کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومه‌تیكی پاله‌وان

Saturday, 05/10/2013, 12:00


حكومه‌تی سوالكه‌ر یان میلله‌ت به‌خیو كه‌ر لیره‌و له‌وئ ده‌ی بیستین له‌ حكومه‌تی كوردستان دایمه‌ وه‌ك پاڵه‌وان باسی خۆی ئه‌كات و به‌ شانی و بانی خۆی خزمه‌ت كردنی خه‌لك رۆژانه‌ ده‌یان جار دوباره‌ی ئه‌كه‌نه‌وه‌ و وه‌ك منه‌تیك ئه‌یه‌نه‌وه‌ به‌ رووی خه‌لك .. وه‌ك بلئ خیر ئه‌كه‌ن به‌خه‌لك .. قسه‌ی من لیره‌دا باسكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت و كه‌مو كوریه‌كانی به‌ گشتی نیه‌ .. ئه‌مه‌وئ تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر یه‌ك لایه‌ن ئه‌ویش به‌شه‌ ناوه‌خۆیه‌كانه‌ هه‌موومان ئه‌زانین سالانه‌ له‌گه‌ل كرانه‌وه‌ی ده‌رگای زانكۆ به‌رووی خوینكاراندا كۆمه‌لئ كیشه‌و گرفتیش باوه‌ش بۆ خوینكاران ئه‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت خوینكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان انجا هه‌ر له‌نه‌بونی كاره‌با ئاو ژووری بیویست بگره‌ بجوكترین خزمه‌تگوزاری بۆخوینكاران نیه‌ باشه‌ كه‌ حكومه‌تیك نه‌توانئ به‌لایه‌نی كیم ژیانیكی پیویست بۆخوینكارانی دابین بكات ئایا ره‌وایه‌ پئی بوتریت حكومه‌تی خه‌لك؟؟به‌لام نا كه‌ مناله‌كانی خۆیان له‌ خۆشترن شوین و باشترین و له‌كه‌مترین شتی بجوكا بئ به‌ش نه‌بن ئیتر چ ده‌ربه‌ستن به‌ منالی خه‌لكی چ گویان له‌وه‌یه‌ منالی خه‌لكی چۆن و به‌ چ شیوازیك ئه‌ژیت ئه‌وان 5 خوینكاریان كردۆته‌ ژوریكه‌وه‌ بئ گویدانه‌ ته‌نها خویندنی ئه‌و خوینكارانه‌ ئایا چاوه‌رئی چی له‌و خوینكارانه‌ ئه‌كه‌رئ له‌كاتیكا زانستیكی وا فیر نابن سودیان بۆ خودی خۆشیان هه‌بیت له‌گه‌ل ئه‌و په‌ری ریزما بۆ خوینكاران به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌قیقه‌تیانه‌ له‌وڵاته‌كه‌ی منا!!! كه‌ شوینیك نه‌بئ بۆ سه‌عی ئارامیه‌ك بۆ میشكی خوینكاره‌كانمان ئه‌ی زانست بخه‌نه‌ كوئ؟؟!!له‌هه‌مووی سه یرتر له‌ولاته‌كه‌ی ئیمه‌یا كه‌ به‌به‌لگه‌ی عاشا هه‌لنه‌گره‌وه‌ لامه‌ ئه‌ویش كرینه‌وه‌ی شته‌ به‌خوینكاران بیستم له‌ یه‌كئ له‌ داخیلیه‌كان موكویتیك ته‌نها به‌شیكی بجوكی سوتاوه‌ یانیش ته‌نها شیوه‌ی تیك چوه‌ موكویتیان به‌ خوینكاران كریوه‌ته‌وه‌ به‌ بروای ئیوه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ سوالكه‌ر نیه‌ شایه‌نی خیر پئ كردن نیه‌ ؟؟؟ ئه‌وه‌ له‌ سوتانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و نه‌بونی مه‌رجی ته‌نروستی هه‌ر باسی مه‌كه‌ن ج مه‌زهه‌له‌یه‌كه‌ ... كاتیك یه‌ته‌ سه‌ر باسی خوینكاران و لاوان ئه‌وا كۆمه‌لئ نوینه‌رمان بۆ راست ئه‌بیته‌وه‌ سه‌دان قسه‌ی بریقه‌دار ئه‌كات خۆش له‌وه‌ش دایه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌ش ده‌كه‌ن ته‌نها مندالن ئیوه‌ بیستوتانه‌ كه‌ كوره‌كه‌ی نیجیرفان بارزانی به‌نوینه‌رایه‌تی لاوانی كورد به‌شداری له‌ كۆنفرانسیك داكرد جی وت؟له‌و كۆنفرانسه‌دا ئیدریسی‌ كوڕی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ وتارێكدا به‌ناوی‌ حكومه‌ته‌وه‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ خسته‌ڕو كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاواره‌كانی سوریا و منداڵان و توێژه‌كانی دیكه‌ ئه‌نجامی‌ داوه‌. ئایا بۆ پرۆژه‌ بۆ ئاوه‌راكانی سوریا هه‌یه‌ جیگه‌ بۆ ئیمه‌ نیه‌ ؟؟وه‌الله ئه‌سله‌ن ئیمه‌ ئاواره‌ین له‌ولاته‌كه‌ی خۆمان باشه‌ ئیمه‌ش ناكرئ یانیش حه‌رامه‌ وه‌ك كوره‌كه‌ی به‌ریزنیجیر بارزانی له‌ خۆشیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌مان به‌شداربین یان ئیمه‌ لاو گه‌نجی ده‌ره‌جه‌ 2ین بۆچی منالیك خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو پاره‌بیت بئ ئه‌وه‌ی بزانین له‌كوئی هیناوه‌ كه‌ چی ده‌رماله‌ی ئیمه‌ 60.000هه‌زار بیت جاری وایه‌ هه‌ر ناشی ده‌ن ..باهه‌موان بزانن ئمه‌ش ئاوارین وه‌ك ئاوه‌ری سوریا ئیمه‌ له‌ شوینو خاكو چیگه‌مان ئاواره‌ین باشه‌ حكومه‌ت تۆ ژیانی دانیشتوانت خۆش كه‌ بهیله‌ وه‌ك مرۆف بژین انجا كیشه‌ نیه‌ ئه‌توانی مه‌سره‌فی ئیران یان توركیا بكیشیت ئیمه‌ نالین هاوشانی منالی به‌ربرسه‌كان بژین جونكه‌ ئه‌وه‌ مه‌حاله‌ وه‌ك جۆن تاریكی شه‌و بۆ رۆزو روناكیه‌كه‌ی رۆژ بۆ شه‌و مه‌حاله‌ به‌لام هه‌ر هیج نه‌بئ ژیانیكمان شایسته‌ به پاره‌ی نه‌وته‌كه‌مان بۆ دابین كه‌ن
 هاوڵاتییەک : رۆژ عبدالله

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە