کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


قه‌ره‌یلان: ئه‌گه‌ر ئێران له‌وه‌ڵامی‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ ئێمه‌دا هێرشه‌كان ڕانه‌گرێت، كاره‌ساتی‌ گه‌وره‌ ڕو ده‌دات

Thursday, 07/05/2009, 12:00

1947 بینراوە


دوای‌ چالاكیه‌كه‌ی‌ گه‌ریلاكانی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان (پژاك)، كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌ تۆپ و فڕۆكه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێم و هه‌ر دوای‌ چالاكیه‌كه‌ی‌ ڕوانسه‌ر، موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی‌ كونسه‌ی‌ ڕێبه‌ری‌ كۆما جڤاكێن كوردستان له‌لێدوانێكی‌ نوسراودا داوای‌ له‌پژاك و ئێران كرد كێشه‌كانیان به‌ڕێگه‌ی‌ ئاشتی‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی‌ خۆی‌ پیشاندا كه‌ بكه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌ و رایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌ردولا له‌سه‌ره‌تادا هێرشه‌كانیان ڕابگرن، به‌ڵام جگه‌ له‌ پژاك، تائێستا ئێران جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌هێرشه‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌، هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی‌ فراوانتر له‌ جاران هێرشه‌كانی‌ چڕكردۆته‌وه‌.
موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی‌ كونسه‌ی‌ ڕێبه‌ری‌ كۆماجڤاكێن كوردستان له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌هێرشی‌ ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ هه‌رێم، وتی‌: پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ داوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌ستاندنی‌ چالاكیه‌كانی‌، به‌ڵام ئێران بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ له‌به‌رچاونه‌گرت.
له‌درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا قه‌ره‌یلان وتیشی‌: من هیوادارم ئێران به‌ئه‌رێنی‌ وه‌ڵامی‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ بداته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیشمان نه‌داته‌وه‌، له‌و باوه‌ڕه‌دام كاره‌ساتی‌ گه‌وره‌ ڕوبدات.
شایانی‌ وتنه‌ دوابه‌داوی‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ قه‌ره‌یلان، پژاك له‌لێدوانێكی‌ نوسراودا وه‌ڵامی‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ موراد قه‌ره‌یلانی‌ دایه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ تادێت هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم به‌رفراوان ده‌بن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)