چنار سه‌عدی وه‌زيری پيشووی شه‌هيدان بری ٢٥٠ ده‌فته‌ر دۆلاری لووش داوه
Saturday, 24/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ههولێررۆژی پينجشه‌ممه رێكه‌وتی٢٢ی٩ی ٢٠١١ ، ده‌سته‌ی چاودێری دارايی هه‌رێم لە (هه‌ولێر) ئه‌وی ئاشكرا كرد، كه چنار سه‌عد عه‌بدوڵلا وه‌زيری پيشووی شه‌هيدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان، له‌ماوه‌ی كاركردنيدا له كابينه‌ی پێنجه‌می نيچيره‌ڤان بارزاني، له رێگه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌يه‌كه‌وه به‌ناوی ئاوردانه‌وه و خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هيدان و هينانه‌وه‌ی رۆفاتی شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی (بارزان، دوكان، گه‌رميان) بۆ شوێنی زيدی خۆيان، هەروەها بە ناوی (به‌ستنی ٥ كۆنفراس، به‌رنامه‌ی كۆمه‌لايه‌تی، پشتيوانی هاوسه‌رگيریی بۆ منالانی شه‌هيدان، هالوكاری دايك و باوكی شه‌هيدان له بواری ته‌ندرووستیي) زياتر له ٢٥٠ ده‌فته‌ر دۆلاری دیار نییە و ساغی نەکردۆتەوە، دوای ٤ جار ئاگادار كردنه‌وه به‌و ده‌سته‌يه‌ی راگه‌ياندووه، كه من خۆم له‌گه‌ڵ جەنابی نيچيره‌ڤان بارزانی باسی ده‌كه‌م..!
شایانی باسە ئەم ژنە گەندەڵ و دزە، هه‌فته‌ی جاريك له رۆژنامه هه‌وليری پارتی وتار له‌سه‌ر گه‌نده‌لیی و به‌فيرۆدانی سامانی گشتی و حكومی ده‌نووسيت!
به پيی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له ئه‌يوب گه‌لالی به‌ڕيوه‌به‌ری گشتی ديوانی شه‌هيدان، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا له ماوه‌ی پۆستی وەزیرییەکەیدا ٣ پارچه زه‌وه‌ی بارزگانی بۆ خۆی كڕيوه، يه‌كيان له شه‌قامی گولان، دوانه‌كه‌ی ديكه‌يشيان له شه‌قامی مه‌خمور و ڕێگای موسلی كۆن، جگە لەوەش ٣ بازاڕاگا و سوپه‌ر ماركيت و خانوويه‌ك له شاری خه‌ونه‌كانی هەیە، ئەمانەشی هەر بە پارەی وەزارەت و دزییەوە پەیداکردووە و کڕیونی، ئەوەی ئاشکراش کراوە ئه‌وه‌شيان كه مووچه‌ی شه‌هيدانه‌ی باوكی كردۆته (٩٠٠٠٠٠٠) نۆ مليۆن دينار، ئەوەی جێگای سەرنجڕاکێشانە، جوانكاری ده‌م و چاويشی له‌سه‌ر ميزانيه‌ی شه‌هيدان كردووه كه ٤ ده‌فته‌ر دۆلاری له له‌نده‌ن تيچووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست