کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مزگەوت ڕوخاوە و میحرابى ماوە

Monday, 02/03/2009, 12:00

1765 بینراوە


دەسەڵاتى مافیا ى كوردى ئێستا لە خراپترین ڕۆژەكانى ژیانیدا ئەژى و بە ناخۆشترین ڕۆژەكانى خۆیدا تێ ئەپەڕێ , بە تایبەت بەرز بونەوەى هەموو ئەو دەنگانەى داواى چاكسازى و ڕیفۆرم دەكەن , ئەو دەنگانە ڕۆژ بەڕۆژ لە هەڵكشاندان , جاران بە ناوى كوردایەتى و وەزعى ناسك و سەدام ماوە هەموومانیان لە خشتە بردبوو بەڵام ئەو سەردەمەش ڕۆیشت , ئیتر ئێستا هیچ شتێكیان بە دەستەوە نەماوە خەڵكى پێ لە خشتە بەرن , خەڵكیش باش لەو ڕاستیە گەیشتون كە ئەم دەسەڵاتە تائێستا بەو جۆرە بیانوانە كەوتبونە گیانى ئێمە و ئەوەى نەشیاو بوو كردویانە , مێژوو بخوێنەوە هیچ دەسەڵاتێك نابینى بە قەد ئەم دەسەڵاتە كوردیە بۆگەن بێت لەم سەردەمەدا , هیچ دەسەڵاتێك نابنى بە قەد ئەم دەسەڵاتە دز , بێ ڕەوشت , خیانەتكار , ووڵات فرۆش , فڕێنەرى پارووى مناڵان بێت , جاران كە خەڵك قسەى نەدەكرد ترسێك هەبوو لەبەر ئەوەى دوژمنەكانمان مابون , بەڵام نەمان زانى ئەمانە ى ناوخۆمان هەموویەكیكیان لە دوژمن خراپ ترن , ئەمان بە حساب تێكۆشەرن بوون كەچى هەموویان جاسوس بون , بە حساب ووڵات پارێز بوون كەچى كلیلى دەرگاى ئەم ووڵاتەیان تەسلیمى هەموو دوژمنەكان كردبوو ,خاوەن ماڵ بوون كەچى هەر خۆشیان دز بوون ,بە حساب باوكى میللەت بوون كەچى دۆزەخى شەڕى ناوخۆیان بۆ ڕۆڵەكانى خۆیان داخستبوو , ڕۆڵەكانى ئێمەیان زیندە بە چاڵ ئەكرد , زمانیان ئەبڕین ,بێ سەرو شوێنیان ئەكردن بۆیە دوایى ئەم هەموو كارەساتەى بە سەر ئێمەیان هێناوە ئەو دەنگانەى داواى لابردنى ئەم دەسەڵاتە ئەكەن ڕۆژ بەڕۆژ لە زیاد بوندان , بۆیە ئێستا ئەمانیش لە ترسى ئەم دەنگانە هیچیان بە سەر هیچەوە نەماوە , ئیتر ئێستا ئەوەى ئەم چەند ساڵە نەیان كردوە ئێستا ئەیانەوێت بە پلە پەل بیخەنە بەرچاومان و گەرەكیشیانە بە كۆمەڵِێ بیانوو هەڵبژاردن دوا بخەن , ئەكرا سەرۆك لەم كاتەدا ئەگەر بیانوو نەبێت سەفەرى نەكردایە ,ئەوە لە حاڵەتێكدا سەفەریشى كرد ئێستا تەكنەلۆژیا پێشكەوتوە بەئیمەیڵێك هەموو شتێك مەیسەر ئەبێت بە نوكەیەك هەموو شتێك ئەكرێ , ئەمە باشە لە هەموو دنیادا وایە كە سەرۆك سەفەر ئەكات جێگرەكەى ئەو مافەى هەیە بڕیار بدات بەڵام مەسعود خۆى لە سەفەرە ئەمەش هەر بەشێكە لەو خۆ دزینانەوەى هەموو جارێك سەرۆك ئەیكات , با خەڵك باش دڵنیا بن مەسعود بارزانى ئەم جارە هیچ كارێكى نەبوە تەنها لەبەر ئەو ئیمزا كردنە خۆى دزیوەتەوە , باشە با جێگرى سەرۆكى هەرێم ئیمزاى بكات , ئەمیش هەر بیانوى هەیە چونكە خۆى توشى كێشە كردوە لەگەڵ حیزبەكەى , با مەسعود نەبێت كۆسرەت نەبێت , ئیتر تەنها ئەم بیانوەیەیان بە دەستەوە ماوە , هیچ نەبێت چەند مانگێكى تر ئەتوانن بێ شەرعیەت دان بە درێژ كردنەوەى تەمەنى گڵاویان بژین , ئەمان ئێستا وەكو مزگەوتە ڕوخاوەكە وان تەنها میحرابەكەیان ماوە ئەویش كەس نوێژى تیا ناكات , ئەم حكومەت و دەسەڵاتەش هەرچى شەرعیەت بێت نەیان ماوە , حكومەتێك خۆى دز بێت , حكومەتێك خۆى خائین بێت ووڵاتەكەى ئەتك بكات ئەو كاتە شەرعیەتى نامێنێ , ئەم پەرلەمان و حكومەت و دەسەڵاتە ئەو كاتە شەرعیەتى نەما كە پەلى بەعس و توركیا و ئێرانیان گرت و ووڵاتیان پێ ئەتك كرد , ئەو كاتە شەرعیەتى نەما كە سەروەتەكەیان دزى , كە میللەتەكەیان فرۆشت , ئەمان تەواو بوون تەنها ئەوەى ماویانە میحرابەكەیانە كە ئەویش بە كەڵكى سێبەریش نەماوە , هەرچى نەكەن نازانن چۆن خۆیان لەم بارە دەرباز بكەن , درز تێ كەوتنى حیزبەكان , دەنگى ناڕەزایى جەماوەر , نەچونى خەڵك بۆ دەنگ دان , لیستى سەربەخۆ ئەمانە ژیانیان لە دەسەڵاتى مافیاى كوردى تاڵ كردوە , بۆیە لاواز بونى حكومەت یان ڕوخانى زۆر نزیكە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)