سه رانی یه کێتی خاوه نی قسه ی گفتی خۆیان نین !!
Monday, 01/07/2013, 12:00
1957 بینراوە
یه کێتیه کان زیاد له که سایه تی ولایه نه کانی تر له دژی درێژکردنه وه ی ولایه تی بارزانیدا بوون . یه کێتیه کان ئه وعه رزی عه زه ڵاتیان له پێناوی به ده ستی هێنانی هێندی ئیمتیازو پۆسته وه بوو ، به واتایه کی دی خویان قورس کرد بوو له به رامبه رپارتیدا ئه و نیمایشانه ی یه کێتی له به رامبه ر درێژکردنه وه ی ماوه ی سه رۆکایه تی کردنی بارزانی ته نها ته کتیک بوو نه ك پرنسیپ بێ له به رامبه رنا دیموکراتی بوون له هه ڵبژاردنه وه ی بارزانیدا ، ئه مه یش ئه وه ئه گه یه نێت که یه کێتیه کان گه یشتوونه ته ئه و قه ناعه ته له به رامبه ر پارتیدا هێجیان پێ ناکرێ ئه بێت باوه ڕ به ئه م ئه مری واقعه بهێنن .
ئیدی که ش وفشی سۆسیال دیموکراتی بوون حزبی مۆدرن و خاوه ن پێگه ی جه ماوه ری کورتی هێناو پێی ناوه ناومانگ وکاتی ئێکسپایه ر بوونه وه ، ئێکسپایربوون له درۆی زل و زه به لاحه کانیان که ئه وان خاوه نی بڕیاری و به ڵێنی خۆیانن وسه ربه ستن له بڕیاردان له سه رکێشه چاره نووس سازه کانداو ڕێکه وتنی سکرتێره که یان له گه ڵ نه وشێروان مسته فادا له ده باشاندا وه کو خۆی جێ به جێ ده که ن و لێ په شیمان نا بنه وه .
سه رانی یه کێتی به ئه م خۆبه ده ستدانه وه یان هه موو متمانه ی ئه ندام و لاینگرو دۆست و کادره کانیان به ته واوه تی له ده ست دا، ئه م پشتگیری کردنه یان له مانه وه ی بارزانی له پۆسته که ی ،، ده رئه نجام ئه بێته سه ره تایه که بۆکردنه وه ی ده رگایه که بۆچوونه ده ره وه ی به شێکی زۆری ئه ندام و کادرانیان یه کێتی بۆیکجاره کی له ڕیزه کانی یه کێتیدا. ئه و یه کێتیانه ی له چاوه ڕوانی ڕێفۆرم و چاکسازی و پاکسازی و پێدا چوونه وه ی ڕێکه وتنه ستراتیژی دۆڕاوه که یاندا بوون ، ئیتر هیچ بیانوویه ك نه ماوه بۆ خۆ دڵخۆشی کردن له مانه وه یان له ناو ڕیزه کانی یه کێتیدا ، ئه وه ی سه رکردایه تیه که یان بڕیاری له سه رئه دات به پێچه وانه ی خواست وئاوات و داواکاریه کانی زۆرینه ی یه کێتیه کانه . له ئێستادا یه کێتیه کان گه یشتنه ئه و بڕوایه ی که وا به ندێك له سه رکرده کانیان مافیای ئاسا له پێناوی به رژه وه ندی مانه وه یان و مانه وه ی پله و پای و سه روه ت و سامانه کانیان ئاماده ن هه موو سه روه ری و پرنسیپ و پیڕو پرۆگرامی حزبه که یان به لاوه نێن و هه موو هیزو وه زی حزبه که یان بکه ن پردێ بۆ په ڕینه وه بۆ دیوی به رژه وه ندیه شه خسیه کانیان ، بۆیه سه رانی یه کێتی خاوه نی قسه و گفتی خۆیان نین کاتێ به رژه وه ندیه شه خسیه کانیان ئه که وێت ژێر فشاری پارتیه وه ئه م هه ڵوێست و سیاسه ته ی سه رانی یه کێتی ئه م دوو دێڕه ی حه زره ت قانع پڕ به پێستیتی بۆ هه ڵسنگاندنی سیاسه تی یه کێتی (شه ریکه قافڵه و ڕه فیقه دزن گه ر شکات ئه که ی تۆزێ پێ که زن) .. له یه کێتی شه ریکی ئۆپۆزسێون بوون که چی ڕه فیقی پارتیشن له دزی و تاوان و ناعه دالیه تیه کاندا له کوردستاندا