کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فەرزاد بازۆفت: قوربانی دەستی ڕژێمی بەعس

Tuesday, 06/05/2014, 12:00

2252 بینراوە






لەئینگلیزیەوە: ئوسامە گوڵپی



- فەرزاد بازۆفت: ئێرانییەک لەئینگلتەرا

فەرزاد تەمەنی ٣١ ساڵ بوو کاتێک لەبەغداد لەسێدارەدرا. ئەو لەئێران لەداییک بووە و لەساڵی ١٩٧٥ ڕوویکردووتە ئینگلتەرا، لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا، بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەى. لەدوای شۆڕشی خومەینی لەسالی ١٩٧٩، ئەو ئیدی لەئینگلتەرا مایەوە و بووە ڕۆژنامەوسێکی ئازاد و بەدرێژایی سالەکانی ١٩٨٠ کاری بۆ ڕۆژنامەى ئەبزێرڤەر و ڕاگەیاندنی تر کرد، لەوانە خزمەتگوزاری نێدەوڵەتی بی بی سی، بەهەواڵگەلێک لەبارەى جەنگی ئێران-عێڕاقەوە. (Trelford، 2010).*

- بازۆفت: ڕووماڵێکی کوشندە

بەرهەڵستی ئەو بۆ ڕژێمی خومەینی وەهای لێکرد لەلایەن عێڕاقەوە قەبوڵبکرێتو، پێنج جاریش بانگهێشتکرابوو بۆ عێراق و هێڵی پێشەوەی جەنگی (ئێران-عێڕاقی) لەڕووی عێراقەوە بینیوە. بۆ شەشەم جار، بانگهێشتێکی کوشندە لەمانگی ئەیلولی ١٩٨٩ هاتە پێش، کاتێک دەرفەتێکی خرایە بەردەست بۆ ڕوماڵکردنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان. لەو ڕۆژەى تیمی ڕۆژنامەوانیەکی گەییشتە بەغداد، ڕۆژنامى ئیندیپێندنت هەواڵێکی بڵاوکردووە لەبارەى تەقینەوەیەکی گەورە لەیەکەیەکی سەربازی کە بەپێی ڕاپۆرتەکان ٧٠٠ کەسی کوشتووە. گومان هەبوو ئو تەقینەوە بەهۆکاری تاقیکاری کیمیایی یان ناوەکیەوە بووبێت.

تیمێکی ئای تی ئێن ڕۆییشتبوو سەیرێکی بکات، بەڵام دوورخرابوونەوە و دەست بە سەر فلیمەکەیاندا گیرابوو. فەرزاد بریکاری وەزیری دەرەوەی بینیبوو، نیزام حەمدون، داوای لێکردبوو سەردانی ئەو شوێنە بکات. ئەو هەروەها کەسی پەیوەندکاری بۆ ڕەخساندبوو لەوەزارتی ڕاگەیاندن لەبارەى گواستنەوەی بۆ ئەو شوێنە. دواتر، بە بیرکردنوەی لەوەی کە دەکرێت ئەم بابەتە هەوالێکی ڕکابەری ناوازە بێت، ئەو داوای یارمەتی لەدافن پاریش کرد، پەرستارێکی بەڕیتانی کە ئەو لەسەردانێکی پێشوتردا چاوی پێکەوتبوو، تا بە ئۆتۆمبێل بیگوازێتەوە بۆ حیللە، ٤٠ میل لەبەغداوە دوورە. ئەویش قاییل بوو بەو مەرجەى کە "هیچ بازدانێک بەسەر تەلبەنددا نەبێت یان شتی وەک جیمس بۆند". ئەوان بۆ چەند ڕۆژێک سەرکەوتووانە بەردەوام بووون لەگرتنی وێنە و کۆکردنەوەی نمونەی خۆڵ، هەرچەندە هەمیشە لەسەر شەقامی گشتی مابوونەوە.

کاتێک فەرزاد گەڕایەوە بۆ بەغداد، ئەو بەڕۆژنامەوانەکانی تری گوت کە چی بینیوە و ئەوەی پێ پیشاندابوون کە چی دۆزیوەتەوە. هەندێک لەئەوان لەبری ئەو شڵەژابوون و هانیان دابوو ئەو وڵاتە جێبهێڵێت. ئەو چاوەڕێی فڕینێکی هێڵی ئاسمانی عێڕاقی کردبوو بۆ لەندەن، ڕێک بەرلەنیوەشەوی ١٥-ی ئەیلول، کاتێک لەفڕۆکەخانەى بەغداد دەستبەسەرکراو گواسترایەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسی نهێنی بەدناوی موخابەراتی سەدامەوە.

ئەو لەزیندانی تاکەکەسیدا بۆ ماوەى شەش هەفتە هێڵدرابوویەوە کاتێک ئەم ڕۆژنامە و فەرمانگەى دەرەوە و کۆمسیۆنی ئەوروپی و زۆرێک ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانی لەتەواوی جیهان هەڵمەتیان کرد بۆ ڕزگارکردنی. لەکۆتاییدا، لە١-ی تشرینی دووەم، عێڕاقیەکان تۆماری "دانپیدانانی" ئەویان پیشاندا کە سیخوڕی ئیسرائیل بووە. عێڕاقیەکان پێشتر بانگەشەیان دەکرد سیخوڕی بۆ بەڕیتانیا کردبیت. کاتێک هاوکارەکانی فەرزاد لەئەبزێرڤەر سەیری تۆمارەکەیان کرد، ئێمە بەڕواڵەتی ئەو توشی شۆک بووین. ئەو کێشی کەمیکردبوو و دیاربوو کفت بووبێت یان دەرمانخواردکرابێت یان بەدەست کاریگەریەکانی ئەشکەنجەوە بناڵێنێت یان لەوانەیە هەموو ئەمانە. چاوەکانی چاوی پیاوێکی نەخۆش و تۆقێندراو بوون.

- داواکاری جیهانی بۆ ئازادکردنی بازۆفت

داواکاری جیهانی بەردەوام بوون بۆ ئازادکردنی، یان بەلایەنی کەمەوە دادگاییەکی دادوەرانە. من سەفیری عێراقم لەلەندەن بۆ دووجار بینی. من ڕێگریم لێکرا ئامادەى دادگاییەکەى ببم، هەروەک چۆن ڕێگریش لەپارێزەرى بەڕیتانیا کرا بەرگری لێبکات. پارێزەرى بەرگریگاری لەبەغداد ماوەى تەنها یەک ڕۆژ ئاگادارکردنەوەی پێدرابوو لەبارەى دادگاییەکەوە. دادگاییەکە بە زمانی عەرەبی ئەنجامدرابوو، زمانێک کە فەرزاد نەیدەزانی. وتەى یاسایی رۆژنامەى ئەبزێرڤەر-و هاوکارانی سەردانەکەى وەرنەگیران. لە٢٦-ی تشیرینی دووەم دادگای شۆڕش سزاکەى بە سێدارە دەرکرد، بێ ئەوەی مافی تانەی هەبێت، خاتوو پاریش-یش کاری قورسی ١٥ ساڵی بۆ بڕایەوە (ئەو لەکۆتاییدا ڕزگارکرا و گەڕایەوە بۆ بەڕیتانیا لەدوای ١٠ مانگ).

دەنگدانەوەیەکی جیهانی لەڕاگەیاندنەکاندا لەبارەى سزاکەیەوە هەبوو. خاتوو ساتچەر، سەرۆک وەزیران، بەتوندی قسەی کرد. وەزیری دەروە، دۆگلاس هێرڵد، پێشنیاریکرجد سەردانی بەغداد بکات، بەڵام پێیوترابوو کە پێشوازی لێناکرێت. پێشهاتەکان باش نەبوون. لەکۆتاییدا، لە١٥-ی ئازاردا، کونسوڵی گشتی بەڕیتانی لەبەغداد، ڕۆبن کیلی، بانگهێشتکرابوو بۆ زیندانی ئەبو غرێب و پێیڕاگەیاندرابوو کە فەرزاد لەسێدارەدەدرێت لەماوەى یەک کاتژمێردا، هەرزووش بۆی دەرکەوت کە زیندانییەکە ئەمەی پێنەوتراوە. کونسوڵی گشتی دەبوو بۆ خۆی ئەو هەواڵەى پێبدات، کە فەرزاد بە شکۆوە وەریگرت. ئەو نامەى بۆ خێزانەکەى و هاوڕێکانی بەجێهێشتوو داوای لێبوردنی لەخاتوو پاریش کرد لەمەڕ "تێوەگلانی ئەو". وشە کۆتاییەکای بریتی بوون لە: "من تەنها ڕۆژنامەنوسێک بووم نەزیاتر، شوێن هەواڵێکی گەرم کەوتم". (Trelford، 2010).

- هەواڵی لەسێدارەدانی بازۆفت لە بی بی سی

بەڕێز بازۆفت-کە لەئێرانەوە لەساڵی ١٩٨٠-کانەوە ڕوو لەبەڕیتانیا کردووە تالەوێ بژی-لەلایەن عێڕاقیەکانەوە چوار ڕۆژ لەوەو پێش بەسیخوڕی تاوانبارکرا. ئەو لەشەبەقدا لەسێدارەدرا پاش ئەوەی داواکاری کۆتا خولەکی سەرۆک وەزیران، مارگارێت ساتچەر، بۆ لێبوردن شکستی هێنا. (1990: Observer journalist executed in Iraq, 1990)

ماڵپەڕی ڕۆژنامەى گاردیەنی بەڕیتانی ڕێنوسی کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەسەر بابەتی لەسێدارەدانی بازۆفت بڵاوکردووەتوە کە لەدوای داگیرکردنی عێڕاق لەساڵی ٢٠٠٣ دەست هێزە هاوپەیمانەکان کەوتووە و لەخوارەوە دەقەکەى هاتووە (Harding, 2011):

سەدام حسین: (ئەم گفتوگۆیە پێشتر دەستی پیکردووە) هەمووتان دەبێت کورتەى ئەم پرسی سیخوڕییە یەکسەر بۆ سەفیرەکانمان بنێرن

تاریق عەزیز: بەڵێ (دەنگ نابیسترێت).

سەدام حسین: دەبێت تۆ بەئاسایی کاریان لەسەر بکەیت (بازۆفت و پاریش). بەکورتی، ئەو (بازۆفت) سیخوڕێکی ئیسرائیلیە؛مەبەستم ئەوەیە ئەو سیخوڕێکی ئیسرائیلیە کە کار بۆ بەڕیتانیەکان دەکات.

حەمید: بەڵێ گەورەم.

سەدام حسین: ئەو لەسەرەتادا لەلایەن بەڕیتانیەکانەوە کراوە بە عەمیل و دواتریش لەلایەن ئیسرائیلیەکانەوە. بۆیە، کورتەى ئەم پرسە ئەوەیە کە لەلێکۆڵینەوەکە و لەدادگا وتویەتی، لەنێویدا دانپێدانانەکەى.

عەزیز: بەڵێ

سەدام حسێن: ئەو سیخوڕە. (دەنگی گرتەى کامێرایەک دەبیسترێت)

عەزیز: دەکرێت هاوڕێ حەمید پەیوەندی بە دادگاوە بکات.

حەمید: گەورەم، من پەیوەندیم بە ئاژانسی هەواڵگیریەوە کرد کە کورتەیەکی نوسیوە و ناردویەتی بۆ وەزارەتی دەرەوە و (دەنگ نابیسترێت)

سەدام حسێن: هیچ جیاوازییەک لەنێوان دانپێدانانەکانی لەئاژانسی هەواڵگری و ئەوەی دادگادا کراون نیە.

حەمید: هەمان وتەیە، گەورەم؛ ئەو لەدادگا نکوڵی لێنەکرد.

سەدام حسێن: هەمان وتە؛ ئەو هەمان ئەو شتەى دووبارە کردەوە کە لەلێکۆڵێنەوەکەدا وتویەتی. ئەو لەتەلەفزیۆنی بەغداد دەرکەوت و پشتڕاستی هەردوکیانی کردەوە، لەدادگا و لەتەلەفزیۆن، کە ئەشکەنجە نەدراوە. ئەو بەڕەچەڵەک ئێرانیە کە ڕەگەزنامەى...

عەزیز: ئەو ڕەگەزنامەى نییە، گەورەم.

سەدام حسێن: نییەتی؟

حەمید: ئەو کارتی نشینگە و پاسپۆرتی بەڕیتانی هەیە، بەڵام ئەو هاونیشتمانی نییە.

حوسێن: چەندە گەمژەن!

*ترێفۆڵد سەرنوسەری ڕۆژنامەى ئەبزێرڤەر بووە لەنێوان ساڵانی ١٩٧٥-١٩٩٣.



سەرچاوەکان

1990: Observer journalist executed in Iraq. (1990, March 15). Retrieved April 25, 2014, from BBC on this day: http://news.bbc.co.uk/onthisday/hi/dates/stories/march/15/newsid_2543000/2543475.stm




Harding, L. (2011, October 26). Saddam Hussein ordered execution of journalist Farzad Bazoft, records reveal. Retrieved April 25, 2014, from theGuardian: http://www.theguardian.com/world/2011/oct/26/saddam-hussein-execution-farzad-bazoft




Trelford, D. (2010, March 14). Executed by Saddam Hussein: the death of Observer reporter Farzad Bazoft, 20 years on. Retrieved April 25, 2014, from http://www.theguardian.com/world/2010/mar/14/farzad-bazoft-20-years-saddam






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)