نه‌وشیروان مسته‌فا له بیری کرد، 17ی شوبات به‌هاری کوردی ده‌ستی پێ‌کرد
Sunday, 27/11/2011, 12:00
نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جارجارله میدیاکانیانه‌وه نورانی ئاسا و فێڵبازانه چه‌ند په‌یام و ئیلهامێک ده‌به‌خشێته‌وه‌وله خه‌ڵوه‌تی بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی دێته‌ده‌ر، ئه‌وبه‌ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت:
" ئێمه هۆشیارین له به‌رامبه‌رڕووداوه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بی و پشتیوانی خۆی بۆ شۆڕش و به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌و هۆشیاری ده‌دات به ده‌سه‌ڵات، گه‌رچاکسازی نه‌که‌ن ئه‌وا به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌گاته کوردستانیش...."
به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا میژوویه‌کی خۆی هه‌یه‌و به ئاگایه له ڕووداوه‌کان، وه‌لێ ئه‌و زۆرهۆشیارانه و به‌مه‌به‌سته‌وه ئه‌م قسانه‌ی ده‌کات، من له ڕووانگه‌ی خۆمه‌وه دوو لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ ده‌که‌م: یه‌که‌م/
نه‌وشیروان مسته‌فا له بیرخۆیی ده‌باته‌وه که 17 ی شوبات ئه‌وشۆڕش و به‌هاری عه‌ره‌بی یه گه‌یشته کوردستان و62 ڕۆژ شه‌قام بووه مه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌هید و برینداری لێکه‌وته‌وه و له میدایاکانی خۆشیانه‌وه تائێستا ساد و سه‌ودای سیاسی به‌شه‌هیده‌کان و خێزانه‌کانیانه‌وه ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ک کارتی فشاری سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتی سیاسی بۆخۆیان نه‌ک بۆ پشتگیری له داخوازی یه‌کانی گۆڕانخوازان و خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان، گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچونه‌م ڕاسته ئه‌ی بۆ له 19ی نیساندا له‌کاتی سه‌رکووتکردنی شه‌قام و داگیرکردنی سه‌رای ئازادی هیچ هه‌ڵوێستێکی جدی یان نه‌بوو، پاش ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ئه‌و تاوانه پێنج قۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی نه‌زۆکیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا ئه‌نجامدا و تائێستا که‌س نازانێت باسی چیان کردووه و چاوه‌ڕوانی چی ده‌که‌ن له ده‌سه‌ڵاتێک که ئه‌مان به بێ هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر به شه‌قام زیندوویان کرده‌وه و ئێستا نه‌ک حساب بۆ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵکوهیچ منه‌ت و باکیشیان به شه‌قام نی یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانن که شه‌قام وخه‌ڵکی ناڕازی بێ خاوه‌نه؟
ئه‌و قسانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا " بانێکه و دووهه‌وا"
ئه‌ی ئه‌و پێمان ناڵێت بۆچی دانیشتنه‌کانیان ڕاگرتووه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران...؟
به‌قسه‌ی هه‌مووڕۆژه‌یان له میدیاکانیانه‌وه ده‌ڵێن:
"ده‌بێت تاوانباران و بکوژانی قوربانی یه‌کانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواتر ڕاده‌ستی دادگا بکرێن" ؟
به‌هارو شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان له 17 ی شوباتدا ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام دیاره له‌وکاته‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا له خه‌وی زستانه‌دابوو، ئێستا به به‌خه‌به‌رهاتۆته‌وه وئاگای له رووداوه‌کانی 17ی شوبات نه‌بووه؟
دووه‌م/
په‌یامی ئه‌م جاره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک ڕیکلامێکی سیاسی پێشوه‌خته پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، تا دووباره له‌ڕێگایه‌وه هه‌ست وده‌نگی خه‌ڵکی ناڕازی گۆڕانخوازان به‌م دروشم ولێدوانه سواوانه وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو بۆلای خۆیی و لیستی گۆڕانی نه‌گۆڕ بجوڵێنته‌وه و ئه‌مجاره‌ش بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان و سه‌رانی کۆنه یه‌کێتی لیستی گۆڕان به‌کاربهێنێته‌وه وه‌ک ماشێن و ڕۆبۆتی ده‌نگدان، تا به حسابی خۆی چه‌ند کورسی زیاتر بهێنن له وهه‌ڵبژاردنه کارتۆنی وپڕ ساخته‌کاری یانه‌دا. ئه‌وان له هه‌مان کاتدا شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌نه‌وه به‌م ده‌سه‌ڵاته تاوانباره و ده‌بنه به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی هه‌ردووبنه‌ماڵه و خزمه‌ت به وان ده‌که‌ن نه‌ک به خه‌ڵکی ناڕازی و چه‌وساوه‌ی کوردستان که چه‌نده‌ها ساڵه قوربانی تاوان و گه‌نده‌ڵی یه‌کانی سه‌رانی کوردن له کوردستان به نه‌وشیروان مسته‌فاشه‌وه....!!!
ئه‌وان به‌قسه وبه ڕوواڵه‌ت خۆیان ناوناوه ئۆپۆزسیۆن و به‌م بۆچوونانه‌یان خۆڵ ده‌که‌نه چاوی خه‌ڵکی ناڕازی و گۆڕانخوازان، که خوازیاری گۆڕانی ڕاسته‌قینه‌ن له شێوازی ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن بوونیشدا، چونکه کاتێک گۆڕانکاری ده‌کرێت که ئۆپۆزسیۆن و سه‌رکرده‌کانیان ڕاستگۆبن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ڕووداوه‌کاندا، له هه‌مان کاتدا به‌م هه‌ڵوێسته نابه‌رپرسه‌یان، ئه‌وانیش هه‌وڵئه‌ده‌ن وه‌ک ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک بگه‌وجێنن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه خۆیان باڵاده‌ست بن و خه‌ڵکی ناڕازیش کۆێله‌ی ئه‌وان....!!!
دیاره ئه‌رکی نه‌وشیروان مسته‌فا خامۆشکردن و قووتدانی ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆنه...!
پێمان ناڵێن جیاوازی ئۆپۆزسیۆن چی یه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، گه‌ربه هه‌مان شێوازسیاسه‌ت بکه‌ن...!!!!!
بۆ خوێندنه‌وه‌ی قسه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا له 19 ی مانگی 11 دا کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=1039&LinkID=4
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست