کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فیلمی سینەمایی 66

Tuesday, 10/03/2015, 12:00


رۆژی ٥/٣/٢٠١٥ ساڵەهاتی راپەڕینی پڕشکۆی نەتەوەی کوردە لە شاری / ڕانییە / لە باشووری وڵات. لەو راپەڕینەدا کە شاکارێکی جەماوەری بوو بە بێ حوزووری عەشێروە وبنەماڵەی دەسەڵات توانرا هێزی گەل خۆی بەسەر فاشیزمی بەعسدابسەپێنێ وشاربەدەریان کا. وردوودرشتی شار وەک سووشیانتی زەردەشت گە یشتنە ئاواتەکانیان وەک فریشتە قۆناغێکی دیکەی رزگاریان خوڵقاند. دامودەزگای سەرکوت بارگەو بنە تێکەوە پێچاولە رانییە دەرکرا.هەزار جار بەرزوپیرۆزبێ یادی شەهیدانی راپەڕین. بۆ گاڵتەی رۆزگار رێک لەورۆژە پیرۆزەدا بۆ بێبەختی خۆم چاوم بە ماڵپەڕێکی کوردی کەوت تێدا باسی لەوە کردبووکە:
بەڕێوەگەری گشتی رەوشەنبیری لە سەفارەتی ئێران لە بەغدا، سەردانی وەزارەتی رەوشەنبیری (تاریک بیری) هەرێمی کوردستانی کردووە تا فیلمی سینەمایی یا درامایەکی زنجیرەیی لەسەرژیانی جەلال تاڵەبانی ! بە هاوکاری یەکتر (هەردوو وەزارەت) ساز بکەن. واوێدەچێ خەرجوموخاریجی ئەو کارەش زیاتر دەسەڵاتی تاران وەئەستۆی خۆی گرتووە یەکسەرە هەر زوو وەبیرم هاتەووە کە سەردەمی خۆی هاشمی رەفسەنجای خەتیبی نوێژی هەینی بوو لەتاران، بە ئاشکرا لەبەر چاوی هەزاران نوێژکەر گووتی: جەلال تاڵەبانی جندەی سیاسییە! (بەناو ناوی هێنا) ،ئەو کات بەینیان خۆش نەبووجندەی سیاسیش نازی بۆ دەکردن. بەڵام ئێستێ بۆ فیلمی سینەمایی لەسەر جەلال سازدەکەن ئەو ماستە بێ موونییە. هۆی سەرەکیش راگرتنی بنە ماڵە وژێردەستەکانی تاڵەبانین، چون دەزانن نەخۆشەو حیزبەکەی بەرەو کوێ دەڕوا. هۆیەکی دیکەش گەمارۆ دانی زیاتری حیزبەکانی رۆژهەڵاتن لە ناو کەمپەکاندا، بە تایبەت کۆمەڵەکان وچەپەکانی دیکە. سناریوی ئەوجاری کۆماری ئیسلامی لە رێگای وەزارەتی تاریکبیری خۆ خزاندنەێکی نوێیە لە رێگای سینەماو موسیقاوزمان ومێدیایەکانی فەشەلو داماوی ژێر دەستی سالاردزەکانی کاربەدەستی باشوور.
ئەوان هێدی هێدی عێڕاق و باشوور دەتەنن،هەم خۆ حازر دەکەن بۆ گورزی سەربازی ونزیکتر بونەوە لە حیزبە کەمپنشینەکان هەم لە بواری فەرهەنگی وکارکردن لە رێگای مۆسیقای فارسی لە باشوور. دەیکەنە مۆڵگەیەکی بێ هەوسار، لە هەر لایەک وەک هەنگەژاڵە بڵاو دەبنەوە. لەوەتی وەبیرم دێ جەلال تاڵەبانی ئەو کات کە گەنج بووە تا بە پیری یا ئێستێ نەخۆشەو زمانی گۆ ناکا هیچ قازانجێکی بۆ کورد نەبووە. نە زیندووی، نەمردووی ئەو کابرایە قەت یەک هەنگاوی بە بێ کێشە وبەدبەختی بۆ کورد نەناوە. کەسانی دیکە یا وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی چۆن بیردەکەنەوە بۆخۆیان دەزانن. ئەوەی کە بۆ من گرینگە بارودۆخی حیزبەکەیەتی کە خەریکە وەک پشیلەی رەجەبە شێتی عالەمێک بە خۆیەوە بسووتێنی. لەسەر جەستەی جەلال وحیزبەکەی شەڕێکی قڕێژ دەستی پێکردووەو پەیامی ئەو بارودۆخە تەنیا ،،، بێ حورمەتییە بە خوێنی شەهیدان،،،.