چۆن مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه که‌م بکه‌ینه‌وه ؟ بەشی دووەم
Thursday, 17/09/2009, 12:00
1- خۆ ئۆردوگانشینکردن و چوونه ژێر کۆنترۆڵی یه‌کێتی و پارتی‌یه‌وه .
2- دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و پارتانه له خاک و جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ نزیکه‌ی 20 ساڵ .
3- ده‌ستتێوه‌ردان و کۆنترۆڵکردنی ئه‌م پارتانه له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له ڕێگه‌ی یه‌کێتی و پارتی‌یه‌وه .
[له به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م‌دا باسی ئه‌م 3 خاڵه‌ی سه‌ره‌وه کراوه] .
4- درێژه‌دانی هه‌مان شێوازی دواکه‌وتوانه له‌و شه‌ڕی چه‌کدارییه‌ی که له ڕابردوودا پیاده‌یان کردبوو و نوشوستی گه‌وره‌شیان به‌هۆیه‌وه بینیبوو .
له هه‌موومان ئاشکرایه که هه‌م چه‌کی ده‌ستی دوژمن(کۆماری ئیسلامی ئێران) له‌و چه‌کانه پێشکه‌وتووتره که له ڕابردوودا به‌کاری ده‌هێنا و هه‌م ژماره‌ی به‌کرێگیراوه‌کانیشی زۆر له جاران زیاتره ، له به‌رامبه‌ریشدا چه‌کی ده‌ستی ئه‌و پارتانه‌ش زۆر له‌و چه‌کانه دواکه‌وتووتره که له ڕابردوودا به‌کاریان ده‌هێنا بۆ خۆپاراستن و هه‌م ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانیشیان به ڕێژه‌یه‌کی هێجگار زۆر دابه‌زیوه ئه‌مه جگه له په‌رته‌وازه‌یی و چه‌ند به‌شبوونیشیان .
له‌به‌رئه‌وه ئه‌م جۆره شه‌ڕانه به شه‌ڕی نابه‌رابه‌ری به‌ناوبانگه و له شه‌ڕی نابه‌رابه‌ریشدا نه‌ک هه‌ر هیچ ده‌ستکه‌وتێک به‌ده‌ست نایه‌ت به‌ڵکو ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بیته سوته‌مه‌نی و ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه . له‌به‌رئه‌وه ده‌کرێت له شه‌ڕی چه‌کداریدا خۆ له‌و شه‌ڕانه ببوێریت که دوژمن تیایدا باڵاده‌سته ، له هه‌مان کاتدا سوود له خاڵه لاوازه‌کانی دوژمن وه‌ربگیرێت له‌و ناوچانه‌دا که ده‌توانیت سه‌رکه‌وتنی تێدا ده‌سته‌به‌ر بکه‌یت و کاریگه‌ریش له دوای خۆی به‌جێبهێڵێت .
له‌م جۆره شه‌ڕانه‌دا ته‌نها پارتی ژیانی ئازادی کوردستان توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له ڕۆژهه‌ڵاتدا ، چونکه کاتێک دوژمن به هێزێکی زۆری پڕ له چه‌کی پێشکه‌وتووه‌وه په‌لاماری بنکه‌کانی پژاک ده‌دات له قه‌ندیل و بناری قه‌ندیل ئه‌وا پژاک خۆی ناکاته سووته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره و له هه‌مان جێگه‌دا وه‌ڵام ناداته‌وه به‌ڵکو له ناوچه‌کانی دیکه‌ی دوور له قه‌ندیل سوود له لاوازیه‌کانی دوژمن وه‌رده‌گرێت و به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه که ئه‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ش هه‌م کاریگه‌ری هێزه هێرشبه‌ره‌کانی دوژمن که‌م ده‌کاته‌وه و هه‌م ووره‌ی دوژمنیش ته‌واو ده‌شکێنن .
ئه‌و شێوازی شه‌ڕه‌ی که دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان له‌سه‌ری ڕاهاتوون هه‌ر هه‌مان شێوازی شه‌ڕه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووه که تێیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ، واته ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووبیت له‌شه‌ڕێکدا که ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌کانت سه‌دان هێنده‌ی ئێستا ده‌بوو و چه‌کی ده‌ستیشیان له چه‌کی ئێستایان زیاتر و پێشکه‌وتووتر بوو ، ئیتر چۆن ئێستا به هه‌مان شێوازی شه‌ڕکردن سه‌رکه‌وتوو ده‌بیت که ژماره‌ی پێشمه‌رگه به‌شداربووه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه له په‌نجه‌کانی ته‌نها یه‌ک ده‌ست ده‌رباز ناکات ؟
کاتێک که ده‌خوازیت شه‌ڕی چه‌کداری به‌ڕێوه ببه‌یت ئه‌وا ده‌بێت زه‌مینه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ساز بکه‌یت ، زه‌مینه سازکردنیش به بره‌ودانی شێوازه‌کانی دیکه‌ی خه‌باتکردن ده‌بێت که کاریگه‌رترینیان به ڕێکخستنکردنی جه‌ماوه‌ر و هێنانه سه‌ر شه‌قامه‌کانه له کاتی ته‌نگانه‌دا ، چونکه ئه‌گه‌ر تۆ توانیت له کاتێکی وه‌هادا جه‌ماوه‌ر ڕابپه‌ڕێنیت ئه‌وا به‌و واتایه دێت که تێکشکاندنت گۆڕی به سه‌رکه‌وتن . نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م جۆره خه‌باتکردنه‌ش باکووری کوردستانه که 2 ساڵ به‌ر له ئێستا کاتێک تورکه دوژمنه‌کان به چه‌کی کیمیاوی 14 گه‌ریلا شه‌هید ده‌که‌ن ئه‌وا پ‌ک‌ک ده‌سته‌وه‌ستان دانانیشیت و خۆی به ماته‌مینیه‌وه خه‌ریک بکات به‌ڵکو ده‌ستبه‌جێ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له هه‌موو شاره‌کان‌دا ساز ده‌کات ، به‌م خۆپیشاندانانه‌ش هه‌م داگیرکه‌ر و هه‌م هه‌موو جیهانیش سه‌رقاڵی ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه ده‌کات و گیان له ده‌ستدانی 14 گه‌ریلاکه ده‌کاته مه‌زنترین سه‌رکه‌وتنی جه‌ماوه‌ری .
به‌ڵام ئایا شه‌هیدکردنی ئه‌و 11 پێشمه‌رگه‌یه‌ی لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان جگه له پاشه‌کشه‌یه‌کی زیاتری ئه‌و حیزبانه و هه‌ندێک سه‌ره‌خۆشیکردنی نێو که‌مپه‌کان زیاتر چ شتێکی دیکه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا ؟ له هه‌مووشی سه‌رسوڕهێنه‌رتر ئه‌و گوته گاڵته‌جاڕیانه‌یه‌ی به‌رپرسه‌کانیانه که ده‌ڵێن ئه‌و پێشمه‌رگانه بۆ کاری ڕاگه‌یاندن و ڕێکخستنی گه‌ڕابوونه‌وه نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ! بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
ئایا هه‌ر ئه‌و لایه‌نه ئۆردوگانشینانه نین که ده‌ڵێن ڕێکخستنه‌کانمان له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتدا زۆر به‌هێز و کاریگه‌رن ؟ ئه‌ی ئه‌م هێز و کاریگه‌رییه‌ی ڕێکخستنه‌کانیان له چ کاتێکدا به‌کار ده‌هێنن و بۆ چ کاتێکتان داناوه ؟ ئه‌گه‌ر ڕێکخستنه‌کانتان هێنده به‌هێزه و ئه‌م هه‌موو ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنییه‌شتان هه‌یه ، بۆچی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی پاک و بێگه‌رد ده‌خه‌نه داوی دڕنده‌یه‌کی وه‌کو کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ کاری ڕێکخستنی و ڕاگه‌یاندن ؟ بۆچی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانتانه‌وه کاری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه نابه‌ن ؟
ئه‌ی هه‌ر حیزبی دیموکرات نه‌بوو که 3 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌یگوت 80%ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتمان له‌گه‌ڵدایه و پێویست به سازکردنی به‌ره‌ی کوردستانی ناکات ؟ ئه‌ی نه‌ده‌بوو لانی که‌م چاره‌کێکی ئه‌م 80%یه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییان ساز بکردایه ؟
خۆ هه‌ر چه‌ند مانگێک به‌ر له ئێستا بوو که هه‌م حدک و هه‌م حدکا ده‌یانگوت مانگرتنی شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ یادی شه‌هید دکتۆر قاسملوو له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئێمه بووه !! ئه‌ی ئه‌گه‌ر هێنده کاریگه‌ریتان هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتدا بۆچی له کاتێکی وه‌کو ئیمڕۆدا هیچ که‌سێک به ده‌نگ هیچ بانگه‌وازییه‌کتانه‌وه نایه‌ت ؟
گرفتی ئه‌م لایه‌نه ئۆردوگانشینانه هه‌ر له‌وه‌دا نییه که له‌سه‌ر شێوازێکی سه‌رنه‌که‌وتوانه‌ی شه‌ڕی چه‌کداری ڕاهاتوون به‌ڵکو گرفتاریه‌که له‌وه‌دایه هه‌م درێژه‌ده‌ری ئه‌و شێوازه تێکشکاوه‌شن و هه‌م زه‌مینه‌ی ئه‌م جۆره شه‌ڕه‌شیان ساز نه‌کردووه . ئه‌گه‌ر ده‌خوازیت شه‌ڕی چه‌کداری بکه‌یت ئه‌وا ده‌بێت به‌ر له هه‌ر شتێک خۆت له ئۆردوگانشینی و ژێر کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رباز بکه‌یت و لانی که‌م ئه‌گه‌ر له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتیشدا توانای خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریت نه‌بێت ئه‌وا خۆ ده‌بێت له کاره‌ساتێکی وه‌ها دڵته‌زێندا بتوانیت جۆش و خرۆشێک به کوردانی هه‌نده‌ران بده‌یت و که‌مێک له ئازاری زامه‌کان که‌م بکه‌یته‌وه .
دواین پرسیاری من له‌م به‌شه‌دا ئه‌وه‌یه که ڕووی قسه‌م بکه‌مه به‌رپرسه‌کانیان و بڵێم ئایا پاش شه‌هید بوونی ئه‌م پۆله پێشمه‌رگه‌یه ته‌نها به سه‌ره‌خۆشیکردنی که‌مپه‌کان دڵتان سوکنایی دێت و تاوه‌کو ساڵێکی دیکه له ئۆردوگاکاندا پاڵی لێده‌ده‌نه‌وه یاخود ڕێگه چاره‌یه‌کی گونجاوتر هه‌ڵده‌بژێرن و که‌مێک له ئازاره‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه ؟
درێژه‌ی هه‌یه ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست