له سواڵکه‌رییه‌وه بۆ سه‌رۆکی، له سه‌رۆکیشه‌وه بۆ دیکتاتۆر!
Thursday, 30/12/2010, 12:00
میلله‌تی کورد خاوه‌ن مێژویه‌کی پڕ له خه‌باته، مخابن به‌دبه‌ختی ئه‌م گه‌له له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کات که متمانه خۆی و جـــڵه‌وی ئه‌سپه‌که‌ی دایه ده‌ست مسته‌فا بارزانی.
پاش ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1975 بارزانی دووباره په‌نای برده‌وه بۆ شای ئێران. به وته‌ی عیسا په‌ژمانی کۆنه ئه‌فسه‌ری ساواک گوایا شای ئێران و عیسا په‌ژمان شۆڕ‌شیان هه‌لگیرساند و شۆڕشیشیان توانده‌وه نه‌ک مسته‌فا بارزانی (دوا ووته‌ی بارزانی ئه‌وه‌بوو وتی
کاری من در ئینجا تمـــــــام شود).
بارزانی ته‌نها وه‌ک نۆکه‌ری شای ئێران کاری ده‌کرد، نه‌ک وه‌ک شۆڕشگێڕ و خۆبه‌ختکه‌ر بۆ میلله‌ته‌که‌ی. ده‌گێڕنه‌وه جــــارێک پادشای ئوردن دێت بۆ سه‌ردانی شای ئێــــران، بارزانی به شاپوور به‌ختیاری جێگری شای ئێران ده‌ڵێت: گه‌وره‌م به‌ڵکو به شای مه‌زن بڵێیت که چاوپێکه‌وتنێکم بۆ ساز بکات له‌گه‌ڵ شای ئوردن، پاش پرسیار کردن له لایه‌ن شــــاپوور به‌ختیاره‌وه شا وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت " مسته‌فا چیت له شا حوسه‌ین ده‌وێت؟ خۆ سواڵ له سواڵکه‌ر ناکرێت!" ووشه‌کانی شا مانای ئه‌وه بوو که شای ئوردن خۆی بۆ ســـــواڵکردن هاتووه بۆ ئێران، ئێستا تۆ ده‌ته‌وێت سواڵ له سواڵکه‌ر بکه‌ی.
ئا ئه‌مه‌یه مسته‌فا بارزانی شۆڕشگێر؟
ڕاسته میلله‌تی ئێمه مێژووی نه‌پاراستووه، هه‌موو ڕووداوه مێژوویه‌کان به وتی و وتی هاتوون و رۆیشتوون، به‌ڵام ووڵاتانی دراوسێ بۆ نمونه ئێران مێژووی خۆی باش پاراستوه، چونکه بۆ هه‌ر خیانه‌تێـــــک که بارزانی کردویه‌تی دژ به گه‌لی کورد فه‌رده‌یه‌ک تمه‌نی له پاڵدا وه‌رگرتوه، خۆ لانی که‌م ئه‌مانه هه‌موو یاداشت کراون له مێژوی ئێران‌دا ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ وه‌زاره‌تی مالیش بووبێت.
بوون به سه‌رۆک له هیچه‌وه!پاش ڕاوه‌دونانی سه‌دامی دیکتاتۆر له کویه‌ت له ساڵی 1991دا، هه‌لێک بۆ کورد ڕه‌خسا، که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه پارێزگاری لێبکرێت و هێڵی 36 دامه‌زرێندرا. ئه‌وه‌ی که ئێستا له کوردستان بوونی هه‌یه نه ئه‌نجامی ده‌ستکه‌وتی تاڵه‌بـــــانییه و نه ئه‌نجامی خیانه‌ته‌کانی مه‌سعودی په‌نابه‌ری ئێرانه له که‌ره‌ج، چونکه کاتێک خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ڕانییه و سلێمانی و هه‌ولێر و شاره‌کانی تری کوردستان به‌رامبه‌ر به رژێمی به‌عس ڕاپه‌ڕیننیان ئه‌نجام دا،مه‌سعود له که‌ره‌ج نانی په‌نابه‌ری ده‌خوارد له عه‌زیمییه له‌گه‌ڵ حه‌میده فه‌ندی و مه‌ســـینه هه‌ڵگره‌کانی تری پارتی.
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی نه‌بووایه ئێستاش مه‌سعود له که‌رج بوو، ده‌بوایه به ڤیزه بهاتا‌یه‌ته‌وه بۆ کوردستان "وه‌ک چۆن له کاتی شه‌ڕی براکوژی ئێمه‌ی له برایم خه‌لیل گومرگ ده‌کرد و 50 دۆلاری سه‌رانه‌ی لێده‌سه‌ندین".
دروستکردنی دیکتاتۆر:
دیکتاتۆر دروستکردن پێویستی به پاره و مه‌سینه هه‌ڵگر و پشتگیری دوژمنــــان هه‌یه، مه‌سعود خاوه‌نی هه‌رسێکیانه. به‌بۆنه‌ی دروستکردنی شه‌ڕی ناخۆ و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیل، پارتی سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆری کـــــه‌وته ژێر ده‌ست، خواهه‌ڵناگرێت هه‌رچــــی مه‌سینه هه‌ڵگریش هه‌یه له کوردستان 3 به‌شی لای مه‌سعــــود کۆبوونه‌وه. تورکیا‌و ئێرانیش وه‌ک دوو دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لـــــی کورد هه‌میشه پشت و په‌نای مه‌سعود بوون.
مه‌سعود بارزانی هه‌ر وه‌کو باوکــی، که چۆن که‌سی تری پــــــێ قبوڵ نه‌ده‌کرا، ئه‌میش که‌سی پێ قبوڵ ناکرێت ته‌نانه‌ت نێچیریش. ئه‌گه‌ر ماڵی بارزانی به حوکمی مه‌له‌کــــــــی لێده‌خوڕن ده‌بوایه نێچیر بهاته‌یه‌ته جێگه‌ی بابــــــــــــــی نه‌ک مه‌سعود!
مسته‌فا بارزانیش که‌سی پێ قبوڵ نه‌بوو جگه له خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی پارتی.
مه‌سعود سه‌روه‌ت و سامان و بازرگانی کوردستانی هه‌مووی قۆرخ کردوه. هه‌موو جاش و ئه‌نفالچیه‌کانی وه‌ک ته‌حسین شاوه‌یس و قاسم ئاغای له خۆی کۆ کردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش وای کردووه که ببێته دیکتاتۆرێکـــی بێ مـــــــۆراڵ له کوردستاندا.
په‌ڕله‌مان و لیستی کوردستانی:کێشه‌ی لیستــی کوردستانــــــی و پارله‌مانه‌که‌ی قادر دوبزی برینپێچ، که ناسراوه به که‌مال که‌رکوکی ئه‌وه‌یه، ئه‌م په‌ڕله‌مانتارانه هیچیان وه‌لائیان نییه بۆ میلله‌ته‌که‌یان، ته‌نها وه‌لائیان بۆ حیزب و سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کانیان هه‌یه، ئه‌گه‌رنا چۆن یاسایه‌ک ئیمزا ده‌که‌ن یان ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر دژ به میلله‌ته‌که‌یان و دژ به ئازادیی تاکی کورد بێت؟ ته‌نها ووشه‌یه‌ک که گونجاو بێت بۆ ئێوه‌ی په‌ڕله‌مانتاری لیستی کوردستانی ئه‌م وشانه‌یه: (مه‌سینه هه‌ڵگر، خۆپه‌رست، پاره په‌رست، دوژمنی مافه‌کانی گه‌لی کورد، خزمه‌تکاری کۆلکه دیکتاتۆر، که‌سانێکی بێ مۆراڵ..... هتد).
په‌یامی من بۆ که‌سوکاری شه‌ڕی ناوخۆ:بۆ ئه‌و دایک و باوکانه‌ی که ڕۆڵه‌کانیان له شه‌ڕی ناوخۆدا له‌ده‌ست داوه، یان وون بوون و دیارنه‌ماون، ئێوه ده‌توانن له ووڵاتی به‌لجیکا ده‌عوایه‌کی یاسایی تۆمار بکه‌ن دژ به هه‌ریه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانی.
یاسایه‌ک هه‌یه له به‌لجیکا ماف ده‌دات به هه‌رکه‌سێک که ده‌عوایه‌کی هه‌بێت له سه‌ر که‌سێکی پایه به‌رز له هه‌ر ووڵاتێک له جیهاندا. تاوانه‌که له هه‌ر ووڵاتێک ڕووی دابێت گرنگ نییه، ده‌توانیت ئه‌و که‌سه‌ی له‌و تاوانه به‌رپرسه بیده‌یته دادگا.
ئه‌و کات به ڕه‌سمی داوای مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌کرێت، وه‌ک تاوانباری جه‌نگی ناوخۆ. که‌س و کاری کوژراوان و وونبووانی ئه‌و جه‌نگه‌ش ده‌توانن بێنه دادگا وه‌کو شایه‌تێک شایه‌تی خۆیان له پێش دادگا بده‌ن. ئه‌م دادگایه و ئه‌م یاسایه ته‌نها له به‌لجیکا هه‌یه، که دادوه‌ری به‌لجیکی ده‌توانێت له‌سه‌ر که‌یس و تاوانی ووڵاتی تر حوکم بدات.
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و به‌ر فه‌له‌ستینیه‌کان ئیستفاده‌یان له‌م یاسایه کرد. ئه‌وه بوو پایه‌به‌رزێکی ئیسرائیلیان دایه ئه‌م دادگایه له‌سه‌ر کوشتاره‌که‌ی سه‌بره‌و شاتێلا (له کاتێکدا که مێژووی ئه‌م کوشتاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژی 15-9-1982 که ئیسرایل 2000 چه‌کداری PLO له ناو برد له موخه‌یه‌می سه‌بره‌و شاتێلا له به‌یروتی غه‌ربی).
من وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته هیوادارم که‌سوکاری شه‌ڕی ناخۆ چیدی ده‌رفه‌ت به‌م دوو دیکتاتۆره نه‌ده‌ن و چاوه‌ڕێ درۆکانیان نه‌بن، بێن له به‌لجیکا پارێزه‌رێک بگرن و ده‌عوای خۆیان تۆمار بکه‌ن، چونکه ژماره‌ی کوژراوه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ زۆر زیاتره له ژماره‌ی کوژراوه‌کانی سه‌بره‌و شاتێلا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست