فەرهاد پیرباڵ مەلاى خەتێ ى زەمانى دیموکراسى
Friday, 07/08/2009, 12:00
بێگومان ژێر دەسـتەیى و کۆیلەیەتى میللەتێکى فراوانى وەکوو کورد لە ڕۆژهەڵاتى ناویندا چەندین ســەدە و بگرە هەزارەشــى تێپەڕاندووە، تەنها دەســەڵاتێک کە لە ســەرەتاى مێژووى ناوچەکەوە کورد هەیبوو دەوڵەتى (ماد) بوو کە پایتەختەکەى (هەگماتان) واتە (هەمەدانى) ئێسـتا بووە، بەڵام ســەد مەخابن ئەو دەوڵەتە لە بەر نەبوونى ســتراتیژیەتى دوور و هاوســەنگ و پەیدا بوونى چینى حوکمدار و ســەرانى گەندەڵ و چڵێس کە خوویان دایە عەیش و نۆش و ســامان کەڵەکە کردن و چەوســانەوەى میللەتەکەى خۆیان، بەو پاســاوەى چى دى دوژمنانیان نەماوە و ئیتر ســەردەمى ترســیان بە ســەر چووە، بۆیە ئاگایان لە تۆکمە کردنى ووڵات و ئیدارەى خەڵکەکەى نەما و کاتێکیان زانى کەوتنە بەر شــاڵاوى دەوڵەتى (هەخامەنشى) بە ســەرکردایەتى (کۆرش) و تەخت و تاراجى تێکدان و کۆتایى بەو دەوڵەتە کوردیە هێنا کە تەمەنى خۆى لە 300 ســاڵ ئەدا، بڕواننە کتێبى (مشــاهیر کرد) بە زمانى فارسى بە قەڵەمى عەلامە و زاناى ناســراوى کورد (ئایەتوڵا محمد مەردۆخ) ناســرا و بە (شــیوا) کە هۆکانى ڕووخانى دەوڵەتى (ماد) ئەگەڕێنێتەوە بۆ بێ لیاقەتى دوایین پاشــاکانى ئەو مەملەکەتە کە کاریان تەنها بوو بوو بە سامان کەڵەکە کردن و ڕابواردن ، کوت و مت هەروەکوو حکوومەتەکەى ئێسـتامان لەم بەشــەى کوردسـتاندا، کەواتە مێژوو ئەمانگەیەنێتە ئەو دەرەنجامەى کە ئەوەندى هۆکارى ناو خۆمان کۆیلەیەتى و ژیر دەسـتەیى بۆ هێناوین ئەوەندە هۆکارەکان دەرەکى نەبوون، ئێسـتاش لەم دەڤەرە بەناو حکومەتەى کورد هەیەتى ئەو هۆکارانە زۆر بەهێزن و ئەوە هەر لە ســەرکردە و ســەران و کاربەدەسـتانى چڵێس و عەیش و نۆشــکەرمان بەزیاد بێ ئەوەندەمان هەیە کە ئەگەر دوڵەتى (ماد) 300 ســاڵ ژیا، ئەوا ئەم دەوڵەتەمان ئەسـتەمە چارەکە ســەدەیەک بەســەر بەرێت، کەواتە هۆکارەکان زۆربەى ناوخۆیین ، چونکە ئەگەر ناوخۆمان دووربێت لەو هۆکارانە و پتەوبێت بێگومان هۆکارە دەرەکیەکان لە بەرامبەریدا لاواز دەبن. ســەرەڕاى ئەوەى پێشــنەکەوتن و مانەوەى کورد بە ژێر دەســتەیى یان کۆیلەیەتى هۆکارى دیکەشــى هەن کە هەر ناو خۆیین نموونەشــیان ئەو کۆلکە مەلا و خوێندەوارانە بووە کە ســەردەمانێک دەمڕاســتى خەڵک بوون و تەنانەت جێگاى متمانەشــیان بوون بەڵام لەکاتە هەسـتیارەکاندا پشـتیان لە میللەت کردووە و بوونەتە فەتوادەرى حوکمڕڕنانى چەوســێنەر و داگیرکەرى کوردســتان هەروەکوو (مەلاى خەتێ) ى کوردســتانى خۆمان کاتێک ژێر دەسـتەى دەوڵەتى عوســمانى بوو، کە ئەو مەلا هەلپەرســتە خەڵکى ناخ هەڵچووى ئە کاتەى هەموو ساردکردەوە کاتێک ویسـتیان ڕاپەڕن و دەســەڵاتى عوســمانلى لە ســەر خۆیان هەڵگرن، لەو ســاتە وەختەدا فەتوایەک بڵاو دەکاتەوە کە هەرکەســێ بەڕووى ســوڵتان و حوکمەکەیدا هەڵگەڕێتەوە ئەوا تەڵاقى ئەکەوێت چونکە ســوڵتان نوێنەرى خوایە لە ســەر زەوى، ســادەیى مەردومى کوردیش خۆى لەبەر ئەو فەتوایەدا نەگرت و هیمەتى بەرخۆدانى میللەتى هێنایەوە ســەر ســفر و ناچارى کردن بگەڕێنەوە ژێردەســتەیى و کۆیلەیەتى، ئەوە لە ســەردەمانێکدا ڕوویداوە کە هۆکارى نەزانى خەڵک و ڕادەى هۆشــیارى و نەخوێندەوارى ئەو ســەردەمانەى بۆ ئەکرێت بە پاســاو کە بەو جۆرە یارى بە هەست و عەقڵى خەڵک بکرێت ، بەڵام دروســت بوونەوەى مەلا خەتێ یەکى دیکە لەم ســەدەى بیست و یەکەمى کۆمپوتەر و ئینتەرنێت و گوگڵەدا جێگاى ســەر ســوڕمانە بەڵام ئەمجارە بە تەڵاق کەوتن هەڵمان ناخەڵەتێنێ بەڵکوو بە هێنانى ناوى ئاڵاى کوردســتان کە گوایە ســەرکردەیەکمان لە سەر ســەریەوە هەڵى کرد ئەویش پاش تەپاندنى (ســەدام) دوژمنە نەگریســەکەى کورد لە لایەن ئەمەریکاوە، پاش ئەوەى ســاڵانێک پێشــتر هەر ئەو ســەرکردەیەمان ئەو ئاڵایەى خســتە ژێر زنجیرى تانکەکانى ئەو دوژمنەوە ئەویش لە کوێ لە پایتەختى کوردســتاندا و لە ناو پەرلەمانەکەیدا، کەواتە بە مەلا خەتێکەى ئەم زەمانە دەڵێین ئەمجارەیان ســەهوویت نە ئەو ســەرکردەیەى تۆ بانگەشــەت بۆ کرد لاى ئێمەى میللەت شــەرعیەتى ماوە و نە ئاڵاکەش پیرۆزى خۆى ماوە کە بە دەسـتى ئەو بەرزکرابێتەوە وپێشـتریش هەر ئەو خسـتبوویە ژێر تانکى دوژمنانى کوردەوە. دە پیرۆزت بێت نازناوى تازەت ئەى بەناو ڕۆشنفکر و دوکتۆرى ئەم ســەردەمەى کورد کە هەموو کورد لاى تۆ تاقمێکە و تاوانبارن چونکە کتێبەکانیان ســوتاندوویت ، دەرکەوت تۆ تەیرێکى گولى عاشق بە دارى ژەقنەبووتى، کورد هەتا کەســانى وەکوو تۆى تیا بێت نەک (هەگماتان) بەڵکوو هەلێر و دهۆک و ســلێمانیەکەشى لە دەســت ئەچێتەوە ، بۆیە لەمەولا نازناوى (مەلاى خەتێ) ى سەردەمى دیموکراسیت بە ســەردا ئەســەپێنین ، چونکە قەدەرى کورد وایە لە هەموو زەمانێکدا مەلا خەتێ یەکى بۆ زیندوو ئەبێتەوە.
ســلێمانى
7/8/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست