پەكەكە بڕیاری درێژكردنەوەی ئاگربەستی ڕانەگەیاند.
Thursday, 24/09/2009, 12:00
لەگەڵ ئەوەی چاوەڕوان دەكرا ڕۆژی 21 و 22 ئەم مانگە هەڵوێستی پارتی كرێكارانی كوردستان ڕابگەیەنێت بۆ درێژكردنەوە یان كۆتایی هێنان بەئاگربەست بەڵام رۆژی 23 ئەم مانگە موراد قەرەیلان لەبەیاننامەیەكدا سەبارەت بەبڕیاری بێچالاكیبوون ڕایگەیاند ئێمە لەئێستاد هیچ هەڵوێستی فەرمی ڕاناگەیەنین و چاوەڕوانی دەرئەنجامی چەند گۆڕانكاریەك دەكەین لەوانە ئەنجامی سەردانەكەی ئەردۆگان بۆ ئەمریكا و ئەنجامی دانیشتنی پەرلەمانی ئەو ووڵاتە بۆ ڕێگەدان بەلەشكری تورك تاجارێكی تر سنوری هەرێم ببەزێنێت قەرەیلان لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا دەڵێت پێویستە توركیا لەم رۆژانەی لەپێش ماندان بریاری خۆی لەمەڕ چارەسەری كێشەی كورد بدات،قەرەیلان لەبەیاننامەكەیدا دەڵێت ئێمە بەزیادەوە دەست پێشخەریمان كردووە بەڵام لایەنی بەرامبەر هیچ هەنگاوی نەناوە قەرەیلان ئەوەش ڕووندەكاتەوە كەبزوتنەوەكەی ئەوان درێژە بەبڕیاری خۆیان دەدەن بۆ بێچالاكیبوون كەسی یەكەمی پەكەكە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەجاری یەكەم لەبەرامبەر بێچالاكیبونی ئەوان هەڵوێستی سەرۆك وەزیر و سەرۆك كۆمار باش بوون گفتوگۆ لەمەڕ چارەسەری كێشەی كورد سەرانسەری توركیای سەرقاڵ كرد بەتایبەتی سیاسیەكان و رۆشنبیران و لەبەشێكی تری بەیاننامەكەی قەرەیلان دا هاتووە بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد زۆر لەو پلانانە گەورەترە كەبەفێڵ و پلانەكانی توركیا زەعیف ببێت و لەناو بچێت قەرەیلان لەبەیاننامەكەدا داوا لەبەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكات نەكەونە داوی بەرنامە نەخشە بۆ داڕێژراوەكانی تورك نەكەون چونكە ئەوان مەبەستیانە سەرەتا ئەوان زەعیف بكەن و بەئامانجیان بگرن قەرەیلان جارێكی تر هەڵوێستی ئاشتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی بۆ هەموولایەك ڕاگەیاند و داواشی لەووڵاتانی یەكێتی و ئەوروپا و ئەمریكا كرد بۆ چارەسەری كێشەی كورد هاوكاری توركیا بكەن نەك بەپێچەوانەوە،
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینكە بكەن،
http://www.roj.tv/news/122/ARTICLE/4666/2009-09-23.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست