کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئازادی........نان؟!!

Friday, 02/11/2012, 12:00



بۆپشگیری زیندانیه‌كانی باكوری كوردستان كه‌ بۆ ئازادی به‌ره‌ومه‌رگ هه‌نگاو ئه‌نین



چیتان دەوێ
داگیركەرانی نیشتمان ؟
بۆتێناگەن
ئیتر هەرگیز ئەم وڵاتە
نابیتەوە
شەوەزەنگ وتاریكستان،
لەبیرتان چوو
شۆڕشڤانەكانی ئێمە
بەرلە سی ساڵ
بەژنی خۆیان كرد بەمەشخەڵ
بۆ ئازادی دایانگیرسان،
لەبیرتان چوو
بەرخۆدانڤانانی ئێمە
بەرۆژوبون هەتا مردن
توڕیان هەڵدا
خواردن و خوادنەوەی زیندان!!
ئایا ئێستاش ئەتانەوێ
وەك ڕابردوو
شەرمەزارو رسوا تربن
لەبەرچاوی هەموجیهان؟!!
ئیتر بەسە
خۆگێل كردن ومل هوڕی
جارێكیتر ئیرادەی گەل
تێك ناشكێت
بەكۆت وبەندوئەشكەنجەو
ستەمكارەكانی زیندان!!
دڵنیابن ئیتر هەرگیز
ئازادی شكست ناهێنێ
لە هەمبەر نان؟!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە