قوباد تالەبانی، پارەی خوێنی شەھیدانی بۆ كوێ برد ؟!
Friday, 18/12/2009, 12:00
پاش ئەوەی ئێمە راپۆرتێكمان بڵاو كردەوە كە قوباد تاڵەبانی 70 ھەزار دۆلاری بەخشی بە رێكخراوێكی بیانی كە كاری خێرخوازی دەكەن ، وەك یارمەتیدانی ئەو كەسانەی توشی نەخۆشی شیرپەنجە بوونە ، كە لە ھەمان كات وھەر لە دەڤەری واشنتن بەداخەوە چەند كوردێك ھەن توشبوونە و ھەتا پێش نووسراوەكەی پێیشومان قوبادی نەوت فرۆش سەردانیانی نەكردبوو، بەڵام پاش ئەو راپۆرتە قوباد تاڵەبانی ھەڵسا بە كۆكردنەوەی جەند پیاو مەعقولانی كەركوكی لەناو رێكخستنی یەكێتی (پفففف) بۆ سەردانی نەخۆشێكی كورد،كە پێشتر بە ئەمری قوباد موچەی پێشمەرگایەتی بڕاوە و پارەی قەربوونەوەكەشی راگڕتراوە بە ھۆی ئەوەی گۆرانخوازە. نازانم قوباد تاڵەبانی چۆن لە ڕووی ھات بڕوات سەردانی ئەو كەسانە بكات كە بە ڕەنجی شانی ئەو قارەمانانە قوباد ئێستا نەوت ئەفرۆشێت و پۆز بە سەر خەڵكی لێی ئەیات. بەڵام ھەر چۆنێك بێت ئێمە پێمان باشە نوێنەری كورد لە ئەمریكا سەردانی كوردە بەشەرەف و دەربەدەرەكان بكات نەك بڕوات بۆ ئاھەنگی بێگانە بە پارەی میلەت پۆزلێبات، بەڵام ئێمە ھەرگیز ڕازی نابین بە نوێنەرایەتی ئەم بۆرە پیاوە بۆ كورد لە ئەمریكا.
ھەر لەمیانەی ئەو ڕاپۆرتەدا، دۆستێكی ئەمریكی بە یەكێك لە ئەندامانی دەستەی ڕاگەیاندبوو كە داوایكرد ناوی باس نەكرێت چونكا ھاوڕێ قوبادە، كە قوباد تاڵەبانی بە ھۆی ئەوەی خەڵك بیناسێت وكەسی گرنگ بناسێت، لە ھەموو كارە خێرخوازەكان بانگەشی دەكان بەڵام بۆ گیرفان تەكاندنی، ئەویش (واتا قوباد) پێی خۆشە چونكە ڕیزی لێئەگیرێت. تەنانەت ئێستا بە" كابرای بەنقەكە " ناوی دەبەن ئەوەندەی پارە بەخشیوە. واتا بە كوردیەكەی خۆمان " گدیشە" . گدیشیش بە ئەو كەسە دەوترێت كە ھەموو مەسرەفت دەكات بەس تەنھا بیبەیت بۆ شوێنێك ھەندێ رابوێرێت بەڵام پارەش ئەدات و پێی رادەبوێرن.
ھەر ھەمان سەر چاوە لینكی ئاھەنگەكەی بۆمان نارد ووتی ئەوە لە كۆتای مانگی 10 بوو بەڵام چاوەڕوان بن وێنەی كەتان بۆ ئەنێرم. فەرموو ئێوەش ئەو لینكە بكەنەوە بزانن پارەی خوێنی میلەت ، پارەی شەھیدان، پارەی ئەنفاڵكراوەكان ، پارەی دەربەدەركان، پارەی ھەژاران، پارەی فەرمانبەران ، پارەی لێ قەماوان ، پارەی پەنابەران، پارەی كەم ئەندامان ، پارەی كەم ئەندامانی سەنگەر بۆ كوێ دەڕوات ، بۆ چی سەرف دەكرێت ؟ تكایە وڵام؟ ئەگەر وڵام نەبێت .... دەمی ڕاپەرینە......... دەمی ڕاپەرین.
دەستە
http://washingtonlife.smugmug.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست