سەرۆک دۆنکی شۆتە
Saturday, 08/03/2014, 12:00
2539 بینراوە
هەموکەس توقحی بڕیاری سەرۆک خێڵ دەکات،وەک چۆن هەموکەس توقحی بریاری سەرکردەیەکی لێهاتودەکات.
ئەمە یەکەم جار نییە بارزانی لە ناو خێڵەکەیدا حاڵ دەیگرێ و هەڕەشە دەکات .ئەم پیاوە لە بەر ئەوەی نازانێت سیاسیانە و یاساییانە وتار بدات لەکاتی دروست بوونی هەر قەیرانێک پەنا بۆ هەڕەشە دەبات وەک بڵێی لای ئەم پیاوە هێز دایکی زانستەکانە ،هەر لە بەر ئەوە شە چە کوش ئاسا هە موو کێشە یەک وەک بزمار سەیر دەکات بەڕاست و چەپدا هەڕەشەدەکات .
بارزانی کاتێک خێڵەکەی چە پڵەی بۆلێدەدات ... زیاتر لە دۆنکی شٶت دەچێت تا سیاسییەک، چونکە هەڕەشەکانی بارزانی وەهمین ئێمەش و دنیاش دەزانێ تاکە وەسیلەیەک کە بارزانی دوژمنەکانی پێ بتۆقێنێت ئە و هەزار پیاوەیە کە لە کۆنگرە دا ئاماژەی پێکرد.
پێویستە بارزانی بزانێت نەتەوە باراش نییە هەرکات ویستی بیکاتە ناو ئاشی بنە ماڵە .نیشتیمان کاڵایەک نییە لەبازاری دوژمندا هەڕاجی بکات وەک ٣١ی ئاب کردی من ترسم هەیە کە بارزانی جارێکی تر وڵات فرۆشی بکات لە پێناو پاراستنی بنە ماڵە و کورسییەکەی هەڕە شەکانی ئە وەیان لێ دە خوێنرێتە وە.
ڕەنگە بارزانی چیرۆکی دۆنکی شۆتی نە بیستبێت کاتێک بەئەسپێکی لاوازو زینێکی کۆن و جەستەیەکی لاوازەوە دەیهە ویست پێشبڕکێ لەگەڵ سوارچاکانی سەردەمی خۆی دابکات بەڵام خەڵکی چەپڵەیان بۆلێدەدا وپێدەکەنین ئەمەش وای لە دۆنکی شۆتکرد مێگەڵیش بە لە شکر تێبگات و هێڕشیان بۆببات و کە لو پاچە یان پکات لە کۆتایدا هێرشی کردە سەر ئاشێکی هە وایی و سەرناکەوت و لە ئەسپەکەی کە وتە خوارەوە مخابن!
بەڵێ بارزانی جارێ هەڕەشەی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی دەکات(ئاواتی هە موو کوردێکە)
جارێکیش هەڵوێستێکی وا ی دەبێت کە کەس تەسەوڕی نەکات!بەڵام من دڵنیای دە کە مەوە هە موکەس تەسەوڕی هە ڵوێستەکەی دەکات چونکە :سەرۆک خێڵ هیچ کات نازانێت و ناتوانێت هە ڵوێستێکی گونجاوی هە بێت هە روەک لە ٣١ی ئاب و ١٧ی شوبات بینیمان مشتێک نمونەی خەروارێکە.
هەڕەشەکانی بارزانی لە کاتێکدایە کە ناتوانێت موچەی مانگێکی فەرمان بەران دابین بکات!جێگای داخە بارزانی نازانێت بنە ماکانی دروستکردنی دەوڵەت چین ئەگەرنا هەرگیز هەرە شەی نەدەکرد .لە کاتێکا انتیما بۆخێڵە ئابوری بۆ خێڵە سوپا میلیشیای خێڵە ئیتر بارزانی و دەوڵەتی کوردی و هەڕەشە کوجا مەر حەبا.
بەڵام بارزانی خێڵ بە نە تە وەو حیزب بە حکومەت تێگەیشتووە و ئابوریش بە و تانکەرە نەوتانەی کە ئاودیویان دەکات...بەبەراورد بەسەردەمی دۆنکی شۆت خێڵ و حزب و ئابوریەکەی وڵاتی بارزانی وەک ئەسپە ڵەڕ و زینە خراپەکە و لاوازیەکەی دۆنکی شۆتن،لەکۆتایدا بارزانی تالەسەر کورسییەکەی نەکە وێتە خوار هەست بە خۆی ناکات وەک دۆنکی شۆت.