کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سه‌فه‌رێک له‌ ئاوابوون و ته‌نیایه‌ک له‌ گه‌ڕانه‌و.

Wednesday, 26/02/2014, 12:00

1218 بینراوە





دره‌نگ مه‌که‌..
زیاتر ئاڵوده‌ی سه‌مای ...
بێ هیوا بوون له‌ که‌ناری ده‌سته‌ وه‌ستان...
مه‌مکه‌ به مۆمێکی کوژاوه‌و ..
له‌ داگیرسانم له‌ نیوه‌ی..
عومر مه‌م وه‌ستێنه‌.
من هه‌میشه‌ سه‌فه‌ری عومرم ...
له‌ وێستگه‌یه‌کی خه‌یاڵ بوونی تۆدا..
ده‌ستی پێ ده‌کرد و ..
له‌ وێستگه‌ی باوه‌شی تۆدا ،،
ده‌هاته‌ کۆتا ئه‌و سه‌فه‌ره‌،
من هیشتا به‌ ئاوازی پر له‌ حوزنی..
رۆحی تۆ ...
ده‌چمه‌وه‌ به‌ر مه‌ستانه‌ی ئه‌و ده‌مانه‌ی،،
له‌ نێوانی من و تۆ دا،،،
شتێک هه‌بوو پێ ی ده‌وترا ..
قیامه‌ت و ،،،
ئه‌به‌دیه‌ت و ،،
قه‌ده‌ریه‌ت،،
بیرت نه‌چی .......
سه‌فه‌ری ئه‌و جاره‌م ،،
ڕێگایه‌کی بێ موحیبه‌ت و ،،
نزایه‌کی بێ ده‌ست نوێژ و ،،
هه‌ڵقرچانێکی ناخه‌ ،،
کاتێ ده‌مگه‌یه‌نێته‌ به‌ر ماڵی جادووه‌کانی عیشق لێره‌ ،
شه‌وی ئه‌وجاره‌م ...
بۆ ئه‌به‌دی ئه‌ستێره‌کی تیا هه‌ڵنایه‌ت،،
ئاسمانێک نیه‌ ...
مانگ بگرێته‌ باوه‌ش و ..
خه‌رمانێک نیه‌ به‌ ده‌وری په‌رچه‌می مانگ.
بیرت نه‌چێت،،
له‌ دۆزینه‌وه‌ی خۆت دا،.،
ته‌نیا قاپێک مه‌رگم ده‌وێ بۆ ئه‌و دڵه‌م ،،
له‌تێک له‌ وون بوونی خۆتا بده‌ به‌ من..
تا جارێکی تر بتوانم ..
پێوانه‌ی قیامه‌ت ته‌نیا بکه‌م ،،
شه‌و به‌ ڕووی ڕۆژه‌وه‌ شه‌قار به‌که‌م.
له‌ دۆزینه‌وه‌ی خۆت دا..
ئارامیه‌کیش به‌ من بده‌،،
هه‌ر هیچ نه‌بێ سه‌ده‌یه‌ک من..
له‌م ووڵاتی ئه‌شقه‌وه‌ ،،
بۆ ئه‌و ووڵاتی ئه‌شق سواڵـم بۆ چاوانت ده‌کرد.
لێت چاو نه‌بێت ئه‌گه‌ر ،،
له‌تێک له‌ میهرو ئارامیم لێت داوا کرد،
ئیستاش ئه‌و زه‌مه‌نه‌م لا شیرینه‌،،
کاتێ چاوی کات ژمێره‌کانم ده‌گرت و ،،
کاتی له‌ کات یاخی ده‌بووین،
کاتی له‌ هاتم ..
رێگام ده‌بـــڕی پر به‌ ئه‌مه‌ل..
ئیستاش ئه‌و ئاوازانه‌م لا پیرۆزه‌،،
کاتی به‌ مه‌ستیه‌وه‌..
له‌ ده‌می تۆ ده‌هاتنه‌ ده‌ر،،
ئیستاش،،
ئه‌و نه‌فه‌سه‌ ده‌مژێنێ ،،
که‌ له‌ ووڵاتی ساردی تۆ..
ده‌رگا به‌ درگا دێن و ..
تا ده‌گه‌نه‌ سیه‌کانم ..
وا ده‌بینم و لێم دیاره‌،،
له‌ لقی دره‌ختی قه‌ده‌ره‌وه‌..
هه‌ڵده‌ورێن ،،گه‌ڵا گه‌ڵای خۆزگه‌کانم..
ده‌یڵێمه‌وه‌،،،،
له‌ دۆزینه‌وه‌ی خۆت دا..
ئارامیه‌کیش به‌ من بده‌،،
هه‌ر هیچ نه‌بێ سه‌ده‌یه‌ک من..
له‌م ووڵاتی ئه‌شقه‌وه‌ ،،
بۆ ئه‌و ووڵاتی ئه‌شق سواڵـم بۆ چاوانت ده‌کرد.
چونکه‌ ئازیز،،
جارێکی تر نابینه‌وه‌ ئه‌و تراژدیایه‌ی ئه‌شق..
کاتێ من مه‌ست و تۆش هه‌ر مه‌ست ..
گله‌یمان له‌ ژیان و قه‌ده‌ر ده‌کرد.






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)