لێرەدا ئەرکی خودای راستان دەکەوێتە سەر شانی نووسەروسناریونووسی کورد کە لە داڕشتنەوەی ژیانی تاڵەبانی ئەرکی خۆی بە جێ بێنێ. هەرکەس بە پێی تواناوپڕنسێبی ئەخلاقیی وکوردخوازانە راستیەکان بدرکێنێ. من نازانم فیلم یا زنجیرە دراما لە کام قۆناغی سەرکەوتنی ئەو بەشەرە ساز دەکرێ. کوا دەسکەوتنەکانی خەباتی پەنجا ساڵی ئەو کابرایەودەوروبەرەکانی؟ ئەگەر ئەوانەی لە باشوور پێکهاتوون بە دەستکەوت بێنە ناسین من بەشی خۆم دەدەمە ئەو کەسانەی کە وەریبگرن. ئەوە نییە دەسکەوتی ٥٠ ساڵەی تاڵەبانی لە ناو حیزبەکەیدا خەریکە ریزاڵ ریزاڵ دەبێ. کەس خەتتی کەس ناخوێنێتەوە. ئەگەر مرۆڤی کورد گوێ بداتە قسەکانی چەند رۆژی رابووردوی ،،مەحمود سەنگاوی،، (یەکشەممە ٨/٣/٢٠١٥ تی ڤی،ئێن،ئاڕ،تی،) کە دەڵێ: خۆزگە لە ناو کورددا چوار کەسی وەک ،،قاسم سولێمانی،، هەبوایە! ئەو کات دەردەکەوێ عەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی خەڵکی ئێمە لە باشوور چۆن بەرەو کۆیلایەتی رادەکێشن. بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان زۆر بەڕاشکاوی،،پشت،، لە دوژمن دەکەن. ئێستێش نازانم ئەو شەڕەی پێشمەرگە دەیکا بۆ نەتەوەکەیەتی یان داردەستی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەیە کە بناغەی لەسەر درۆ دانراوە؟ ئەگەر سرنج بدەینە ٢٤ ساڵ تەمەنی عەشیرەتی بارزانی دوو بابەت زۆر گرینگن، لەو ماوەیەدا ئەوەندی دژی کێشەی نەتەوەیی هەڵسووکەوتیان کردووە بۆ یەک چرکەساتیش دژی داگیرکار یەک رستەشیان بە سەرزار دانەهێناوە جگە لە مل کەجکردن.دووهەم، تایبەتمەندی عەشیرەگەری لەوەدایە کە دژی ژن ورێکخستنەکانی حازرن خۆیان بەکوشت بدەن بەڵام دەسەڵاتیان لەدەست نەچێ.عەشیرەگەری و ئازادی ژن دوو بابەتی لێک جیاوازن. بۆیە رێپێوانی ژنانی شاری سوڵیمانی بۆ لای ژنانی شەنگال بۆ پیرۆزکردنی رۆژی ژن لە نیوەی رێگادا ئاستەنگ کرارێیان نەدا بگاتە ئامانج.!
. بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتیش ئەگەر ئاوابێ (کە لەوەش خراترمان بەسەر دێ) ئەویشم نەگەرەکە. پێش ئەوەدەسەڵاتی تاران فیلمی؛؛؛٦٦،،، بەرهەم بێنێ با دیرۆکناسو بوێری باشوور ئەو سناریویە بنووسنەوە بیدەنە بارەگای شەهیدان، پێیان بڵێن: ئێوە دڵپاکانە گیانی شیرینی خۆتان فیدای خاکی کوردوستان کرد. بەڵام دەسەڵاتی کورد بڵێنیەکانی بە جێ نەهێناوە. لە مێژووی رزگاری هەموو نەتەوەیەکدا، ئەو گەلانە سەرکەوتوون کە ئازایانە رەخنەیان لە خۆیان گرتووە. ئیزنیان نەداوە بەرپرسی کورد گەمەی سیاسیان لەسەر بەڕێوە ببا. لە نووسینەوەی سناریوی ئەو فیلمە خاوەن هەڵویستی پارچەکانی دیکەش نابێ خۆیان لە راستیەکان بدزنەوە. ئەوانیش ئەرکی مێژووییان دەکەوێتە ئەستۆ.
یەک: نای فیلم،، ساڵی ٦٦،،.
دەرهێنەر: وەزارەتی رەوشەنبیری کۆماری ئیسلامی.
یاریدەدەر: وەزارەتی رەوشەنبیری باشووری وڵات.
ژمارەئیزنی فیلم:١٩٣٤هەتا ٢٠١٥
سەرپەرستیاری فیلم: دەزگای تاریک بیری.
ئەکتەری سەرەکی ویەکەم: جەلال تاڵەبانی.
بەرهەمی ئەو فیلمە بۆ: داگیرکەر.
مەبەست لە درووستکردنی فیلم: گەمەکردن بە خاک وخوێنی شەهیدی کورد.
بەشێکی بچووک لە سناریوی فیلمی،، ٦٦،، . لە خوارووی بابەت:
یەک: سەرداخستن بۆ ئێران وعێڕاق لەساڵی ٦٦.
دوو: سیاسەتی درۆودەلەسە لە گەڵ خەڵک.
سێ: قەتڵوعامی حیزبی شیوعی لە پشتئان بۆ رازیکردنی دەسەڵاتی دەغدا.
چوار: بەکوشتدانی مەڕحومی دوکتوور قاسملوو بە دەستی ترۆریستەکانی تاران.
پێنج: راکێشانی سوپای پاسداران بۆ سەر دانیشتوانی کەمپی کۆی سەنجەق بۆ لەناو بردنی حیزبەکان رۆژهەڵات.
شەش: داخستنی رادیوی حیزبی دێمۆکڕات بە سەرپەرستی فس فس پاڵەوانێکی وەک کۆسرەت رەسوڵ لەساڵی ١٩٩٧.
حەوت: بەڕێوەبردنی ٤ ساڵ شەڕی خۆدڕێن وبەکوشتدانی هەزاران کەس بە یارمەتی بارزانی.
هەشت: هێرش بۆ سەر پ،ک،ک، ترۆرکردنی ئەندامانی ئەو حەڕەکەتە.
نۆ: هێرشی رۆژی ٤/٣/٢٠١٥ بۆ دانیشتوانی کەمپی کۆیە، بە بیانووی ناڕەوا، بریندارکردنی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان.
دە: ترۆرکردنی سەدان ئەندام وخەباتکارانی کوردی رۆژهەڵات لە باشوور (یەکیان برای خۆم بووە) لە ژێر دەسەڵاتی تاڵەبانیدا.
خوێنەری هێژا من دیرۆکنوس نیم جارێ هەر ئەوەندەم وەبیر دێتەوە. کاتێک فکرم لەو فیلمە دەکردووە کە بۆ عەشیرەی بارزانی دروستبکرێ مووچڕکم بە لەشدادێ. دەبێ چۆن فیلمێک بێتە ساز کردن. هەموو تاکێکی کورد مافی هەیە لە نووسینی سناریوی ئەو فیلمە بەشدار بێ. نووسینەوەی مێژووی سناریۆتەواوی حیزبەکانی دیش دەگرێتەوە. چون پێویستە هەموویان چاو بە مێژووی خۆیاندا بخشێننەوە تا چیدی خوێنی رۆڵەی کورد بە فیڕۆ نەدرێ. لەژێر پەردەی رزگاریخوازیدا گەمە لەسەر خاکی پیرۆزی کوردوستان بەڕێوە نەچێ.
جەعفەر کەریمی
٩/٣/٢٠١٥
ژمارەی ناسنامە89ae
" بۆ نافرین؟ "
ئێمە باشووین
ئێمە بازین
ئێمە هەڵۆین
ئەدی بۆ نافڕین؟
ئێمە مانگە شەوین لە شەوە زەنگدا
دیارین
ئەدی بۆ زوو زوو دەکوژێننەوە
کڵۆڵووزارین
بۆچی دەمرین؟
ئێمە لە ئاسمانی شینی شەوانەدا
وەک ئەستێرە دەچین
دەترووسکێنن ودەزریوینێن
ئەدی بۆ نابینین
ئێمە دارستانین
سەوزەگیان پڕ لە گوڵ وریحانین
ئەدی بۆ بێ بەرهەمووبوومین
ئێمەدەریاین
ئێمە شەپۆلین ناوەستین
ئەدی بۆ تینوووشەکەتوو
بڵاووبێ هەستین
ئێمە کازیوەین بۆ دوارۆژ
تیڕێژین بۆ گەرمای خۆشەویستی وسۆز
ئەدی بۆچی ئاسۆمان لێڵە
چواروەرزی ساڵمان ساردە
بەیەکەوە نامۆین
نەدەسەڵاتمان دەسەڵاتە
نە سەرکردەمان سەرکردە
ئەوەش رۆژگارمانە کە هەیە
ئێمە باڵمان هەیە بۆ نافڕین؟
پێنووس کێشی مێژوومان کوێرە
بۆ داردەستی دووژمن
وەک هەلووکین
ئێمە بازین،، باشووین،، هەڵۆین،، کوردین.
ئە،،،،دی،،،،بۆ،،،نا،،،،فڕین،،،،ئە،،،،دی،،،،بۆ،،،نا،،،،ف،،،،ڕ،،،،ین!
١٩/٢/٢٠١٥
جەعفەر کەریمی
غەریبایەتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە