کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ نووسینەوەی میژوو چاكە ئەمانەش بزانن (به‌شی دووه‌م)

Wednesday, 24/10/2012, 12:00


1- بارامی شیّمە كۆنە جاش و مستەشاری فەوجی خەفیفە كە لە[ شیََََِمەی هاڕونی] باوكییەوە بۆی جیمابوو ئێستا بە روتبەی لیوا خانەنشین كراوە لە سوپای بنەمالەی بارزانی كە موچەی خانەنشینیەكەی دەكاتە موچەی پێنج پێشمەرگەی سەنگەر . ئێستاش لە كۆمەلگای مەلا ئۆمەر وەك سالانی چلەكان سیستەمی ئاغا و مسكێنیە كەس ناتوانی بەبێ رەزامەندی ئەو لە مەلا ئۆمەر نیشتەجێ بیێت یان خانوو دروست بكات برا و كوڕ و برازاكانیش هەموویان بەپلەی بەرز لە ئاسایش و زێرەفانین .هەموو خەلكی كوردستانیش دەزانن چەند دڕندەبوون و چەند كەسی بێتاوانیان كوشت ئەمرۆش لە ژیرسێبەری بنەماڵە 100 جامانە سوورەكانی سەری ڕەش لەوپەڕی ئاسودەییدا دەژین و خوێنی شەهیدانی كوردستان دەكەن بە تەلار و فیلا و پارەی زۆر بۆ ڕابواردن، هەریەكه‌ی دوو ژن یان سیانیان هەیە .
2- [عەلی حوسەین ] ئەندامی سەركرادایەتی پارتی و لێپرسراوی لقی دوو كە لە پاداشتی كوشتنی حسین ئاغای سورجی بوو بە جێگای بڕوا و متمانەی مه‌سعود بارزانی یەكێك بوو لە جاشەكانی مەفرزە خاسەی سیودین سورچی و لە كوشتنی بێشمەرگەی حزبی شیوعی شەهید مامۆستا محسن بەشداری كرد، كە تا دوا گوللە بەرگری كردلەخۆی و شەرەفی پێشمەرگایەتی دوافیشەك كە لای مابوو لە نیوچاوانی خۆی دا تابەدیلی دەستگیر نەكرێت و بكەویتە دەستی بەعسیەكان.
3- لەرۆژانی چالاكیە جەماوەریەكانی 17 شبات لیوا تایبەتە كانی مسعود بارزانی لە قەلای هەولێر شاردرابوونەوە، هەردوو دەرگای قەلا داخرابوو تا نزیك بن لە سەنتەری شاری هەولێر بۆ سەركوتكردنی خێرایی، تا هەر ناڕازیی و پشتیوانی كردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی سلێمانی و دەوروبەری بەفەرماندەیی ڕاستەوخۆی مەنسوری كوڕی مسعود بارزانی ده‌ست بوه‌شێنن.

به‌شی یه‌که‌م:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=92b6964d

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە