سەدا لە گۆرنراوە کان
Friday, 13/03/2009, 12:00
4165 بینراوە
دوای سێ جار سێ بە سێ تە لاق درانم تاکو هەشت مانگ دەست درێژی سێکسی م کرایە سەر لە لایەن مێردە کەمەوە .چەندان جار هەرەشەی کوشتنم بە چەقۆ و دەمانچە کراوەتە سەرم لە لایەن مێردەکم وە هەرەشە کوشتن لە هەردو کچە بچوکە کانم کرواوە لە بەر ئەوەی گەورە بن ئەوە بۆی فرێند ئەگرن ،
بیلال سەنگەسەری ، ئەمە قسەی (نازە)ی تەمەن 30 سالان بو بە دەم گریانو ئاخ هەڵ کێشانو داواکردن لە خوا کە بی کوژێت خۆشەوی ستان ئەمە تراژیدا یەکی راستە قینە یە کە بەسەر نازە هاتوە فەرمون لە گەل مان بن،
نازە .لە شەوێکی ماتو بێدەنگ دا ئەستێرە کان زۆر جوانو سعراوی بون کاتێ چاوە رێی خاڵم و خاڵۆژنم بون لە نە خۆشخانە بگە رێنەوە بۆ لای من و مناڵە کانی خاڵوژنە کەی ترم کە من لە لایان بوم بەڵام ئەوان نە گەرانەوە تاکو درەنگ چاوەرێ بوم بەڵام لەم شەوە ماتەدا کەس ێک لە سەرەر ستارە کەی ماڵی خالم دیار بو سەیری منی ئەکرد دوای ماوە یەکی زۆر ئی شرەتی کرد کە برۆم قسەی لە گەڵ کەم ئەوە بو منی ش دەستم خستە بەر چەناگەم ڕوێکم کردە کورە کەوە ئەویش وەک شیت دەستی را ئە وەشاند دوای کەوتینە قسەوە تا بە رە بەیان تا وای لێهات رۆژانە بە دوام وە بو مەجالی وەر ئە گرتو ئەهات قسەی لەگەڵ ئەکردم دوای وای ڵیهات هەفتانە دووجار یەکمان ئەدیت ،
بیلال سەنگەسەری ، کەواتە تۆ ئاشق بویت یان کەوتیتە داوی خۆشەویستی ؟؟نازە. نا نەخێر ، بیلال سەنگەسەری ؛ ئەی چۆن ؟؟
نازە . ئەو بەزۆر منی ئەخستە ناو سەیارە من تورە ئە بوم قسەی ناشیرنم پێ ئەوت ئەوێش ئەی وت خۆشم ئەێیت منیش دڵ نیانەبوم بەڵام وای لێهات منیش هۆگری بوم ، بریارماندا لە سەیرانگای بەهار لە سەرچنار یەکمان بینی قسەیەکی زۆرو باسێکی زۆر کرا ،
بیلال سەنگەسەری ، نازە خان نازەخان دەنگی ناما گوێبیستی گریانو هەناسە قوڵە کانی بوم ئەوە بو بە دەم ئاخێکو هەناسەیەکی قوڵەوە وتی .نازە. ئەوکات ئاشقی بوم چونکە باسی خێزانە کەی و ماڵەوەی خۆی کرد وای لێهات گۆرانیمان بۆیەک ئەوت ئەوە بو رۆژی ئادز بو زۆر بێتاقەت بو وتی ماڵەوەم رازی نین من تۆ بخوازم وتم بۆ وتی نازانم لە توانام نیە من جارێ ژن بێنم منیش وتم خۆم قسە لە گەل ماڵی باوکت ئەکم ئەگر کێ شە کە ئە وانەن وتی نا لە تونام نیە تا سێ ساڵی تر منیش وتم کە وایە من نا بینی تاکو سێ ساڵی تر ئە وە چاوەرێت ئە کەم وە بەڵێن بێت خیانەتو لێنەکەم کەی توانات بو وەرە بم خوازە ، ئەوە بو بەدەم گریانە وە لە بازاری ئۆرزدیوە بە دەم گریانەوە گەرامەوە نەم توانی برۆم بۆ ماڵی خۆمان چوم ماڵی خالم دوی گەرانەوم بە دوم کەوت کۆڵان بە کۆلان تا وای کرد من سەرکوەتم بۆ ناو پاس دوای ناچاری کردم دابەزم دوی دابەزینم سوار سەیارەکەی کەوتم لەپر دای لە گریان کەوتە گلەی لە ماڵی باوکی کە یارمەتی نادەن منیش وتم ئەگر ماڵی باوکم رازی بن من بە یەک ئەڵقە شوت پێ ئەکم، دوای هات بۆ داوام خۆشبەختانە ماڵی باوکم رازیبون دوای لە گەڵ (ئە) چوین بۆ زێر کرین من لەسیر بەڵینی خۆم بوم بەڵام ئەو 9 مسقاڵی بۆ کردم دوای سێ هەفتە شەکراو خواردنەوە روژی بوکێنی بو چوین بۆ سەرچنار بۆ فندەق شەوی بوكێنی لە گەڵ یەکەم جوت بونی لە گەڵ مندا کەوتە بۆڵە بۆڵ گلە ی لە بەختی خۆی گوایە سی قەی بە کچان نیە و کچانی کورد داوێن پیسن ئەوە بو منیش بریارم دا برۆمەوە ماڵی باوکم وە وتم من سیقەم بەخۆم هەیە ئەوە بو وتی باشە نیشانی دکتۆرت ئەدەم منیش وتم زۆر باشە ئە وە بو منیش شتێکم بە بیرهاتوە کە شەوی خەنە بەندان پیرە ژنەکان پیان وتم ئامۆژگاریان کردم کە چەندەها کچ بەچاری یەکم جوت بونیان نابن بە ژن ئەویش ئەوە بو بۆ جاری دوەم جوت بوە لەگەڵم من هەستم بە ئازارێکی یەک جار زۆر کرد لە گەل سک ئێشە روی سوری منی بینی بەدەم پرمەی گریانەوە ناوچاوی ماچ کردم دوای هەر سیقەی نەبو پەرۆ سپیەکەی بردە بەر مانگ و بەر روناکی گڵۆپ وتم چی بوە وتی نە بادە سوراو بێت یان دەرمانە سورە بێت ئەوە بو بۆڵە بۆڵ دەستی پێکردوە من ئێستاش زۆر بەداخەوەم بۆ ئەوشەوە پێرۆزەی ژیانم وا بەناخۆشی چۆوە سەر لە دوای سێ یەم رۆژی بوکێنیم ئەوە هەمو بەیانیەک من لێدانم ئەخواردو شەر بو تا وای لێهات سکم پەیابو کە زانی کچە وای ڵی کردم لەبەرم چو هەمو رۆژ لێدانو تێهەڵدان ئەوە بو دایکیو خۆشکە کەی دژم ئە وەستان تا وای لێهات خەزورم ئەوانی کردە دەرەوە دوای ئەوە منی تەلاق دا دوای لە لای مەلا وتی لە عالەتی تورە ی بوم ئەویش وتی تەلاق ت نەکەوتوە لە سەر ئەویس تەیاق درام چونکە هەندێ کەس قژی منیان دیوە لە ماڵی باوکم لا مانگی مەولد ئەوکات ماڵی باوکم مەولود نامەیان خوێندبۆوە منیش کاتی زکر قژم بەدەر کەوتوە تەنها ئەوە تاوانەکەی من بو کە لەسەری تەلاق بدرێم دوای براکەمو پورزاکەم ویستان برۆن بۆ ئەوروپا منیش ئەوم فریودا کە بێت بۆ ئەوروپا ئەویش رازی بو لەبەر ئەوە ئەم کرد دوای لە ناوبردنی عوت مناڵ و نەجاتم بێت لەەستی بەیەک جاری لێی جیابمەوە ، ئەوەبو بە کلاشکۆفەکەی بۆم هات وتی ئەو کوژم لەم ماڵە برۆیتە دەرەوە نابێ لەگەڵ کەس بژیت پاش گەیشتنی بۆ ئەسینا کەوتمە قرز بۆی دوای گەیشتنی بۆ بریتانیا منیش راست وتم تەڵاقم بە وتم بیرم ناچیئە هەمو مناڵەت کوشت لێدان تەڵاق دانم ئێستا تەڵاقم بە .ئەوە بو بە زمانە لوسەکە منی کپ کردەوە دوای یەک سالو نیو نەخۆش بوم لەماڵی باوکم بوم نەم زانی تێلم بوهات لە لایەن جیرانەکەمان وتی (ئە) هاتۆتەوە بەلامەوە سەیربو وەک خەون بو دوای تیلم کرد دایکی تێلی بە سەرم داخستەوە دوای تێلی کرد وتی وەرەوە ئەوە بیست رۆژە لە ماڵ نیت وتی بەس خۆتو مناڵەکە ئەگیتەوە کەس نەیەت لەگەڵت کە بینیم هەروەک چەند رۆژە نەی دیوم زۆر نۆرماڵ بو دوای شەو هەدیەی هێنابو منیش چاوەرێبوم بەس تەرێق بونەوم بۆ مایەوە دوای ئەو ماوەیە شەر دەستی کردوە وە دوای وتی ئەت بەم بۆ ئەوروپا ناو مالم فرۆشت دوی گەرانەویە دوای ئەوە من چوم ماڵی خەزورم لەوێ دەرکرام دوای چوم ماڵی کچی پورم دوای دایکم منی بردەوە ماڵی خاسوم هامان شێ وە دەر کرامەوە دوای چوم بۆ ماڵی برای (ئە) لای هێوە ژنەکەم دوای سوێند لەویش خورا تەڵاق بدرێت ئەگەر من لە وێبم ئە ویش دەری کردم .نە ماڵ نە ماڵی خازور نە ماڵی برای(ئە) ناچار بۆ ماڵی باوکم دوای ماوەیەک معامەلاتم، بۆ کرا منیش هاتم بۆ ئەوروپا وتم بە هاتم بۆ بەشت بەس نەم زانی ئە وە دۆزەخە بۆم نەبو لەگەڵی برۆم بۆ ناو سەیارەش نا هەتا معاشی منو مناڵە کەمی دفن ئەکرد مناڵی دوەم بو لەسەر ئەمەش لێدانم خوارد دوای پلانی دانابو کە هەردو کچەکەم و خۆشی لە ناو بەری بۆ ئەوی من برۆمە سجن لە پێناوی ئەوەی ئەی وت کچەکانم دوای بۆی فرێند ئەگرن شەوان بەسەر خۆشی ئەهاتەوە شەمە و یەک شەمە هەر نە ئەهاتەوە وە بۆ شم نەبو سەیری تیڤی بکەم وە لەماوەی دووساڵو عەوت مانگ من تەنها دوو مانگ بێدم بینی تەنها لەسەر عەرزە رەقە کە ئەخوتین وە هەر رۆژی میوانم هەبوایە ئەوا دوای لێدانم خوارد بو .
بیلال سەنگەسەری . دووبارەو سێ بارە لە بەر گریان قسە کانی وەستان منیش بەڵینم دابو کە جگەرە نە کێشم بە س داوام کرد کە مەجالم بات بۆ 1 جگرە ئەوەی راستی بێت ویستم خۆم لە بابەتە کە بدزمەوە چونکە تەعامولم نە ئەکرد خۆم ئاگادار بوم لە گریانو خەفەتەکانی تەنها ئەوم بیست وتی نامە ویت بیرم کە وێتە وە و ئیشا لە بمردمایە مردن ئاواتە خوازم .
نازە. براکەم لە کوردستان بو کە گەرایەوە هەندێ دیاری بۆ منو مناڵەکان هێنابو ئەوەی من ژیان ناماە پێخەمبەران بو یەک سەر لە منی وەر گرتو فڕێیدا دایکم بۆ مناڵە کان لانکی منالانی نارد بو ئەویشی شکان وتی نامەوێت شتی کوردی لە ماڵە کام هەبێ وە چەند قورئانو کتابی ئاینی لە من شارد بوە .دوای چەند رۆژیک توشی ئازار بو ئەوە بو قۆڵی لە خۆیەوە وەستا دوای قاچی ئەوە بو دەر کەوت توشی نە خۆشی مۆخ بوە من وەک مرۆڤ پێم ناخۆش بو بە ئەم ویت شوکر خوای منو قورئانە کە گرتویەتی ئەوە بو منی کردە دەرەوە وتی تۆ هی ئەوە نیت لە گەل من بیت شایەنی ئەوە نیت ئەوە بو بۆم دەر کەوت کە پەیوەندی لە گەل مامۆستاکەی هەیە کەناوی (مینا) بو خەلکی روسیابو ئەوە بو دەعوەتی کرد بۆ ماڵەوە منی کردە دەرەوە یەک سیدی عەرەبی رەقسو دانسی خستە سەر وتی ئەوە ولاتی منە منیش وتم نەچیر ئەوە عەرەبە کوردی نیە دوای وتی من کورد نیم منیش زۆر بە سوکی خۆم دیت داوای کرد لە بەر دەم کچە کە وتی رەقس بکە بۆ ئەو کچە منیش وتم من بێ ئەخلاق نیم منی دوبارە کردە دەرەوە دوای کچە کە ئێستاش نەی بینیەوە کە ئەم شتانەو منی دیت دوای هەمو رۆژێک دۆزەخ بو دوای عکومەت زانی هاتن بۆ مال مان بریار درا هەفتانە سەردانمان بکەن ئەو لە ماڵ نە ئەبو کە ئەوان ئەهاتن دوای بریار درا عوکومەت وتی مناڵە کان ئەبم وتیان لەیەک جیابنەوە دوای هەرەشەی کرد لێم وتی گەر شکاتم ڵی بکەیت ئەوە براکانتو خۆت لە ناو ئەبەم دەمانچەی خستە سەر ملمو چەقۆی لێم دەر کرد وتی بوکوژم منیش نەجاتم بێ منیش ئەو کچە بێنم کە شایەنی منە وتی مناڵە کان و خۆشم بکۆژهم بۆ ئەوەی بکەویتە سجنەوە . دوای براکم پێی زانی من چوم بۆ لای ئەو کەچی منی تاوان بار کرد منیش گشت ئەراقم نیشاندا بە ستەید مێندی بانک کە دینار سەرف ناکات بۆ مان ئەوە بو شەوان بەسەر خۆشی ئەهاتە لای مالی براکم من کە گەرامەوە ماڵی وەک ماڵی عەسابە بو پر بو لە چەقۆ من یەک سەر ماڵم جێهێشت لەو شارە نەمام دوای پولێس داوایان ئەکرد کە شکاتی ڵیکەم بەس لەبەر مناڵە کان نەم ئەکرد دوای یەک شال معاولەم کرد لە گەڵی چاک نە بو ئەوە بو لە 12.02.2006 سێ جار سێ بەسێ تەلاقی دام ئەوە بو هەر ئەی وت باش ئەبم تاکو 27.10.2006 بۆ ماوەی هەشت مانگ سێکسی لە گەل کردوم بە زۆر ئەو ئەی وەت وەک گێل فرێندو بۆی فرێند بین دوای هەرەشەی بردنی منالە کانی ئەکرد دوای مەعکەمە منالە کانی دا بە من وە لە مانگی چوار ی 2008 تەڵاقی مەەعکەمە هات بریاری دا بچێت ژن بێنێت منیش شوبکەمەوە ئەوە بو رۆیشتەوە منیش شەکراو خوراوە لە کوردستان دوای لە رێگەی هاورێکەم ئەمەی زانی چەندان بوختانو درۆو شتی وت کە گوایە منی تەلاق نەداوە هەرە شەی لە ئە کورە کرد بو کە ئە کوژێت کە مارەی کات کە چی کورە کە پەشیمان بۆوە کە چی کێشەی عایلە ی پەیدابو لە کوردستان ئە وە داوای ئەوە ئەکات کە بە جاش مارەم کاتەوە من قبولم نە کردوە ئستا من شاراوەم لە لایەن پۆلیسەوە .
بیلال سەنگەسەری . خۆشە یستان ناوی نازە خوا زیارە مەرگ تان نە بینم هەر گیز بە هیوای بابەتی داهاتو کە زۆر زۆر لەمە تراژیداترە