پارتی خهریکی گهندهڵیهکی تره بە ناوی پێشمەرگەی گوڵانەوە
Monday, 19/11/2012, 12:00
پارتی دیموکراتی کوردستان بەنیازە پارە بەناوی پێشمەرگەی گوڵانەوە که نزیکهی (20 30) ملیۆن دینار بدات بە چەند کەسێک و لیژنیک دروست کراوە بۆ ئەم مەبەستە
کە لە چەند کەسێک پێک هاتون لەوانەش (حسێن مام حسن ، احمد مارەدوی ، مەلا گڕوێی ئەیلو ، مەلا احمد (مەلا مەسینە)، شەریفە درێژ)
بەڵام ئەمانە بەس خزم و کەس و کاری خۆیان نوسیوە و بە پارە بۆ کۆمەڵێک کەسیان کردوە کە پێشتر جاش بوون و دەستیان هەبوو لە ئەنفال ، کە بریتین لە جاشەکانی (حاجی علیستە ، هەمزاغا ، بابەکر وسو ، عریف بابکرد)هەر ئەم لیژنەیە بە پارە بۆ دوو کەسیان کە کوڕ و باوکێیان کردوە و کورەکە لە کاتی شۆرشی گوڵان تەنیا تەمەنی دە ساڵ بووە ، کردوویانە بە پێشمەرگەی گوڵان و سوود مەند بووە!!
کەسانێک هەن مولیدیان سەروی 1980 و بە پارە بۆیان کراوە
لە هەمان کات دا چەندین پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان هەیە ، بەهۆی ئەوەی کە خزمی ئەم بەرپرسانە نین بێبەش کراون و حیسابیان بۆ ناکەن ، چاوەروانی بەڵگی زیاتربن سەبارەت بەم لیژنە و ناوی ئەوانەی سود مەند بوون ، کە بەشی زۆریان جاش و خۆفرۆش بوون لە سەردەمی شۆڕشی گوڵان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست