ئەلفلەیلەوەلەیلەی بەغداو و زەواجمەتعەی سیاسیی و شەڕی غەزەلنووس!
Saturday, 01/12/2012, 12:00
(١)
گەر وەک بارزانی دەفەرموێ :
"مالیكی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه به‌شێوه‌ی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان داگیر بكات"
بروانە:
http://www.xendan.org/dreja.aspx?Jmara=46957&Jor=1 کوڕە نازدارە جەنەرالە شەونخوونکەرەکەی و بەرپرسیاری عەرش و قو‌رشی ئەمنییەت و ئاسایشی کوردستانیش، کاکە مەسرووری گەلەک هێژا، لە دوای کۆبوونەوە گرنگە ستراتیجییەکەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکیی و جەنەرالانی سوپای یەکگرتووی کوردستان و یەکەکانی دەبابەو تۆپی قورس و هێزی کۆماندۆ تایبەتییە دەستوەشێنەکانی پێشەوەی هەرێم و هێزی هەواڵگری تایبەتی ناو ریزەکانی سوپای دوژمن، کە لە بارەگای پێشەوەی کەرکووکی [فەیسبووک]ەکەی خۆیدا بە سەرپەرشتی بەڕیزیان بەڕێوەچوو،
بە دەم باوێشکی خەوەەوە ئەم بڕیارە نەتەوەییە ستراتیجییە چارەنووسسازە تۆمار دەکات:
"كەسمان ئارەزووی شەڕ ناكەین، بەڵام ڕێگە نادەین بیر لە داگیركردنی كوردستان بكرێتەوە."
بروانە:
http://www.hawlati.co/babetekan/34275 سەیری ئەو توانستە مەزن و باوەربەخۆبوونە خاریق ە بکەن: ڕیگەی بیرکردنەوەی خراپیش نادەن چا چ جا جوولاندنی دیجلەو داگیرکردنی کەرکوک و هتد؟
گەر ئاوا کار لە کار ترازاوە،
گەر وەک بارزانی دەفەرموێ لە رووبەڕووبوونەوە بەولاوە چار نەماوە:
ئەی پیاوەکانتان لە بەغدا چ کارەن؟
ئەی هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پارتی،
ئەی جێگری سەرۆک وەزیرانەکەی پارتی،
ئەی جێگری سەرۆک پەرلەمانەکەی پارتی ،
ئەی سوپاسالارەکەی پارتی،
ئەی وەزیرو گزیرو پەرلەمانتارانی تری پارتی لە بەغدا چدەکەن؟
ئەی کاک مەحمود عوسمان ی کۆنە سیاسەتمەدارو پالێوراوەکەی پارتی؟
نالێم بیانكێشنەوەو هەموو پرد‌و نێوانێک ببرن.
تەنیا دەپرسم: ئەرێ رەوش و ئەرکی بوون و کارییان لەوێ چییە؟
مووچەخۆری مالکین؟ یان نوێنەری کورد‌و بارزانین؟
بۆ تا ئێستا قسەیەکیان نەکردووە؟ رایەکیان دەرنەبڕیوە؟
ناوبژییەک ناکەن؟
بۆ دەبێ وەفد لە هەولیرەوە بنێرن و ئەوان وەفدی هەمیشەیی هەرێـم نەبن لەوێ؟
بۆ نەجمەددین کەریمی هەژار بانگ دەکەن و جارێک تەنیا جارێک گەورەپیاوانی بەغدا سەردانی هەرێم ناکەنەوە،
بۆ ، بە تالەبانی شەوە ، لە پەرلەمان بەرامبەر نوێنەرانی خەلکی خۆیان نابنەوە؟
پێمان نا‌لێن لە بەغدا چ دەگوزەرێ؟
بۆ دوای دە ساڵ دڵداریی گەرم و گوڕ، دەبێ لە زمانی بەستەزمانێكی وەک کاک عەدنان موفتی ببیسین کە تالەبانی ئەوەندە دلی شکاوە زمانی گفتوگۆی لەگەڵ مالکی بەستراوە.
نوتق و متەقیان لە نێواندا نەماوە؟
بە دزیی لەڕێگای وەزیرو گزیر کۆنە گلەیی و تازەتووڕەیی دەگۆڕنەوە:
بڕوانە:
http://rudaw.net/kurdish/index.php/hevpeyvin/18620.html تەنانەت ئێستا مامە هەرچەندە هەول دەدا نە بە کوردی نە بە عارەبی نە بە ئینگلیزیی بۆی نایە کە بڵێ: جێگرەوەی مالکی تەنیا جەنابی مامە-لکی یە!
بەراست ئایا بەرپرسانی بەغدا لە گوێی حوشتردا خەوتوون و هیچ خەبەرێكی سەرۆک بنەمالەو سەرۆک حیزب و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی هەر پێنچ پارچەی کوردستان نابیسن کە مالکی بەردەرکی پێگرتووەو خەریکە لەشکرەکەی گەمارۆی سەری رەش دەدات؟
یان پارەو پڵاو ئەوانی مەست و حەیران کردووە؟
یان درۆ‌و دراو ئەوانیشی وێران کردووە؟
یان حیزب و بنەمالە ئەوانیشی لە دەم و ددان خستووە؟
(٢)
كێشەکانمان لەگەڵ عێراق دەستووریی و سیاسیین
بارە سەربازییەکە دەرهاویشتەی بنبۆشیی و فەشەلی لە یەکەم-رۆژەوەی پرۆژە سیاسییەکەی سەرانی کوردە:
فەشەلەکەدا لەوەدا بوو، لەوەدایەو ، لەوەدا دەبێ:
کە هەرگیز پرۆژەی سیاسیی کورد نەبووە.
کە سەرانی کورد لە دەوری جاش و مقاش و ئامراز‌و ئەدات زیاتر رۆلێکی تریان لەو پرۆژەیەدا نەبوو، نەبووە، نییە.
بەڵێ: پرۆژەی دروستکردنەوەی عێراقی عەرەبی بوو:
دەستووری عێراق، سەروەریی عێراق،
سوپای عێراق، پێوەندی دەرەەوی عێراق،
ریکخستنەوەی سوننەو شیعەی عێراق
چوونەوەی عێراق بۆ ناو قیممەی عەرەبی،
لابردنی بەندی حەوت لە سەر عیراق،
پەیمانی سیاسیی و سەربازی نێوان ئەمریکا و عێراق،
پڕچەککردن و بەهێزکردنی سووپای عێراق، هتدهتد
بەرامبەر ئەوانەش پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی کوردستان بوو:
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان،
دەسەلاتی پێشمەرگە بە سەر کەرکوک و هەموو ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم،
بریاری ٦٨٨ و ٩٨٦ ی نەتەوە یەکگرتۆکان،
دیناری کوردیی و ئابووری سەربەخۆی کوردستان،
تٶلەکردنەوە بۆ ئەنفالکراوان، راگەیاندنی دەولەتی سەربەخۆ، هتد، هتد
تا دەگا بە داڕزاندنی کۆمەلگای کوردەواریی و هەڵوەشاندنەوەی هەستی ئینتیمای نەتەوایەتی و نیشتیمانی لای کۆمەڵ و تاکی کورد.
سەرانی کوردیش لەو پرۆسە عێراقچێتیی و بە عێراقیببوونەوەدا - تا ئێستا- جێی خۆیان گرتووەو بە راست‌و چەپدا ڵییان خواردووە
پۆستەو پلەکانیان لە بەغدا و لە سەفارەکانی دەرەوەی عێراقدا و
دۆلار‌و تەلارو کۆنتراکت وکۆمپانیاو دزیی و داگیرکارییەکانیان لە کوردستان شایەدن
ئێستا وا دیارە دەورەکە تەواو بوو،
پرۆسەکە گەیشتە ئاکامی لۆجیکی خۆی.
عێراقی عەرەبی بەهێز دروست بۆوە.
ئامرازەکە کول و بێكەڵک بوو،
دەموچاوی بڵحی ئەوانە لە بەغدا و لە دەرەوەی بەغدا،
لە بارگرانییەک و دیمەنێکی دزێو بەولاوە سوود و مانایەکی نەماوە
نەک تەنیا بۆ مالکی بۆ هەموو عەرەب بە سوننەو شیعەیەوە.
ئەوەتا برادەرێک دەفەرموێ: 'دەیانەوێ بەغدامان پێ چۆل کەن!"
[ئه‌وان به‌دروستكردنی كێشه له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌شێكی ئامانجه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌غدایان بۆ چۆڵبكه‌ین تا ئه‌وه‌یان بۆ بچێته‌سه‌ر كه مه‌به‌ستیانه]
بڕوانە
http://www.hawlati.co/babetekan/33767 حەیف، هەزاران حەیف.
هەق نییە بەزەییمان پێیاندا بێتەوە ؟
بۆیان بگرین یان خۆیان بۆ بە کوشت بدەین!؟
بەستەزمانانە خەریکە بەغدایان پێ چٶل دەکەن بە هەموو سەرمایەو مووچەو
ماچ ومووچە سیاسییە بە لەزەتەکانیەوە.
ئەو بەغدا شیرینەی هەر لە سەرەتاوە لە پێناویدا کەرکوک و هەموو ئەونا وچانەی ئێدستا بوونە تێکەڵ و گێچەل بۆیان چۆل کردن!
کەس هەیە باغی دادی هارونەرەشید و مەنسورو ئەبونەواس و کۆشکەکانی سەددام بە کوردستانێکی وێرانستان و ئەنفالستان بگۆڕێتەوە!
(٣)
دیجلە بەشێکی بچووکی ئەو پرۆژەیەی لە بەغدابوونیی ئەوانە نەک هی مالکی.
پێش مالکی پرۆژەکە دەستی پێ‌کرد.
مالکی بوونی نەبوو کە پرۆژەکە دەستی پێ‌کرد.
عێراق نەمابوو کە پرۆژەکەیان دەست پێ‌کرد.
سوپا تەپوتٶزی تەفرو تونایەک بوو کە پرۆژەکە دەستی پێ‌کرد.
گەورە شانازیی و سەروەریی بارزانی و تاڵەبانی کە سەدان جار دووبارەیان کردۆتەوە
ئەوەیە کە عێراقیان دروست کردەوە، بە تایبەتی سوپاکەی:
ئاخر فەرمایشتی بارزانی بە زمانی خۆی لەم بارەوە ئەمەیە:
[دوای روخانی رژێمی پێشوو لایه‌نی شیعه‌و سوننه نەیاندەوێرا سوپای عێراق دروستبكه‌نه‌وه تا سه‌ركردایه‌تی كوردی یارمه‌تی دان‌و به په‌له سوپای عێراقی پێكهێنایەوه]
http://www.hawlati.co/babetekan/33735 لە کاتێکدا [ دکتۆری کردار]ی بەرێز خەمی چۆلکردنی بەغدایەتی،
بارزانی وەک تاڵەبانی دڵشکاو- بە تایبەتی پەرێشانی داستانی دڵدارییەکەیەتی لەگەڵ مالکی و بێوەفایی یە هەرگیز چاوەرواننەکراوەکەی دڵدارەکەی.
چ دڵدارێكی دڵڕەق و خۆپەرست و ماڵخراوە ئەو مالکی یە
پێم سەیرە بارزانی نەبۆتە شاعیر!
فەرموو با بەرێزیان بۆ خۆی بێتە سەر سەکۆی شانۆگەرییەکەو بە دەم ناڵەو تاسەو هەناسەوە داستانە تراژیدییەکەتان بۆ بگێڕێتەوە:
[دەقی فەرمایشتەکانی بارزانی وەک خۆی، سوێند دەخۆم دەسکاریم نەکردووە!]:
١ [دوای روخانی رژێمی پێشوو لایه‌نی شیعه‌و سوننه نەیاندەوێرا سوپای عێراق دروستبكه‌نه‌وه تا سه‌ركردایه‌تی كوردی یارمه‌تی دان‌و به په‌له سوپای عێراقی پێكهێنایەوه]
http://www.hawlati.co/babetekan/33735 ٢ "[له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا مالیكی و سه‌ركرده شیعه‌كان له‌وانه بوون كه زۆر پێداگرییان له چه‌سپاندنی فیدڕاڵییه‌تی هه‌رێم ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هه‌نگاوێك بۆ فیدڕاڵییه‌تی شیعه كه خه‌ونیان پێوه ده‌بینی، هه‌روه‌ها هه‌رێمێكی فیدڕاڵیش بۆ سوننه‌كان دروست بكرێت]
٣ "[مالیكی و لایه‌نگرانی به‌دووریان ده‌زانی حوكمی عێراق بكه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تاكڕه‌وانه ناوه‌ندی هێزی به‌ده‌ستكه‌وت و خۆی له هاوپه‌یمانه شیعه‌كان و ركابه‌ره سوننه‌كان له لیستی عیراقییه به‌هێزتركرد، هه‌روه‌ها ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میشی دوورخسته‌وه وه‌كو (حارس زاری و عه‌دنان دلێمی و تارق هاشمی (و ئه‌وانی دیكه‌ش، گۆڕه‌پانه‌كه‌ی به‌رده‌می به‌چۆڵی بینی، بۆیه ده‌خوازێت ببێته حاكمی تاكڕه‌و به‌سه‌ر هه‌موو عیراقدا، به كوردستانیشه‌وه.]
٤ [بارزانی، مالیكی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێن و رێككه‌وتنه‌كان كار ده‌كات، وه‌ك له‌وه‌ی له كێشه‌ی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی روویدا، وتیشی: "مالیكی له‌یه‌كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كاندا پێشوازی له هه‌نگاوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه له گفتوگۆكردن و ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه، به‌ڵام دوای ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه، له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ره‌تكرده‌وه، ئه‌مه سه‌رباری خۆدزینه‌وه‌ی له رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها رێكه‌وتنامه‌ی نێوان حزبی ده‌عوه و پارتی دیموكراتی كوردستان.]
٥ [سه‌رۆكی هه‌رێم، وتیشی: "مالیكی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ئیمزای كردووه پێش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2009، ئه‌وه‌ش بریتییه له به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ی به (جێناكۆكه‌كان) وه‌سفده‌كرێن]
http://www.xendan.org/dreja.aspx?Jmara=46957&Jor=1 ٦ دوا بەشی تراژیدی داستانی دلدارییە شەخسیی و حیزبییەکە ئەوەیە دەڵێ ئەوان مالکی یان [دروستکردو پاراستیان تا دواییش مالکی هیچ کە کردمان بە مالکی شت و خۆمان لە کوردی شتەوە کردە کوردی نیمچەهیچ ، چاکەی لە چاودابێ و کورد بپارێزێ، بەلام وا دەرنەچوو- ئەمانە تەفسیری خۆمن ].
سەیری ئەم سیاسەتکردنە بکەن: ئەمە دەقی وتەکانی خۆیەتی:
[ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین له نوری مالیكی كه پارێزه‌ری گه‌لی كوردی بێت له هه‌مو ناوه‌نده سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به حوكمی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌ی پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو.]
http://www.hawlati.co/babetekan/33735 ٦ کەسیش هەیە ئێستا بتوانی بلێ: پەیمانی ستراتیجی پارتی و یەکێتی تەنیا بۆ دابەشکردنی کوردستان بووە بە سەر دوو بنەمالەداو بۆ ئامانجی نەتەوەیی ستراتیجی نەبووە: ئەوەتا جەنابی بارزانی دوا ئەنجامی ستراتیجی ئەو پەیمانەش ئاشکرا دەکا،
[ئه‌وه‌شی بۆ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكراكرد، كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی، پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی بووه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی كه پێش چه‌ند مانگێك كاری له‌سه‌ر كرا، وه‌ك خۆی وتبووی: "هه‌ر ئه‌ویش رێگربوو له‌و هه‌نگاوه كاتێك هه‌موو كوتله‌كان (لیستی عیراقییه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی، ره‌وتی سه‌در، به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، هاوپه‌یمانی كوردستانی، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی) كۆك بوون له‌سه‌ری.]
باشە ئەوە مالکی دڵدارێکی بێوەفاش دەرنەچووبایە، گەر مالکی بمردایە یان لێکەوتایە، یان شێت بایە، كێ بەم کەین و بەینەی دلداری نێوان مالکی و بارزانی دەزانی؟ [چیرۆکی دڵدارییەکەی تاڵەبانی و مالکی هێشتا نهێنییە، دەلێن رۆمانێکە]
پەرلەمان، مەرلەمان، میللەت، ...؟
كێ خەبەرێكی هەیە؟ پارچە وەرەقەیەکی ئیمزاکراوی هەیە؟
لە ماچوومووچ و تۆقەو تەوقێکدا بەشدار بووە؟
تکایە، تکایە با دەست یان دەنگ هەلبڕێ. [کاک مەحمود عوسومان هاوارە، تۆ کۆنەسیاسەتمەداری سررێکمان بۆ ئاشکرا کە!]
خۆ دەبێ زلەمووچەخۆرەکانی بەغدا عەهدو پەیمانی دڵداریی مۆرکراو بڕیاردراوی نەتەوەیەکگرتۆکانی هەموو ئەو ڕێکەوتنانەیان لابێت؟
خۆ دەبێ ئەمریکییەکان و بەریتانییەکان هەر نەبێ بۆ خاتری کۆنتراکتی شەریکە نەوتییەکانیان ، شایەت و زامن بووبن و ئێستا بێنە سەرخەت؟
خۆ دەبێ تورکیای ساڵانە دەملێۆن دۆلار بەر، دوو قسەی خێرمان بۆ بکا؟
خۆ دەبێ ئێرانی کۆنەبابی هەموودڵدارەکان: دڵێ مالکی شیعەی خواهرزادی خۆیمان بۆ ئاشت بکاتەوە؟
ئەی بۆ جەنابی مەعالی فەخامەتی وەزیری دەرەوەمان هەموو گرفتەکانمان
بە سەردانێکی نەتەوە یەکگرتۆکان بۆ چارەسەر ناکاو لەو بەڵایەی شەڕ دوورمان ناخاتەوە؟
دەپرسینەوە، ئەو زەلامە زلانەی بارزانی لەىەغدا چکارەن؟
ئایا ئەوانە تەنیا مووچەخۆرێکی بەستەزمانی مالکی ن و
لە تۆفانیشدا هەر لە بەلەمەکەی بەغدا دا دەمێننەوە؟
یان کەشتی نووحی فریادرەسی کوردن لەوێ؟
(٤)
ئێستا دوای ئەم کۆتاییە تراژیدیاییەی دڵدارییەکەو داوایەکەی تاریق حەرب بۆ تەلاقی سیاسیی نێوان کورد‌و شیعە ، ئەم دەنگۆیە ترسناکەش دیسان لە نێوان رۆشنبیرانی حیزب و بنەماڵە بەرزبۆتەوە:
دەرفەتە، دەرفەتە، دەرفەت
دەرفەتی وا دووبارە نابێتەوە قەت.
با ناوی خوای لێ بێنین: تەلاق و نەفرەت
ئاخری دەبین بە خاوەنی دەزگاو دەولەت!
بەڵێ: هاوسەرییکە سەری نەگرت ، خۆ هەمیشە ئیختیاری تەڵاق هەیە.
بەلام ئەوان لە حەقیقەتی نە‌قڵەکە ، وەک کوردی رۆژەلات دەلێن. ئاگادار نین:
ئەوان نازانن دڵدارەکە چەند لاسار‌و بەد نمەکە:
دەڵێن: کە تاریق حەرب ئەو پێشنیازەی کردووە، مالکی مارانە پێکەنیوەو وتوویەتی:
کەرە. ئەوە زەواجی مەتعە بوو..بێتام درێژەی کێشا
دەمێکە وادەکەی بەسەر چووە!
(٥)
من بەش بەحالی خۆم ئەم ماوەیە ی دوایی زۆرتر خەریکی تراژیدیای مەم و زین بووم.
لە حیکمەتی ئەو دلدارییەی کورد‌و شیعەو و شەوەکانی بەغدا سەرم دەرناچێ.
تکایە، تکایە، تکایە
کورد لە موسەلسەلە کۆریی وتورکییەکان بێزار بووە.
شتێکی رەسەنی کوردانەو خۆماڵییانەیان حەز لێیە.
با پاڵەوانانی چیرۆکەکە، بەر لەوەی بمانهێننە سەر شانۆی جەنگ ، و بە کاسارسیس ی ئەرستۆیی سۆزمان بجولێنن،
لە بەریان دەپاڕێینەوە:
با تەنیا یەک جار ئەو چاکە لە گەڵ گەلەکەیان بکەن
لە سەر شانۆی پەرلەمانە شرو شێواوەکەی خۆماندا چیرۆکی ئەلفلەیلەوەلەیلەی لەیلاکانی بەغدامان بۆ بگێڕنەوە
تا تاوێک بە کۆمەڵ وەک شینی کەربەلایانە بۆیان بگرین
ئەوسا پێکەوە بە چاوو دەست و مێشکی داخراوەوە برۆین بۆ مەیدانی جەنگ!
جەنگی چارەنووس!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست