کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانەتێکی گەورەی عەمید سەرحەد قادر: بە 10 دەفتەر دۆلار ئەمیرێكی داعش ئازاد دەكات

Sunday, 15/02/2015, 12:00


دوای ئەوەی لە سێ هەفتەی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنوری گوندی مەلا عەبدولا و خەبازە و باشوری كەركووك هێرشیان هێنایە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، دوای شەهیدبونی 20 پێشمەرگە، 17 پێشمەرگەش وەك دیل كەوتنە دەست چەتەکانی داعش، پێشمەرگەش پێنج داعش و ئەمیرێكیان بەدیل كەوتنە دەست، بەهەوڵی هۆزە عەرەبەكانی ریاز گفتوگۆ لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش لە حەویجە و ریاز دروست بوو، دواجاردا داعش رازی بوو، کە ئەمیر و پێنج داعشەكەی تر بەرامبەر هەر 17 پێشمەرگە ئالوگۆڕ پێبكرێ.
پێنج شەممەی رابردوو لەدوای گفتوگۆیەكی نهینی داعش لەگەل عەمید سەرحەد،  رێککەوت كە ئەمیركەی داعش بە ناوی (ئەبو شەیما) بەرامبەر بە 10 دەفتەر دۆلار ئازاد بکات،
یەکێک لەو پۆلیسانەی کە لە نزیکەوە ئاگاداری ئەم خیانەتەی عەمید سەرحەد بووە، بۆ کوردستانپۆست دەگێڕێتەوە و دەڵێت خۆم یەكێك بووم لەو ١٥ پۆلیسانەی بەشداریم کرد لەئازادكردنی داعشەكە و پارەكەشمان وەرگرت، بۆ هەر یەكێك لە ئێمەش بڕی 10 وەرەقەمان پێدرا لەلایەن سەرحەدەوە و پارەكەشمان خستە سەر حیسابی سەرحەد لە بانكێكی سلێمانی.
هەر ئەم کەسە دەگێڕێتەوە کە دوای گەیشتنەوەی ئەمیرەكە بەدەستی داعش و وەرگرتنی پارەكە، داعش دەستی كرد بە سورانەوەی پیشمەرگە دیلەكان لە ناو قەفەزێكدا بەناو شارۆچكەی حەویجە و ئیستا هەڕەشەی سوتاندنی دەكات، بەلام پێنج داعشەكەی تر ئازاد نەكراون چونكە داعش گرنگی پێنەدان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە