا هەر (mustache) باشترە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە