کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیوەندیی كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ پارتی‌و هەندێ سەركردەی یەكێتی گرژ دەبێت

Tuesday, 07/06/2011, 12:00


دوای ئەوەی بازگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆژی 31/5، بۆ ماوەیەك ڕێگەیان نەدا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بچێتە هەولێرەوە، گرژی لەنێوان كۆسرەت ڕەسول عەلی‌و پارتی دیموكرات لەلایەك‌و هەندێ لەسەركردایەتی یەكێتی لەلایەكی تر دروستبوە.
سەرەڕای هەوڵی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی، بۆ ئاساییكردنەوەی ئەو گرژیە، بەڵام دوو رۆژ دوای ئەوە، لەئاهەنگی یادكردنەوەی یادكردنەوەی یەكێتیدا لەشاری سلێمانی كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كورستان ئامادەی بوو، كۆسرەت رەسوڵ وەك كاردانەوەیەك دژی مامەڵەی بازگەكانی پارتی، ئامادەنەبوو بەشداری ئاهەنگەكە بكات.
بەپێی زانیارییەكانی NRT، سەرباری پەیوەندییەكی تەلەفۆنی تاڵەبانی‌و داواكاری د.بەرهەم ساڵح، بەڵام كۆسرەت رەسوڵ ئامادەنەبووە بەشداری ئاهەنگەكە بكات.
لەدوا پێشهاتیشدا، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی لەماڵی نێچیرڤان بارزانی لەهەولێر كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا، بێ ئەوەی كۆسرەت رەسوڵ ئامادەبێت بەشداریبكات، بۆیە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، لەكۆبونەوەكەدا سەرۆكایەتی وەفدەكەی یەكێتی كردووە.
چەند شایەتحاڵێكیش بۆ NRTیان پشتڕاستكردەوە، كە دوێنێ‌ كۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ كۆڕێكیدا، دور لەچاوی كامێراكان لەهاوینەهەواری دوكان بەجیا لەگەڵ وەفدێكی سەربازی ئەمەریكیدا كۆبۆتەوە، بێ ئەوەی هیچ سەركردەیەكی تری یەكێتی لەگەڵ بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە