کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


3 سەرکردەی پارتی لە ماس میدیادا

Monday, 09/01/2012, 12:00


لەبزاڤی ڕزگاری خوازی خەڵکی کوردستاندا چەند کەسێکی بە باڵاو قیافە زەبەلاح هەن کە ئەرکی زۆر گەورەی سیاسی و پراکتیکییان کەوتۆتە ئەستۆ کە لە راستیدا حەق نیە ئەو غەدرەیان لێ بکرێت، هەر بۆیە زۆر کەم قسە و لێدوان ئەدەن خۆ ڕەنگە بوونی ئەمانەش وەک قیافە و ڕەنگ و ڕوو پۆشتە وپەرداخی کارێکی خراپ نەبیت و بگرە پێویستیش بێت.
بەڵام نەشیاوی و نە گونجاویەکە لەوەدایە کە ئەمان زۆر جار ئەتوانم بڵێم زۆر دەمێکیشە جێگایان لەسەرەوە بۆ ڕائەخرێت، هەر چەندە جوانتر ئەبوو نەکاری دەم نە دەستیان پێ بسپێرێت و بڕوا ناکەم کەس لاری لە بوونیان هەبێت.... بابن.
خوازیارم ڕقی کەم کەسم بێت بە نسیب جگە لەو ٣ کەسە خۆیان کە ڕەنگە بەڕێزیشیان ئەگەر ئەم چەند دێڕانە بخوێننەوە زەردەیەک بیان گرێت و بە راستی یەکی تاڵی بزانن وهیچی تر!

کەسی یەکەم: جێگری سەرۆکی پەرلەمانی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق کە بڕوا ناکەم کەس(10) تەنیا(10) ڕستەی بەکەڵکی(جوملەی موفیدەی) ئەم پیاوەی بیستبێت یان بینیبێت.
ئەی باشە ئەوەندە پیاوێکی پراکتیکی و شارەزا و زرنگ و چاونەترس و ووریایە؟ یان کەسی تر دەست نەکەوتووە بۆ ئەو شوێنە گرنگ و هەستیارە،،، دیارە تەنیا وا بیر کراوەتەوە کە ئەو شوێنە گەورەیە پێویستە پیاوێکی زۆر گەورە و زەبەلاحی لێ دابنرێت و هیچی تر.

کەسی دووەم: جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی عێراق کە لە ڕاستیدا ئەمیان جگە لەوەی پیتی(د) لەپێش ناوەکەیەوەیەتی کوڕی دوو سەرکردەی شۆڕشی ئەیلولیشە لە دایکیش و لە باوکیشیەوە، ئەتوانم بڵێم هیچی لەکەسی یەکەم زیاتر نیە و ناتوانێت یەک بەرد بۆ کورد بخاتە سەر بەردێ و یەک ڕستە بخاتە سەر خەرمانی ئەدەبی و فەرهەنگی سیاسی کورد و دڕکێ لە پێ ی کورد دەربێنێت.
خوازیارم هەر کەسێ 3 جوملەی موفیدی ئەم پیاوەی بیستووە بۆمان بەیان بکات.
لەگۆڤاری گوڵاندا لە 2012.1.5 چەند پرسیارێکی ئاڕاستە کراوە وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق. تەنیا دووانیان وەر ئەگرین.
پرسیارییەک: ئایا بەڕێز د. ڕۆژ وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق چۆن ئەم بارودۆخە ئەبینێت و بۆچی لەپڕ عێراق کەوتە ناو ئەم تەنگژەیەوە؟
وەڵام: لە ڕاستیدا ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان مەزەندەی ئەوەمان ئەکرد کەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە پلەی یەکەم بۆشاییەکی ئەمنی دروست ئەبێت، ئەمڕۆش ئەوە دەرکەوتووە کەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەو حسابەی کەهیچ لایەنێک نیە زامنی پرۆسە سیاسیەکە بکات بۆیە زۆربەی لایەنەکان هەوڵیاندا ئەو بارودۆخە بقۆزنەوە.
پرسیاری دووەم: سەرۆک بارزانی داوای گرێدانی کۆنگرەیەکی نیشتمانی دەکات بەڕای بەڕیزتان تا جەند ئامادەباشی بۆ ئەو کۆنگرەیە هەیە؟
وەڵام: لەباری واقیعدا ئەمڕۆ هەموو هێزو لایەنەکانی عێراق چاویان لەوەیە(سەرۆک بارزانی) ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت چارەسەری ئەو قەیران و کێشانەی ئەمڕۆ دروست بووە بێگومان(سەرۆک بارزانی) بە حوکمی ئەزموون و لێهاتووی خۆیی و پێگەی ڕۆڵی کاریگەر بگێڕێت بۆیە شتێکی نامۆ نیە هێزە سیاسیەکان ڕوویان لە (سەرۆک بارزانی) کردووە لەمەش زیاتر جەنابی(سەرۆک بارزانی) منی تەکلیف کردووە کە پەیوەندی بکەم بە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکانەوە، لەو میانەدا هەست ئەکەیت ئەو سیاسەت و بۆچوونانەی(سەرۆک بارزانی) بۆ چارەسەری بارو دۆخەکە ئەیخاتە روو.
وەڵامەکانی ئەم سەرکردە سیاسی و جێگری سەرکۆمارە ئەڵێ ی جووتیارێکە لەخەوێکی قووڵ هەڵیان ساندووە و پرسیاریان لێکردووە.

کەسی سێیەم: کەئەمیش سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقە لە راستیدا ئەمیان ناکرێت بڵێین قسە وکرداری نیە (سەد خۆزگە بە نەبوو) ئەم پیاوە جگە لەوەی لەزەمەنێکی زۆر پێش ئێستادا ئەژی هەموو قسە و کردارەکانی بە زیانی خەڵکی کوردستان و پارتی تەواو بووە هەر لە دامەزراندن وپاڵێوراوەکانیەوە هەتا شپرزەکردنی لق و ناوچەو دەوروبەری مەکتەبی سیاسی.
کە هاتیشە سەر ووتاردان ی ئەم جەند ڕۆژە هەموو کەناڵ و گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستانی سەرقاڵ کردو ئیحراجیەکی وای بۆ خۆی و بۆ پارتی درووست کردووە. هەرچی و چۆنی لێ ئەکەن بۆیان چاک ناکرێتەوە.. مەگەر داوا لە بەڕێزی بکەن قسەکانی هەڵمژێتەوە و بڵێ لە قوڕگم دەرچوو. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە