کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كێتی (1400) كادر و هه‌وادارانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی خانه‌نشین ده‌كات

Saturday, 18/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 6 سلێمانی
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه ‌به‌رله ‌15 رۆژ یه‌كیتی له ‌ئه‌نجامی زیاتر توندوتۆڵ كردن و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ل كۆمه‌لی ئیسلامی بریاریداوه‌، كه ‌(1400) كادر و پیشمه‌رگه ‌و ژنانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی خانه‌نشین بكات و مووچه‌یان بۆ ببرێته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ وتی ئه‌وه‌ی ‌نزیكه‌ی 15 رۆژ ده‌بێت، که‌ لیستی ناوه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لایه‌ن شاندێكی كۆمه‌لی ئیسلامی محمه‌د حه‌كیم و عه‌بدولستار مه‌جید گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ ده‌ستی حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی كارگیری مه‌كتبی سایسی یه‌كیتی و ئه‌وانیش بریاره‌كه‌یان جیبه‌جیكردووه‌، که‌ ئه‌مه‌ سێیه‌مین وه‌جبه‌یه‌ یه‌كێتی له‌لای خۆیه‌وه ‌مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ كۆمه‌لی ئیسلامی ده‌بریته‌وه‌.
شایانی باسه‌ ئه‌و سه‌ردانی دوای شاندی یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیار بۆ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌وڵدانه‌ بۆ دورخستنه‌وهی ئه‌و حیزبه‌ ‌له‌ ئۆپۆزیسۆن و له‌ پارتی، هه‌وڵدانه‌ له‌ نزیك بوونه‌وه‌یان له‌ یه‌کێتی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌وه‌ی دركاندووه ‌بریاره‌ به‌گه‌رانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكات بۆ ئه‌وه‌ی نزیکبوونه‌وه‌یان به‌هیزتر ببێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە