کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەهامەتی مێشکی کورد

Thursday, 20/02/2014, 12:00






سەرکردایەتی حیزب و هێزو بزوتنەوە سیاسیەکانی ئەمرۆ درێژەی هەمان خێڵ و بنەماڵەو هۆزو کەسایتیەکانی دوێنین کە کوردستانیان خستە هەراجەوەو میللەتەکەیان جەواشەو بێ ئومێد کرد.
هێزی دەرەکی و بێگانەکان هەر لە کۆنەوە کوردستانیان دابەش کرد لەناو خۆیاناو کوردیان کرد بە کۆیلەو بەکاریان هێنا بۆ مەرامو بەرژەوەندی خۆیان.
- پژیشکی دەروونی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکەی پرسیاری بەسەرهاتەکانی رابردوی لێ دەکات بۆ ئەوەی دەست بخاتە سەر برینەکەی و چارەسەری بکات-.
نەخۆشی و نەهامەتی مێشکی کوردیش لە نەبونیی ئایدۆلۆژیەکی رون و ستراتیژیەکی توکمەو عەقیدەیەکی نەتەوەیی تایبەتە بەخۆیەوە.
شکستی کورد لە نەهامەتی بیرکردنەوەوهەڵوێست و بریارەوەیە.
سەرەتای ئەو نەهامەتی و شکستیەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو زەمانەی کە ئەسکەندەر کوردستانی داگیر کردو هەمو کتێب و سەرچاوە فکری و عەقائدیەکانی کوردی سوتاند، ئیتر لەوکاتەوە کورد دابرا لە عەقیدەو ئاین و بیرو باوەرە نەتەوەییە رەسەنەکەی خۆی.
دوای ئەوەی کورد خەریك بو هەڵسانەوەیەك بۆ خۆی دروست بکات کەوتە ناوجەرگەی شەری عوسمانی و سەفەوییەکانەوە و ئەوەبو لەشەری چاڵدیران ی ساڵی ١٥١٤ز کوردستان دابەش کرا بە سەر هەردو لایان بەهاوکاری ئەودەرەبەگە کوردانەی کە کوردستانیان هەراج کردو چارەنوسی میللەتەکەیان دا بەدەستەوە. بیرو بۆچونی ئایینی و ئایدۆلۆژی ئەو داگیر کەرانە چوە ناو مێشکی کوردەوەو بەپێی کات بون بە هەڵگری ئەو ئاین و فیکرەی کە سەپێنرا بەسەریاندا.
ئیتر لەو کاتانەوە کورد چەوسایەوە بەدەستی داگیرکەران و بە درێژایی مێژو ژێر دەستەی دەستەڵاتەکانی بێگانە بون و هاووڵاتی پلەی دووەم بون و بەکار هێنراون بۆ بەرژەوەندی میللەتانی بێگانە، تاگەیشتە ئەو رادەیەی ئەوەندەی کورد خەبات و قوربانی دا بۆ بەرژەوەندی تورك و فارس و عەرەب، ئەوەندە قوربانی و هەوڵی نەدا بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی.
لەلایەکی دیکەشەوە هەمو ئەو ڕاپەرینە میرنشینانەش لەبەرئەوەی لەسەر بنەمای خێڵ و هۆزو کەسایەتی و بەرژەوەندی خۆیان بو، بۆیە بەئاسانی لەناو بران و توانای بەردەوامیان نەبو وە هیچ چارەنوسێکیان بۆ کورد تۆمار نەکرد.
سەرکردەی حیزب و هێزەسیاسیەکانی ئەمرۆش هەمان هەڵەی مێژویی دەکەن و مێژوی شکستی و نەهامەتی کورد دوبارە دەکەنەوە، وە بەهەمان شیوە بە پێی رێنمایی تورکیاو ئێران و ووڵاتانی بێگانە دەرۆن.
هەر دور نەرۆین ئایا شەری براکوژی پارتیو یەکێتی دەستی تورکیاو ئێران و عێراقی تێدا نەبوو...?... ئێستاش بە شێوەیەکی کارا تر تورکیاو ئێران و عێراق کاریگەریەکی گەورەیان هەیە بۆ سەرچاوەی بریارو چارەنوسی کوردو توانای ئابوری و سەربەخۆیی و بریاری پێکهێنان و پێکهاتەی حکومەتی داهاتوی چاوەرانکراودا.
لەبەر ئەوە لەو پەری قەناعەتەوە دەڵێم کە چۆن دەست تێوەردانی دەرەکی و بیرو بۆچون و بەرژەوەندیان زاڵە بەسەر سەرکردەو بەرپرسە حیزبو هێزەسیاسیەکانی کورد، بەهەمان شێوە بەرژەوەندی سەرکردەو بەرپرسی هێزەسیاسیەکانی کوردو کاندیدەکانیان بۆ پلەو پۆستەکانی کابینەی داهاتو لە سەرو هەمو خزمەتێکی میللەت و نەتەوەییدا دەبێت.
چونکە خاوەن بیرو باوەرێکی نەتەویی قوڵ نین،بەڵکو خاوەن حیزب و حیزبایەتی و هەمان کەسو دەموچاوە کۆنەکانی جارانین کە لە ئەزمونی بەرێوە بردن و خەبات و رزگاری کوردا شکستیان هێنا.
لەکۆتاییدا دەڵێم چارەسەر، بنیاد دانی سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی زانستی ئیستراتیجی نەتەوەییە کە پرۆفیسۆرو رۆشنبیرانو نوسەرە گەورەکانی کورد بەشداری بکەن بۆ دارشتنو زیندو کردنەوەی ئاین و فیکرو عەقیدەی رەسەنی نەتەوی کورد و نەخشە ریگای ئایندەو پلان بۆ ئێستاو ستراتیجیەت بۆ ئایندە، دوربێت لە بیروبۆچونی حزبایەتی تەسك و بەرژەوەندی کۆمەڵێك کەسان، دوای ئەوەی کەمێشکی کورد پاك بۆوە، وە بو بە خاوەن بیرو هەستێکی نەتەوەیی رەسەن ئەوکاتە هەنگاوەکانی رزگاری و چارەنوسمان دەست پێدەکات.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە