پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پێداگری بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بۆچی؟!
Friday, 30/01/2009, 12:00
2089 بینراوە
به‌ر له ده‌ست پێ کردنی ئه‌م باسه، ته‌ئکید کردنه‌وه له سه‌ر یه‌ک خاڵ به پێویست ده‌زانم که پێم باشه له سه‌ره‌تادا باسی بکه‌م و بۆ تێگه‌یشتن له‌م خاڵه چه‌ند نمونهێکیش دێنمه‌وه، ئه‌ویش نیشاندانی ته‌عه‌سوبی بێ جێگه‌یه له سه‌ر ڕێکخراوه و حیزب و ئه‌وه‌ی که هێندێک که‌س له خۆڕا خوێنیان تێکه‌ڵ به ڕێکخراوه‌ێک ده‌که‌ن و تا کۆتایی ته‌مه‌نییان له گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخراوه به هه‌مو ئاڵ و گۆڕه فیکریه‌کانیه‌وه ده‌ڕۆن!
هه‌مومان ده‌زانین که ڕێکخراوه‌ی سیاسی و بگره کۆمه‌ڵایه‌تیش به پێی به‌رژه‌وه‌ندی دواڕۆژی خۆی واته حیزبه‌که‌ی سیاست ده‌کات و تاکتیک و بگره بیر و بۆچون و ستڕاتێژیشی ده‌گۆڕێت و ده‌شبێت بیگۆڕێت. ئه‌مه ته‌نانه‌ت له که‌ره‌سته و له مرۆڤیش‌دا هه‌ر سادیقه!! بۆ نمونه مرۆڤی کورد 10 تا 20 ساڵ له‌مه پێش به پێی ئاڵ و گۆڕی ناوچه‌کانی کوردستان و به‌ر قه‌رار بونی حکومه‌تی به‌عس له ئێراق و نه‌هاتنه ئارای شه‌ڕی کووه‌یت و ئه‌مانه، بیر و بۆچونیشی وه‌ک ئه‌و کات بو و داخوازیه‌کانی له خودموختاری تێ نه‌ده‌په‌ڕی، (ئه‌گه‌ر چی داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردستان له کۆماری کوردستاندا ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی بو و نه‌ک خودموختاری...!) ئه‌مڕۆکه به‌ڵام بیری سه‌ربه‌خۆیی هاتۆته ئاراوه، که‌واته ئاڵ و گۆڕێکی زۆر هاتۆته پێشه‌وه! نمونه‌ێکی دیکه که‌ره‌سته‌یه، بۆ نمونه کامپیوتر و کۆمپاتیبیلیتێت نه‌بون و یا به‌یه‌ک نه‌خواردنی که‌ره‌سته‌ی کۆمپیوتری کۆن و نوێ به یه‌کتر! له بیرمه یه‌که‌م جار له ساڵی 96ی زایینی که بومه خاوه‌نی کۆمپیوتر، ئه‌و کات ویندۆزی 3.1 مۆدێڕن بو و هارددیسکی کۆمپیوتره گه‌وره‌که‌م ته‌نیا نیو گێگا بایت جێگای هه‌بو که ئه‌مڕۆکه کارتی ههندیهکهی ده‌ستم که به قه‌ده‌ر ته‌نیا نینۆکی قامکی بچکۆله‌ی ده‌ست ده‌بێت، 16 جار گه‌وره‌تر یا خۆ جێدارتره، و ئه‌وکات هێشتا ماوسیش تازه ده‌هاته ناو بازاڕ و ئه‌مه ئه‌و کات ته‌کانێکی گه‌وره بو و دواتر ویندۆزی 95 که هاته بازاڕ، ئه‌من ئاره‌زوی کڕینی ئه‌و ویندۆزهم بو و ئارهزوهکهم له ویندۆزی 95 تێ نه‌ده‌په‌ڕی، بۆ ئه‌وه‌ی که ویندۆزیتر نه‌بو و دوای 3 ساڵ ویندۆزی 98 هاته بازاڕه‌وه که ئه‌ویش هه‌ر تهحهولێکی گه‌وره بو. ئه‌و کات ئینتێڕنێتیش تازه ده‌فڕۆشرا به خه‌ڵک و فایر تاڵک که مۆدێلی کۆنتری پاڵتاڵکه باو بو و من له هه‌مو جیهاندا ته‌نیا 15 فارسم له فایرتالکدا ده‌ناسی و هێشتا کورد فایرتالکی که‌شف نه‌کردبو، زۆریشیان به‌دوادا ده‌گه‌ڕام به‌ڵام نه‌بون!! هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نمونانه بۆ ئه‌وه‌یه که بڵێم ئاڵ و گۆڕ دایمه به ڕێوه‌یه و ئه‌مڕۆکه ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه زۆر به شیده‌ت به‌ره‌و پێش ده‌چن. ئه‌مڕۆکه لاپتۆپی 1 تێڕا بایت که ده‌کاته 1000 گیگا بایت هاتۆته بازاڕه‌وه!
که‌واته گه‌لینه هه‌م ڕێکخراوه و هه‌م مرۆڤ و هه‌م که‌ره‌سته له ئاڵ و گۆڕی فیکری و نوێبونه‌وه‌دان. بۆیه پێویسته که مرۆڤ خۆی له‌گه‌ڵ کات و سات و بگره ڕێکخراوه‌ش بگونجێنێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که فورسه‌ت ته‌ڵه‌ب یا ئۆپۆڕتۆنیست بین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیی خۆمان، به‌ڵکو ئۆپۆڕتۆنیست بین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له لێقه‌وماوه‌که‌مان و بۆ ئامانجی دواڕۆژمان. له ناو هه‌ر ڕێکخراوێکدا که کار و چالاکی ده‌که‌ین، پێویسته که هه‌وڵی بردنی ئه‌و ڕێکخراوه به‌ره‌و نوێ بونه‌وه بده‌ین و ده‌بێت ڕیکخراوه له گه‌ڵ ڕۆژگاردا کۆمپاتیبیل بێت و کات و سات و زه‌مه‌نه‌کان به ستڕاتێژیهکان و دروشمه‌کان بخۆن، مه‌خابن ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتو نه‌بوین و ڕێکخراوه‌که به سه‌رماندا زاڵ بو، ئیتر خۆ ئایه‌ت نیه که ده‌بێت له‌گه‌ڵی بمێنین و خوێنمان له گه‌ڵ خوێنی تێکه‌ڵ که‌ین، پێویستیش ناکات که ڕێکخراوه‌که له‌ت له‌ت که‌ین یا توشی ئینشیقاق و ئینشیعابی بکه‌ین، به‌ڵکو زۆر به ساکارانه ڕێکخراوێکی نوێ و کۆمپاتیبڵ به دروشم و بیر و بۆچونی خۆمان و ئه‌م کات و ساته په‌یدا که‌ین و له‌وێدا درێژه به خه‌باتمان بده‌ین، به‌ڵام له گه‌ڵ ڕێکخراوی نوێش ته‌نیا ئه‌وه‌نده خوێنمان تێکه‌ڵ بێت که ئه‌م ڕێکخراوه‌ش ئاڵ و گۆڕ له ناو خۆیدا پێک دێنێت و له گه‌ڵ ڕۆژگار خۆی نوێ ده‌کاته‌وه یا به زمانی کۆمپیوتر خۆی ئۆپ ده‌یت ده‌کاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوه که‌ره‌سته‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانج و ڕێکخراوه موقه‌ده‌س نیه، به‌ڵکو ئامانج موقه‌ده‌سه، با بۆ گه‌یشتن به ئامانج له هیچ فیداکاری و ئاڵ و گۆڕ و نوێ بونهوهێک سڵ نه‌که‌ین!
ئه‌سڵی مه‌تڵه‌ب
ده‌ڵێن ڕامیاریی (سیاسه‌ت) هونه‌ری مومکیناته و ڕامیار ئه‌و که‌سه‌یه که بتوانێت له ماست م‌و بکێشێته‌وه!
ده‌ڵێن ڕامیاری باش پێویسته له پێش هه‌مو شتێکدا دیپلۆماتێکی باش بێت و له شوێنی خۆیشیدا "بتوانێت" پشت له هه‌مو یا خۆ زۆربه‌ی به‌ڵێنه‌کانی پێشوی خۆی بکات و به‌ره‌و به‌رزایی و لوتکه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان هه‌ڵکشێت! ده‌ڵێن که هه‌م ڕێکخراوه و هه‌میش سیاسه‌ت که‌ره‌سته‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانج و هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌شدا ئامانج که‌ره‌سته ته‌وجیه ده‌کات یا به شێوه‌ێک دهیقهبڵێنێت. که‌واته به پێی ئه‌م وتانه، مادام ئامانجێکی پیرۆز له به‌ر ده‌مدا بێت، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ده‌توانڕێت له هه‌مو ڕێگاێکهوه و به هه‌مو شێوه‌ێک بۆ لوتکه هه‌وڵ بدرێت! ئایا ئه‌مه ڕاسته؟
هه‌مومان ئه‌م وتانه ڕۆژانه له‌م لاو لا ده‌بیستین یا ده‌خوێنینه‌وه و به کرده‌وه‌ش ده‌بینین که زۆر له ڕامیارانی جیهان ئه‌م یا ئه‌و تاکتیک به کار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه تایبه‌تیه‌کانی ڕێکخراوه‌که‌یان یا خۆ وڵاته‌که‌یان و حکومه‌ته‌که‌یان بپارێزن و یا پێی بگه‌ن. ئه‌مڕۆکه جیهانی سیاسه‌ت، به زۆرینه جیهانێکی سه‌رمایه‌داری و لیبڕالیه و ئه‌م هزر و مۆدێلانه‌ش دوای ڕوخانی بازاڕی ده‌وڵه‌تی سوسیالیستیی، ئه‌مڕۆکه بره‌وه و زاڵی ناو بازاڕی ڕامیاریین!
نکۆڵی له‌وه ناکرێت که لیبڕالیزم ده‌ستکه‌وتێکی گرنگی مرۆڤایه‌تیه و ڕێنێسانسی دوای سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست له ئوروپا و ڕۆژئاوا به له دایک بونی فه‌لسه‌فه و هزری لیبڕالیزم و مه‌رگی دواکه‌وتوویی و ئیرتیجاعی که‌نیسه، هاته ناو ژیانی مرۆڤه‌وه. ڕێنێسانس شۆڕشێکی ژیریایی مرۆڤایه‌تیه و په‌یام هێنه‌ری سه‌ربه‌ستیی بۆ مرۆڤه‌کان بوو. سه‌ربه‌ستیی تاک، ئه‌و گوناهه‌ی که تا به ئه‌مڕۆکه‌ش ئایین نه‌ی به‌خشیوه، موژده‌ی پێشکه‌وتن و به‌رفراوان کردنه‌وه‌ی ژیریی مرۆڤ و گه‌یشتن به تێکنۆلۆژیای خێرا و مۆدێڕن و ئه‌مڕۆیی بۆ مرۆڤ به دیاری پێ بو! سه‌ربه‌ستیی تاکه که‌س ئه‌م دیاریه به نرخه‌ی لیبڕالیزم، فیراخی باڵ به مرۆڤ تا ئه‌و په‌ڕی خۆ ناسین، ده‌به‌خشێت! مرۆڤ خاوه‌نیی ژیرییه و ژیریش زیاتر له سه‌ربه‌ستییدا خونچه و پاشانیش گوڵ ده‌کات. له زانستی ڕهوانکاوییدا مرۆڤایه‌تیی به‌م ئاکامه ده‌گات که، هیچ مرۆڤێک له ژێر سه‌رکوتدا، له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه دا، له ژێر به‌رته‌سک کرانه‌وه‌ی ئازادیهکانییدا، له ژێر قه‌ده‌غه و مهمنوعدا، ناتوانێت گه‌شه بکات، به پێچه‌وانه ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ توشی نه‌خۆشی نه‌فسیی و ده‌رونیی و سه‌ر لێ شێواویی ده‌بێت.
مافیی مرۆڤ یه‌کێکی تر له ده‌ستکه‌وته‌کانی فه‌لسه‌فه و هزری لیبڕالیزمه و زانایان و بیرمه‌ندانی ئه‌م فه‌لسه‌فه ده‌گه‌ن به‌و ئاکامه‌ی که مرۆڤه‌کان به ده‌ر له‌وه‌ی که جنسییان چیه و ڕه‌نگیان چۆنه و له کوێ له داییک بونه و ئایینیان چیه، هه‌مویان یه‌کسانن و هه‌موشیان خاوه‌نی مافن و هیچ که‌س و ده‌وڵه‌ت و حیزب و ڕێکخراوێک بۆی نیه مافه‌کانیان له ژێر کارتێکه‌ری هیچ ئایین و بیر‌و و باوه‌ڕێکدا پێشێل بکات. هه‌ر وه‌ها مرۆڤه‌کان له ده‌ربڕینی بیر و باوه‌ڕیاندا ئازادن و پێویسته که به بێ ترس له کوشتن و گرتن و تێرۆر، بنوسن و هونه‌ریان بنوێنن و باوه‌ڕه‌کانیان بدرکێنن. ترس خستنه ناو دڵی مرۆڤه‌کانه‌وه یه‌کێک له پێشێل کاریه هه‌ره گرنگه‌کانی مافی مرۆڤه و به واتاێکی تر ئه‌و حکومه‌ت و ڕێکخراوانه‌ی جێگای ترسن و مرۆڤ ناوێرێت سه‌ره ڕای هه‌ڵه‌کانیان ڕه‌خنه‌یان به چاودا بداته‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات دار نه‌بن، ته‌نیا به شێوه‌گه‌لی جۆراو جۆر چاوت لێ بز ده‌که‌نه‌وه و تهردت ده‌که‌ن و تێرۆری که‌سایه‌تیت ده‌که‌ن، سبه‌ی ڕۆژ به‌ڵام که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بو ده‌بنه هه‌ر ئه‌و دیکتاتۆڕه‌ی که ئه‌مڕۆکه خۆیان به گژی‌دا ده‌چنه‌وه!! ئالێره‌دا ده‌گه‌ینه‌وه سه‌ر وته‌کانی سه‌ره‌تا که هێندێک ڕامیار، کاتێک که به‌رژه‌وه‌ندیه‌که‌ی خۆی یا ڕێکخراوه‌که‌ی یا خۆ حکومه‌ته‌که‌ی که‌وته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌وجار پشت له به‌ڵێنه‌کانی پێشوی ده‌کات و ڕو له به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌وڵ به‌ره‌و لوتکه ده‌دات و ڕهخنهگرانیی سه‌ر ڕێگاشی ناتوانێت ته‌حه‌مول کات. ئه‌م جاره‌یان ئیتر کۆمه‌ڵگا ئاره‌زوی دیکتاتۆڕی پێشوی ده‌کاته‌وه و ڕه‌حمه‌ت بۆ گۆڕی ماڵ دزی یه‌که‌م ده‌نێرێت!
ئه‌من له باس کردن له لیبڕالیزم و مافیی مرۆڤ و سه‌ربه‌ستیی تاکه که‌سه‌کان له‌م بابه‌ته‌دا به ته‌مای پێکانی مهبهستهکانمم که بۆچی پاڕتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به هه‌مو توانا و هێزیه‌وه پیداگری له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌کاته‌وه و بۆچی بۆ پێکانیی مهبهستهکانیی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌ی، هزری لیبڕالیزم دێنێته ناو کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه؟ کۆمه‌ڵگای کوردستان له ڕابردودا زۆرتر له ژێر کارتێکه‌ری بلۆکبهندیهکانی ڕۆژهه‌ڵات و خوێندنه‌وه‌ی له سه‌ر بیرۆکه‌ی چه‌پ و سوسیالیستیی بوه، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه له ڕابردودا له کوردستان هزری لیبڕالیزم دایمه نه‌فی کراوه‌ته‌وه و پاڕلهمانتاریزم و لیبڕالیزم به خراپترین شێوه ته‌حریف و ناشیرین کراوه! له کاتێکدا که چه‌پی ده‌وڵه‌تی خۆی له هێندێک بواردا وه‌ک دێمۆکڕاسی و ئازادیه‌کان سه‌رمه‌شقی له لیبڕالیزم وه‌رگرتوه، به‌ڵام به مه‌منوع کردنی خاوه‌ندارێتیی و هه‌روه‌ها به به‌هێز کردنی سه‌یته‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت به سه‌ر خه‌ڵکدا و به مه‌جبور کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ په‌یڕه‌وی کردن له سینتڕالیزم و مه‌رکه‌زیه‌ت به کرده‌وه هه‌وێنیی ئه‌سڵیی ئازادیی و سه‌ربه‌ستیی کۆمه‌ڵگا و تاکه که‌سه‌کان پێشێل ده‌کات. لێره‌دا خۆ به خۆ به‌م ئاکامه‌ش ده‌گه‌ین که چه‌پ توشی دووگانێگیی یا خۆ تهناقوس ده‌بێت کاتێک که باسی دێمۆکڕاسی و ئازادیی دینێته پێشه‌وه و هاوکات پارێزگاری له مه‌رکه‌زگه‌رایی و سینتڕالیزم ده‌کات. دێمۆکڕاسی به مانای حکومه‌تی خه‌ڵک به سه‌ر خۆیدایه و ڕۆڵ و نه‌قشی حکومه‌ت له بڕیارداندا که‌م ده‌کاته‌وه یا خۆ نای هێڵێت، له حاڵه‌تێکدا که سینتڕالیزم و مه‌رکه‌زگه‌رایی به مانای ئه‌مه‌یه که حکومه‌ت بڕیار ده‌دات و خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا پێویسته که بڕیاره‌کانی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به ڕێوه به‌رن و ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته چه‌په زۆر ئازادیخوازیش بێت، که ناتوانێت ببێت، له باشترین حاڵه‌تدا ئیزن ده‌دات به خه‌ڵک که بڕیاره‌کان به چاک یا خراپ به‌رنه پێشه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا مافی ڕه‌خنه‌گرتنیان هه‌یه و به‌س! ئه‌گینا مافی ڕه‌خنه گرتنیشیان نیه و به پێچه‌وانه‌که‌ی له گه‌ڵ گرتن و کوشتن و هه‌ڕه‌شه ڕوبه‌ڕو ده‌بنه‌وه، هه‌ر وه‌ک حکومه‌ته چه‌په‌کانی ئێستای کۆریای باکور و کوبا و وێنێزۆئێلا و هتد... و هه‌روه‌ها له ڕابردودا یوگوسلاوی کۆن و شۆڕه‌وی کۆن و ئیتالیای کۆن و به گشتیی وڵاتانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات!
سه‌ربه‌ستیی سه‌ره‌تایی ترین مافی هه‌ر کۆمه‌ڵگا و هه‌ر مرۆڤێکه و ته‌نیا ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و ئه‌و مرۆڤه سه‌ربه‌سته که له ترس‌دا ناژی! ترس گه‌وره‌ترین پێشێلکاری مافه. هه‌ر مرۆڤێک له هه‌ر شوێنێک له‌م جیهانه‌دا که ده‌ژی ته‌نیا کاتێک سه‌ربه‌سته که هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر نه‌بێت. مرۆڤ پێویسته بتوانێت بنوسێت و بخوێنێت و هه‌ر ئایینێک پێی باشه خۆی په‌سه‌ندی کات یا خۆ له بێ ئایینی‌دا بژی، کاتێک له سه‌ر ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییانه که‌س هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌کرێت، که‌واته ئه‌ویش ناترسێت! وه‌ها کۆمه‌ڵگاێک ده‌توانێت بڵێت ئێمه ئازادین.
کوردستان وڵاتێکی پارچه پارچه کراو و داگیر کراوه. له کوردستان خه‌ڵک له ترس‌دا ده‌ژین، له کوردستان خه‌ڵک نا‌وێرن به ئاشکرا بیر و باوه‌ڕ و بۆچونه‌کانیان ده‌رببڕن. له کوردستان خوێندن به زمانیی زگماکی نیه، له کوردستان ڕه‌خنه له حکومه‌ته‌کان کایه به ژیانه، له کوردستان سیاسه‌ت ته‌نیا له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته و بۆ ده‌سه‌ڵاته، بێجگه له‌وه ده‌ربڕینی بیر و باوه‌ڕی سیاسی به مانای گرتوخانه و سیاچاڵ و کوشتن و بڕینی زمان و باسی سه‌ره! گه‌لی کوردستان ته‌نیا به گۆڕینی ئه‌م حکومه‌ت و ئه‌و پاشا و ئه‌و ده‌سه‌ڵات و فڵانه حیزبیش هه‌ر ناتوانێت گه‌لێکی سه‌ربه‌ست و ئازاد بێت، بۆ ئه‌وی که خاکی به ده‌ست خۆیه‌وه نیه، به‌ڵکو له توره‌که‌ی فارس و تورک و عه‌ڕه‌ب کراوه!! حکومتی فارس و تورک و عه‌ڕه‌بی دێمۆکڕات و ئاشتیخوازیش، ئه‌گه‌ر له سه‌ر کار بێت یا بێته سه‌ر کار، گه‌لی کوردستان دیسانیش سه‌ربه‌ست نیه، بۆ ئه‌وی که ناتوانێت بۆخۆی مافی خۆی دیاری بکات، به‌ڵکو ئه‌وه که‌سانی دیکه‌ن که مافی خۆیانیش و هیی ئێمه‌ش دیاری ده‌که‌ن. له کورده‌واریدا به‌مه ده‌ڵێن ماڵی خۆم بۆ خۆم و هیی تۆش وه‌ک هه‌ڵوا ده‌خۆم!
کاتێک باسی پێکه‌وه ژیانی فیدڕاڵی دێته پێشه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش عوزری خراپتر له به‌هانه‌یه و نه ته‌نیا مافی مرۆڤی کورد به ده‌ست ڕێکخراوی سیاسی کورده‌وه به هاوکاری گه‌لی باڵا ده‌ست و زلهێزی ده‌ره‌کی پێشێل کراوه و ده‌کرێت، به‌ڵکو هه‌رگیزا و هه‌رگیز ئازادی و سه‌ربه‌ستیی به دیاری بۆ کورد پێ نیه، به‌ڵکو ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی "لانیی که‌می" چه‌ند لایه‌نێک ده‌پارێزرێت و گه‌لی کوردستانیش ئاڵ و گۆڕێکی ئه‌و تۆی نه له باری سیاسیه‌وه و نه له باری دێمۆگڕافی ناوچه‌ییه‌وه و نه له باری ئابوریه‌وه که شاڕه‌گی ژیانی کورده، نه‌کردوه. کورد له فیدڕالیزمدا ته‌نیا پاسه‌وانیی له مه‌رزه‌کانی وڵاتی باڵا ده‌ستیی پی سپێردراوه و کراوه‌ته مه‌ئموری کۆ که‌ره‌وه‌ی ماڵیات و زه‌ڕیبه بۆ وڵاتیی باڵاده‌ست و له‌م ناوه‌شدا هێندێک له کورده‌کان که ڕۆڵی کلیلی و حه‌ساس بۆ حکومه‌تی باڵاده‌ست له ناوچه‌که ده‌گێڕن، به نان و نهواێک ده‌گه‌ن و ده‌بنه‌وه سه‌رمایه‌دار و خان و ئاغاکانی جاری جاران و گه‌لی کوردستانیش پێویسته که درێژه به ژیانی کۆیله‌تی خۆیان بده‌ن و مافی ده‌ربڕینی ڕه‌خنه‌شیان له خان و ئاغاکان نیه!!
له لاێکی دیکه‌وه ئه‌م جۆره پێکه‌وه ژیانیی فیدڕاڵیه نه هه‌ڵبژێردراوی گه‌لی کوردستانه و نه له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و هه‌مه‌لایه‌نه‌دا ده‌نگی پێ دراوه، به‌ڵکو ئه‌مه نوسخهیی پێچراوه‌ی گه‌لی باڵا ده‌ستی داگیر که‌ری کوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌بادا وڵاته چل تیکه‌که‌ی ئه‌و له‌ت له‌ت بکرێت و پێویسته عه‌زه‌مه‌ت و گه‌وره‌ییه سیناعیهکهی ئه‌و وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه و منی کوردیش هه‌تا هه‌تایه نه‌توانم پاسپۆڕتێکی کوردستان بخه‌مه گیرفانم و هه‌رگیز نه‌توانم هۆویهتم له شوێنێک باس بکه‌م که کوردستانیم، به‌ڵکو وه‌ک ئێرانی و تۆرانی و ئه‌مانه بناسرێم و هه‌رگیز نه‌بمه خاوه‌نی خاک و وڵات و نیشتمانی خۆم و هه‌رگیز بۆخۆم مافی دواڕۆژی خۆم نه‌توانم به ده‌ستیی خۆم و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆم دیاری بکه‌م، به‌ڵکو له به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌ر مافیی منیش بدرێت یا نه‌درێت!
با ئه‌مه‌ش له قه‌ڵه‌م نه‌که‌وێت که له کاتی به‌شداری دانی کوردیش له پاڕله‌مانی حکومه‌تی داگیرکه‌ری فیدڕاڵ به شێوه‌ی پێکه‌وه ژیانی زۆره‌ملی، به هۆی له که‌مینه بونی کورددا و له زۆرینه بونی ئه‌و، هێشتا کورد بڕیار ده‌ر نابێت به‌ڵکو دایمه مه‌ئموری به‌ڕێوه بردنی بڕیاره‌کانی زۆرینه ده‌بێت.
هه‌مو ئه‌مانه به جێگای خۆی، ئه‌وجار دروست کردنی هێزی میلیشیای داگیر که‌ر له ناو شاره کوردیه‌کاندا و کڕینی کورد و کردنیان به جاشی حکومه‌تی فیدڕاڵ، وه‌ک نمونه‌ی ئیسنادی نوری مالیکی، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا پیلانێکی نوێ و مه‌ترسیێکی نوێیه بۆ دروست کردنیی شه‌ڕی کورد به کورد و دیسانه‌وه دوپات بونه‌وی مێژوی خۆ خۆری کورد به ده‌ستی خۆی و له ناو خۆییدایه، که له مێژوی کورددا وینه‌یان که‌م نیه!!
که‌واته مافی مرۆڤی کورد هێشتا به چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه و گه‌لی کوردستان نه ئازاده، نه سه‌ربه‌سته، نه سه‌ربه‌خۆیه، نه مافی دیاری کردنی چارهنوسیی خۆی هه‌یه و ته‌نیا کۆمه‌ڵێکی بچکۆله‌ی هه‌ل په‌ره‌ستی کورد به نان و نهواێکی باش ده‌گه‌ن له سه‌ر حیسابی گه‌لی کوردستان و کاتیی خۆیشی کوردستان هه‌ر به هۆی هێندێک هه‌ل په‌ره‌سته‌وه، که خۆیان خۆیان کردۆته خاوه‌نی ئه‌و گه‌له، و بۆ گه‌یشتن به نان و ماڵێکی باش، له‌ت له‌ت و پارچه پارچه کرا و ئێستا نیزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده‌یه کورد وه‌ک خۆی به ژێر ده‌سته‌یی و خاک داگیرکراوه‌یی و بێ نیشتمانیی و بێ ده‌سه‌ڵاتیی و بێ ماف و بێ کڵاو ماوه‌ته‌وه!
له به‌ر هه‌مو ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئاڵا هه‌ڵگریی دروشمیی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه و پێی وایه که کاتیی ئه‌وه هاتوه که ئیتر ئێمه‌ی کورد به ڕاشکاوانه داوای به‌ر حه‌قیی مافه ڕه‌واکانمان به‌رز بکه‌ینه‌وه و واز له هه‌ر چه‌شنه ڕێگا چاره‌ێکی نه گونجاو و دیاریی کراو له لایه‌ن زلهێزه‌کان و داگیرکه‌رانه‌وه بینین و بۆ خۆمان بڕیار بده‌ین که له دواڕۆژدا چیمان ده‌وێت و چۆنمان ده‌وێت و ئا به‌م شێوه خۆمان مافه‌کانمان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان دیاری بکه‌ین. حاشا له‌و ڕۆژ و کاته ساته‌ی که که‌سانیی دژه کوردی وه‌ک مالیکی و ڕه‌زا په‌هله‌وی و خاته‌می و عه‌بدوڵا گول و به‌شار ئه‌سه‌د و مه‌نسور حیکمه‌ت و هاونهوعهکانیان بڕیار بۆ ئێمه بده‌ن. کام یه‌ک له‌وانه به باوک و پێشکهسوهتهکانیشیانهوه ڕۆژێک له ڕۆژان به قه‌ده‌ر سه‌ره ده‌رزیێک باسی مافیی گه‌لی کوردیان کردوه تا دواتر بیکه‌ن؟ کامیان چاوییان به کورد به‌رایی هاتوه و دێت؟ بۆ نمونه مه‌نسوری حیکمه‌ت که مه‌لائیکه‌ته‌که‌ی ناویانه، تا نانیی کورد و په‌ناگای کوردی بو که‌ڵکی لێ وه‌رگرت و خواردی، ئه‌وجار هه‌م باقی نانه‌که‌ی برد و هه‌میش ناندانهکهی شکاند و دواتریش تا سه‌ره مه‌رگیش هه‌وڵی دوژمنایه‌تیی دا و له دوا مه‌رگیشی ده‌روێشه‌کانی ڕێگای ئه‌ویان درێژه پێ دا. ئاخر بابی بابه‌که‌م مه‌گه‌ر کورد بون چ گوناهێکه که تۆیش که هه‌مو ناوبانگت و سهروهتیی ماڵ و منداڵه‌که‌ت که ئه‌مڕۆ له ئاسایش‌دا ده‌ژین، مه‌دیونی کوردیی، چاوت به‌رایی ناێت، کورد به مافه‌کانیی خۆی بگات؟ کوا ئه‌و ڕێگایه‌ی تۆ ڕاسته، مادام ئه‌وه‌نده به قه‌ولی خۆتان نمه‌ک له حه‌رام بویی؟
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به هه‌مو توانا و وزه‌وه بیری سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی په‌ره پێ ده‌دات و له‌و په‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان و سه‌ربه‌ستیی بۆ گه‌لی کوردستان به‌رز ده‌کاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگه‌وازی هه‌مو کوردستانیێکی پڕ له هه‌ست و به‌رپرس له هه‌نبه‌ر مافی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کات که به ریزی هاوبیرانی خۆیان له‌م پاڕته‌دا په‌یوه‌ست ببن بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌م ئه‌رکه نیشتمانیی و ئینسانیه که سه‌ره‌تایی ترین مافی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ێکه له سه‌ده‌ی حازردا.
بۆ بون به هاوبیر و هاتنه ناو پاڕتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نه ته‌نیا دوژمنایه‌تیی گه‌لانیی دیکه پێویست نیه، به‌ڵکو خۆشویستنی هه‌مو که‌س وه‌ک مرۆڤ پێویسته و بۆ هێنانه دی مافیی ڕه‌وا و به‌ر حه‌قیی خۆمان، مافی هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ێکی دیکه پێشێل ناکه‌ین، به‌ڵکو ته‌نیا داوای مافیی ڕه‌وای خۆمان ده‌که‌ین و له‌م ڕێگایه‌شدا بۆ هه‌مو فیداکاریێک ئاماده‌ین. هاوکات مافی ڕه‌خنه گرتن و مافی دژایه‌تیی توندیی سیاسیی خۆمان بۆ زیاتر له 85 ساڵ داگیر کاری و پێشێلکاری و سه‌رکوت و جێنۆساید و ئه‌نفال و شیمیایی و کاولکاریی و دزین و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌که‌م و بێ سه‌ر و شوێن کردنی ئاسه‌واره فه‌رهه‌نگیی و کولتوریی و مێژوویه‌کانمان، ئه‌م مافه بۆ خۆمان به ڕه‌سمیه‌ت ده‌ناسین و بۆ ناساندنیان به خه‌ڵکی جیهان تێده‌کۆشین و هاوکات گه‌لی کوردیشیان لێ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه!
گه‌لی ئێمه‌ش وه‌ک هه‌مو گه‌لانی جیهان و وه‌ک فارس و تورک و عه‌ڕه‌بیش، شایانی ژیانێکی ئاسوده و سه‌ربه‌ست و به‌خته‌وه‌ره و ئه‌م ئاواته ته‌نیا به سه‌ربه‌خۆیی وڵات و نیشتمانه‌که‌مان و به ده‌ستیی تۆی ژن و پیاو و لاو و پیری وڵاته‌که‌م کوردستان، وه‌دی دێت! وه‌ره ناو ڕیزی هاوبیرانتهوه و ئه‌م ئه‌رکه مێژوویه وه ئه‌ستۆ گره و له کۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بڵێم، ماڵی کاول بێت، ئه‌وه‌ی نایه‌وێت که من و تۆ ببینه ئێمه!